|
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان!
رۆژی 14ی بانه‌مه‌ڕی 1384ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 4/5/2005ی زایینی، له
كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له شاری هه‌ولێردا نزیك به 50 كه‌س كوژران‌و به ده‌یان
كه‌سیش بریندار بوون.
تیرۆریستان‌و تاریكبیران كه چاوی دیتنی ئارامی‌و گه‌شه‌كردنی كوردستانیان نیه،
به‌و كرده‌وانه‌یان ده‌یانه‌وێ به‌ر به پێشكه‌وتن له‌و ناوچه‌دا بگرن‌و شادی‌و
خۆشی له دڵـی خه‌ڵك بتارێنن، به‌ڵام گه‌لی كورد نیشانی داوه كه ئه‌م چه‌شنه
رووداوانه هه‌نگاویان له بڕینی رێگای پێشكه‌وتن‌و خه‌باتدا شل ناكات.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای مه‌حكوومكردنی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستی‌یه،
خۆی به به‌شداری خه‌م‌و په‌ژاره‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید‌و برینداره‌كانی ئه‌م
رووداوه دڵته‌زێنه‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌زانێ‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیدان ده‌كا‌و ئاواته‌خوازی ساڕێژبوونه‌وه‌ی زووتری برینی زامهه‌ڵگرتووه‌كانه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
15ی بانه‌مه‌ڕی 1384ی هه‌تاوی |