|
هه‌ڵبژاردنه‌یان خسته ژێر
پرسیار.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێش له ده‌ستپێكردنی ئه‌م شانۆسازیه، له به‌یانییه‌یه‌كی
ره‌سمیدا به لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسی ورد‌و هه‌مه لایه‌نه ئه‌م به ناو هه‌ڵبژاردنه‌ی
ته‌حریم كرد‌و داوای له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كرد به‌شداری له‌م شانۆگه‌ریه‌دا نه‌كه‌ن
چوون ئه‌زموونی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و یاسا‌و رێسا دواكه‌وتووانه‌ی سیستمی
ولایه‌تی فه‌قیهی نیشانی داوه كه ده‌نگی خه‌ڵك‌و ئێراده‌ی گه‌ل له لایه‌ن ئه‌م
رێژیمه‌وه كه‌مترین بایه‌خی پێنادرێ.
راست بوونی ئه‌م هه‌ڵویسته وه‌راست گه‌ڕا‌و جارێكی دیكه له‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه
سه‌ركه‌وتنی كاندیدای دڵخوازی وه‌لی فه‌قیه راگه‌یاندرا. كاندیدایه‌ك كه ده‌ستی
له تیرۆری رێبه‌ری مه‌زن دوكتور قاسملوودا هه‌بووه‌و جارێكی دیكه په‌روه‌نده‌كه‌ی
بۆته باسی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان. ئاكامی ئه‌م به ناو هه‌ڵبژاردنه
بۆ ئێمه شتێكی چاوه‌روانكراو بوو، چونكه له روانینی ئێمه‌وه هه‌ڵبژاردنێك به
مانای هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه‌و نه هیچكام له كاندیداكان له به‌یان‌و به‌رنامه‌یاندا
بۆ گه‌لی كورد‌و گه‌لانی ئێران شتێكی بنه‌ره‌تییان باس كردووه‌و نه ئه‌و سیستمه
ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری كردنی كێشه ئه‌ساسیه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه ئه‌دا، تا
له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه خه‌ڵك له به‌رێوه‌بردنی وڵات به‌شداری بكا.
ئاكامی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌ق به‌ستوه‌ی
رێژیم، كه ئاوا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك وه‌زاڵه هاتوون‌و له هه‌لێك ده‌گه‌رێن رق‌و
بێزاری خۆیان له‌م رێژیمه ده‌ربرن‌و ئه‌م جوڵانه جه‌ماوه‌ریش كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا
ده‌ستی پێكردوه هه‌ر له به‌ر ئه‌م واقعیه‌ته‌یه كه رێژیم ده‌نگی خه‌ڵكی بۆ
گرینگ نیه، هاواری خه‌ڵكیش به‌و جۆره وڵام ئه‌داته‌وه كه له شه‌قامه‌كان ده‌یبینین‌و
له راگه‌یه‌نه جیهانییه‌كانیشه‌وه بڵاوكرایه‌وه‌و نیشاندرا هێزه سه‌ركوت كه‌ره‌كان
به ئه‌مری وه‌لی فه‌قیه چۆن وه‌گیانی خه‌ڵك كه‌وتوون‌و بێ به‌زه‌یانه خه‌ڵك سه‌ركوت
ده‌كه‌ن‌و رۆَڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه وه‌ك دیكتاتۆركانی پێش له خۆیان شه‌هید ده‌كه‌ن‌و
ره‌وانه‌ی چاڵه ره‌شه‌كانیان ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت به دوای هه‌ره‌شه‌كانی خامنه‌یی
له نوێژی هه‌ینی رۆژی 29ی جۆزه‌رداندا، خه‌ڵك له‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌ترسان‌و
خۆپیشاندانی خۆیان درێژه‌دا‌و به‌مجۆره رێژیمی وه‌لایه‌تی فه‌قیهی‌و خه‌ڵكی
ئازادیخواز به ته‌واوی له به‌رامبه‌ری یه‌كدا راوه‌ستاون.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌روه‌ك پێشتر هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاندوه، له‌م
هه‌ل‌و مه‌رجه ناسكه‌دا جارێكی دیكه، هه‌ڵوێَستی سیاسی خۆی له پێوه‌ندی به‌م
خۆپیشاندانه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ‌و سه‌ركوتی بێ به‌زیانه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی وڵاته‌كه‌مان
له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به توندی مه‌حكوم ده‌كا.
له‌و سیاسه‌ت‌و دروشم‌و هه‌ڵوێستانه‌ش پشتیوانی ده‌كا كه له خزمه‌ت دابین بوونی
ئازادی‌و دێموكراسی‌و فیدرالیزم‌و پاراستنی به‌ها ئینسانیه‌كاندا بێ. له‌م روانینه‌وه
پشتگیری له‌م جوڵانه‌وه جه‌ماوه‌ریه ده‌كه‌ین كه ئامانجی دوایی گه‌یشتنی گه‌لانی
ماف پێشێل كراوی ئێران به سیستمێكی دێموكرات‌و فیدرال بێ‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ یه‌كجاری
له دیكتاتۆری‌و كۆنه‌په‌ره‌ستی رزگار بكا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌یش پشتیوانی له خه‌ڵكی
راپه‌ریوی وڵاته‌كه‌مان دژی رێژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كا‌و له‌و
باوه‌ره‌دایه بۆ پاشه‌كشه كردن به رێژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی:
ـ ئه‌ركی كۆر‌و‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كانی جیهانه كه پشتیوانی له داوای ره‌وای
خه‌ڵك بكه‌ن‌و رێگا به كۆماری ئیسلامی نه‌ده‌ن زیاتر له‌وه سه‌ركوت‌و تاوان به‌رێوه
به‌رێ.
ـ هه‌موو زیندانییه سیاسییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری ئێران ئازاد بكرێن.
ـ گرفتی سه‌ره‌كی، یاسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی كۆماری ئیسلامییه، بۆیه ده‌بێ یاسای
بنه‌ره‌تی هه‌ڵ بوه‌شێته‌وه‌و یاسایه‌كی دێموكراتیك‌و دادپه‌روه‌رانه‌ی جێی په‌سندی
گه‌لانی ئێران جێگای بگرێته‌وه.
ـ هه‌روه‌ها داوای چاوه‌دێریی كۆر‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان بۆ دابینبووونی ئاسایشی
گیانی چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین.
حیزبی ئێمه له سه‌ر هه‌ڵوێستی شیاو شایسته‌ی پێداده‌گریته‌وه‌و داوا له هێزه
سیاسیه‌كانی ئێرانی‌و كوردستان ده‌كا به ڵیكدانه‌وه‌یه‌كی ورد‌و سیاسیانه‌و دور
له كه‌وتنه داوی لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار به سیستمی ولایه‌تی فه‌قیه‌وه كه ته‌نیا
بیر له پاراستنی رێژیم‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه هه‌ڵوێست بگرن‌و
هه‌روه‌ها به هاوكاری‌و خه‌باتی هاوبه‌ش له رووی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو، له‌م
ره‌وته پشتگیری بكه‌ن. مێژووی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لان له پێناوی خه‌بات
بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان نیشانی داوه به یه‌كگرتوویی به ئامانجه‌كانیان ده‌گه‌ن.
به هیوای هاتنه دیی ئێرانێكی
دێموكراتیك‌و فیدراڵ
نه‌مان بۆ رێژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
1/4/1388
2009/6/22
|