|
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆیه‌ك
له لایه‌ن نه‌یارانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه
گوایه "كاك خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی چۆته ئانكارا‌و بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
كوردی ئێران بۆ عێراق له‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی UNی ئانكارا وتووێژی
كردووه".
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌و ده‌نگۆیه به توندی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و
هه‌موان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هاوڕێی به‌ڕێز كاك خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی سه‌فه‌ری
بۆ توركیه نه‌كردوه‌و به شێوه‌ی ره‌سمی‌و ناڕه‌سمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی UNدا
وتووێژی نه‌كردوه. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌میشه هه‌وڵـی داوه
ره‌وشی ناله‌باری په‌نابه‌رانی كوردی ئێران له هه‌موو وڵاتاندا‌و به‌تایبه‌ت
په‌نابه‌رانی كوردی ئێران له توركیه‌و وڵاتانی دیكه‌دا به گوێی به‌رپرسانی
UN بگه‌یه‌نێ تا رێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشه‌یه ببینێته‌وه‌و تا ئێستا گه‌لـێ
هه‌نگاوی به‌جێی له‌و پێناوه‌دا هه‌ڵ‌هێناوه‌ته‌وه.
هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران له سه‌فه‌ری ئه‌م دواییانه‌ی خۆی‌دا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ند دیداری
گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای UN له ئورووپا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌رانی
كوردی ئێران له توركیه‌و ئه‌لتاش‌و ئه‌لكه‌رامه به‌ئه‌نجام گه‌یاند. حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌میشه پشتیوانی له په‌نابه‌رانی بێ‌ئه‌نوای
كورد له هه‌موو جێگایه‌ك ده‌كات‌و ئێش‌وئازار‌و هیواكانی ئه‌وان به هی خۆی ده‌زانێ‌و
به‌م شێوه‌یه ئه‌و ده‌نگۆیه كه بێ‌گومان له لایه‌ن نه‌یارانی حیزبی خۆشه‌ویستی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه, به توندی به‌درۆ ده‌خاته‌وه. |