|
24-03-1388
شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریی
كۆتایی هات‌و له په‌رده‌ی كۆتاییدا، سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه، مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی
نژاد، مۆره‌ی ده‌سته‌مۆی رێبه‌ری نیزامی وه‌ك سه‌رۆككۆمار دیاری كرد. ئاستی
به‌رچاوی به‌شداریی خه‌ڵك له شاره گه‌وره‌كان‌و گه‌رمكردنی بازاڕی ئه‌م شانۆ
دژه دێموكراتیكه، ئه‌و وه‌همه‌ی خسته نێو زه‌ینی میلیۆنها جه‌ماوه‌ر‌و ناوه‌ند‌و
چاوه‌دێرانی سیاسیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه به‌شداری خه‌ڵك له به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا،
گۆڕان له چوارچێوه‌ی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه مسۆگه‌ر بكات، غافڵ له‌وه‌ی كه
ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ویلایه‌تی فه‌قیه‌و ئه‌ندازیاریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، زیاتر
له هه‌میشه سووكایه‌تی به ده‌نگ‌و خواسته‌كانی گه‌لانی ئێران ده‌كات. ئه‌وه‌ی
بۆ ویلایه‌تی فه‌قیه‌و ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی، پێوه‌ر نیه، ده‌نگی خه‌ڵك‌و به‌شدارییان
له دیاریكردنی چاره‌نووسی سیاسیی وڵاته.
له‌م نێوه‌دا خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هه‌میشه، پێشڕه‌وی‌و وشیاریی به‌رزی سیاسیی
خۆیان نیشان دا‌و له داوی چه‌واشه‌كارییه‌كانی رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی نه‌كه‌وتن.
نه‌ته‌وه‌ی ئاگا‌و مافویستی كورد، به پێشه‌نگایه‌تی‌و رێبه‌ریی هێزه سیاسییه
ره‌سه‌نه‌كانی نێو بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورد، شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردنی كۆماری
ئیسلامی‌یان بایكۆت كرد‌و جارێكی دیكه به هه‌موو خه‌ڵكی ئێران‌و جیهانیان نیشان
دا كه بۆ گه‌یشتن به ماف‌و ئازادییه‌كانیان له خه‌بات هه‌دا ناده‌ن‌و له داوی
پیلانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و ده‌ست‌وپێوه‌ندییه‌كانی ناكه‌ون. جێگای
خۆیه‌تی سپاس‌و پێزانینی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكه وشیار‌و نیشتمانپه‌روه‌ر‌و
له‌سه‌ر هه‌سته، ده‌ربڕین كه به‌ده‌نگی بانگه‌وازی رێبه‌رانی واقیعبینی سیاسی‌و
هێزه ره‌سه‌نه‌كانی خه‌باته‌وه هاتن‌و به هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو و جوامێرانه
،"نا"یه‌كی دیكه‌یان به رێژیم‌و هه‌موو چه‌واشه‌كارییه‌كانی گوته‌وه.
ئاكامی ده‌یه‌مین خولی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ئێران جارێكی دیكه
سه‌لماندی كه هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێك بۆ ریفۆرمی نێو سیستمی له ئێران، دووپاتكردنه‌وه‌ی
ئه‌زموونی شكستخواردووی رابردووه‌و، ته‌نیا وه‌همێكی بێ ئاكام و هاوكات به
فیڕۆدانی وزه‌و توانای خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران‌و نه‌ته‌وه‌ی مافخوازی كورده.
بێ ناوه‌رۆكی‌و بێ توانایی له به‌زاندنی هێڵه سووره‌كانی پێكهاته‌ی سیاسیی ویلایه‌تی
فه‌قیه و یاسای بنه‌ڕه‌تیی رێژیم له لایه‌ن به‌ناو ریفۆرمخوازانه‌وه زیاتر له
هه‌ركاتێك له په‌ره‌پێدانی خه‌مۆكی سیاسی و بێ‌هیوایی و به‌لاڕێدابردنی خه‌باتی
سیاسی و رادیكاڵی خه‌ڵك به دژی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه، خۆڵی له چاوی جه‌ماوه‌ری
خوازیاری گۆڕان له ئاستی سه‌راسه‌ری ئێران كردووه‌و بێ‌مانایی بانگه‌وازی به‌شداریكردنی
خه‌ڵكی له‌م گه‌مه ساخته‌و درۆیینه‌دا خسته روو.
له لایه‌كی دیكه‌وه وشیاریی خه‌ڵكی كوردستان و ئاستی تێگه‌یشتنی به‌رزی ئه‌وان
به نیسبه‌ت ئه‌م چه‌واشه‌كارییانه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیه‌وه جێگه‌ی
شانازی و لـێ‌وردبوونه‌وه‌یه. خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد به درێژایی ده‌یان
ساڵ به‌رخۆدان و قوربانیدان‌و به‌ره‌نگاری به دژی دیكتاتۆریی ئیسلامی له ئێران،
نه‌یهێشتووه كه‌مترین نفووز‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌م ره‌وته له كوردستان ده‌سته‌به‌ر
بكرێت. له‌قاودانی ناوه‌رۆكی پرۆژه‌ی به‌ناو ریفۆرمخوازیی ده‌وڵه‌تی وه‌ك به‌شێكی
جیانه‌كراوه له سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه، گه‌وره‌ترین حه‌قانییه‌تی خۆی له‌م ده‌وره‌ی
ئه‌خیره‌دا روو به كۆمه‌ڵگای جیهانی خسته روو.
ئێمه به سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری گه‌لی كورد راده‌گه‌یه‌نین كه له رووداوه گرنگه
سیاسییه‌كانی داهاتوودا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین قایمتر و پته‌وتر له هه‌ركاتێك به یه‌ك
ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست، یه‌كگرتووانه بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كورد به‌هێزتر
بكه‌ین. بێ گومان گه‌یشتن به مافه ره‌واو مێژوویی‌یه‌كانی گه‌لی كورد، راگرتنی
هیوا و متمانه به‌خشین به میلیۆنها جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان، هه‌وێنی
رۆیشتن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامیی خه‌باتی نه‌پساوه‌مان به دژی دیكتاتۆریی
سه‌ره‌ڕۆی ویلایه‌تی فه‌قیهه.
سپاس بۆ ئێوه رۆڵه وریاكانی گه‌لی كورد كه ئه‌مجاره‌ش نه‌كه‌وتنه داوی بانگه‌شه
چه‌واشه‌كارییه‌كانی رێژیمی دژی گه‌لی
پیرۆز بێ یه‌كگرتووییتان له پێناو هه‌وڵدانی بێ‌وچان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه
ره‌واكانتان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
24ی جۆزه‌ردانی 1388ی هه‌تاوی |