|
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان!
له هاوینی ئه‌مساڵ‌دا ده‌وره‌ی چوارساڵه‌ی سه‌ركۆماریی محه‌ممه‌د خاته‌می
كۆتایی پێ دێ‌و به پێی به‌رنامه‌ی داڕێژراوی شوورای نیگابان، رۆژی 27ی
جۆزه‌ردان بۆ نۆهه‌مین ده‌وره‌ی سه‌ركۆماریی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ. رێژیم ئه‌مجاره‌ش
وه‌ك رابردوو له هه‌موو پیلانێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بكێشێته سه‌ر
سندووقه‌كانی ده‌نگدان‌و به‌م چه‌شنه رواڵه‌تێكی شه‌رعی‌و دێموكراتیك بدا به
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی. به‌ڵام ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی چه‌ند ساڵی دوایی ئه‌وه
ده‌رده‌خا كه خه‌ڵك ئه‌مجاره‌ش زۆر به كه‌می بچنه نێو گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنێك كه
به‌هۆی كۆماری ئیسلامی، ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك به‌ڕێوه ده‌چێ.
پێویسته هێندێك به وردی سه‌رنجی هۆكاره‌كانی دڵساردی‌و بێزاریی خه‌ڵك له
شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆماری ئیسلامی‌دا بده‌ین. سیستمی حكوومه‌تیی كۆماری
ئیسلامی خۆی له خۆی‌دا له‌سه‌ر بناغه‌ی دوو چه‌مكی دژ به یه‌ك دامه‌زراوه‌و
یاسا بنچینه‌یی‌یه‌كه‌شی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دوو چه‌مكه‌یه؛ یه‌كه‌م كۆماری یا
"جمهوریت" به واتای سیستمێكی دێموكراتیك‌و دامه‌زراو له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌نگ‌و
ئیراده‌ی خه‌ڵكه؛ دووهه‌م ئیسلامی، پشتبه‌ستوو به ده‌ستوور‌و یاسای ئاسمانی‌و
نه‌گۆڕ‌و بێ‌نیاز له ویست‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك. له‌و سیستمه‌دا ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێ
نیشانده‌ری ئیراده‌ی خه‌ڵك بێ، (سه‌ركۆمار‌و نوێنه‌رانی مه‌جلیس‌و...)ـه‌و
لایه‌كه‌ی دیكه كه خۆ به پارێزه‌ری یاسا ئایینی‌یه‌كان ده‌زانێ وه‌لیی فه‌قیهه
كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی به ده‌سته، بێ‌ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر هیچ نیهادێك‌دا
وه‌ڵامده‌ر بێ. سه‌ركۆماریش كه به‌ڕواڵه‌ت سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری‌و
هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵكه، بێ‌ده‌سه‌ڵات‌و وه‌ڵامده‌ر به وه‌لیی فه‌قیهه. به
واتایه‌كی دیكه له‌و رێژیمه‌دا نه هه‌ڵبژاردن بایه‌خێكی هه‌یه‌و نه هه‌ڵبژێردراو
ده‌توانێ ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ.
ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه
كه هه‌ڵبژاردنه‌كان ناتوانن كاریگه‌ری‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له دێموكراتیزه‌كردنی
وڵات‌و یاسا‌و رێساكانی‌دا ببێ. خه‌ڵكی ئاگا‌و وشیاری ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
رابردوودا ئه‌و راستی‌یانه‌یان به باشی ته‌جروبه كردوه، بۆیه فریوی پیلان‌و
ته‌بلیغاته‌كانی رێژیم ناخۆن‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كان‌دا به‌شداری ناكه‌ن. دوای
تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر به‌شداریی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له دوو ده‌وره‌ی
پێشوودا، به هیوا‌و ئاواتی ئاڵوگۆڕی بنچینه‌یی له نیزام‌و سه‌قامگیركردنی
دێموكراسی، ئێستا خه‌ڵك به‌شداری له به‌خاك ئه‌سپاردنی ته‌وه‌هومی ئیسڵاح‌په‌زیریی
رێژیم‌دا ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له كۆسپه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی سه‌ر رێگای دێموكراسی له رێژیمی كۆماری
ئیسلامی‌دا، هه‌ڵاواردن‌و جیاوازیدانانێكه كه یاسای بنه‌ڕه‌تی یا قانوونی ئه‌ساسی
خوڵقاندوویه‌تی‌و نیوه‌ی كۆمه‌ڵ واته ژنان له مافی خۆ كاندیداكردن بۆ پۆستی
سه‌ركۆماری بێ‌به‌ش ده‌كا. له لایه‌ك ژنان وه‌ك نیوه‌ی كۆمه‌ڵ به پێی یاسا له
مافێكی دێموكراتیك بێ‌به‌ش ده‌كری‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و به بیانوویه‌كی
دیكه كه‌مایه‌تی‌یه‌كی به‌هێزی سوننی مه‌زهه‌بی وڵات كه به‌شێكی به‌رچاوی
خه‌ڵكی كوردیش ده‌گرێته‌وه، له مافی خۆكاندیداكردن بۆ سه‌ركۆماری مه‌حرووم ده‌كرێن،
ئه‌وه كه‌مایه‌تی‌یه ئایینی‌یه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك یه‌هوودی، مه‌سیحی‌و زه‌رده‌شتی‌و
ته‌نانه‌ت به‌شێك له شیعه مه‌زهه‌به‌كانیش ده‌گرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه
جارێكی دیكه دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به خودی‌و غه‌یره خودی‌و ره‌دكردنه‌وه‌ی
سه‌ڵاحییه‌تی كاندیدا غه‌یره خودی‌یه‌كان له‌لایه‌ن شوواری پاوانخواز‌و به‌ده‌سه‌ڵاتی
نیگابان، به‌روونی نێوه‌رۆكی غه‌یره دێموكراتیكی هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا ده‌رده‌خا.
به‌شدارنه‌بوونی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی دووهه‌می شووراكانی شار‌و دێ‌و
مه‌جلیسی حه‌وته‌م‌دا روونترین په‌یامێك بوو كه به كاربه‌ده‌ستانی رێژیم دراوه
كه ده‌ورانی هیوابه‌ستنی خه‌ڵكی به سندووقه‌كانی ده‌نگدان له رێژیمی كۆماری
ئیسلامی‌دا ته‌واو بوه‌و خاڵی كۆتایی له‌سه‌ر دانراوه.
ئه‌گه‌ر گه‌لانی ئێران به‌گشتی ئه‌زموونی تاڵی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی 26 ساڵه‌ی
كۆماری ئیسلامی‌یان تێپه‌ڕ كردوه، گه‌لی كورد وه‌ك ئاڵاهه‌ڵگری خه‌بات دژی
دیكتاتۆری‌و سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌و شانازی‌یه‌شی پێ به‌خشراوه كه به پشت‌به‌ستن به
خه‌باتی نه‌پساوه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و دابین‌كردنی
ئازادی‌و دێموكراسی‌و رێزگرتن له مافی مرۆڤ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماریش‌دا
هوشیارانه‌و ئاگایانه هه‌ڵسوكه‌وتی كردوه‌و په‌یامی روون‌و شه‌فافی خۆی
ناردوه‌و هه‌ڵوێستی شیاوی گرتوه. گه‌لی كورد له مێژه زوڵم‌و زۆری كاربه‌ده‌ستانی
نیزام‌و سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن‌و جیاكردنه‌وه‌و به پله دوو دانانی هاونیشتمانانی
كوردی له ئێران‌دا به قووڵی هه‌ست پێ كردوه. بۆیه جارێكی دیكه سیاسه‌تی
ریاكارانه، بزه‌ی درۆزنانه‌و فریوكارانه‌ی هیچ كاندیدایه‌كی سه‌ركۆماری‌و هه‌وڵی
نه‌زۆكی هیچ ده‌سته‌و تاقمێك با له ژێر ناوی ئیسڵاح‌خوازانی كوردیش‌دا بێ‌و
بیهه‌وێ له ئاستی به‌رزی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد كه‌ڵك وه‌ربگرێ‌و نێوه‌رۆكی
داوا سه‌ره‌كی‌یه‌كانی كورد ئه‌وه‌نده دابه‌زێنێ تا له چوارچێوه‌ی ته‌سكی
یاسا بنه‌ڕه‌تی‌یه ناته‌واو‌و غه‌یره دێموكراتیكی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا
جێی بێته‌وه‌و ته‌نیا پشت به به‌ڵێنێكی ته‌بلیغاتیی پێش هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك
كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵیش‌بژێردرێ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی نیه، ببه‌ستێ‌و، به‌و
شێوه مه‌شرووعییه‌ت به رێژیمی نامه‌شرووعی كۆماری ئیسلامی بده‌ن، هه‌ر له
ئێستاوه له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو ده‌بێ.
ئاڵوگۆڕه‌كانی جیهان به‌گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی‌و رێ‌كه‌وتنی
شه‌پۆلی دێموكراسیخوازی‌و ئازدی مه‌یدانی هه‌ڵسووڕانی به رێژیمه دیكاتۆر‌و
سه‌ره‌ڕۆ‌و كۆنه‌په‌رسته‌كان رۆژ له دوای رۆژ ته‌نگه‌به‌رتر كردوه. نیزامی
دیكتاتۆری ئێرانیش مه‌حكووم به نه‌مان‌و له‌نێو چوونه‌و وه‌ڕێخستنی شانۆی هه‌ڵبژاردن
ناتوانێ یارمه‌تی به مانه‌وه‌و له‌سه‌ر پێ راوه‌ستانی بكا. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی
ئێران به‌گشتی‌و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردنی شووراكانی
شار‌و دێ‌و مه‌جلیسی حه‌وته‌م سارد‌و بێ‌ته‌فاوه‌ت بوون، ئه‌م‌جاره په‌یامی
خۆیان به نه‌چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری به
گوێی نه‌بیسی ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌گه‌یه‌نن.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و فاكتۆرانه كه باسمان كردن، حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران هه‌ڵبژاردنه‌كانی نۆهه‌مین ده‌وره‌ی سه‌ركۆماری ته‌حریم ده‌كا‌و
داوا له هاونیشتمانانی به‌ڕێز به‌گشتی‌و خه‌ڵكی خه‌باتكار‌و كۆڵنه‌ده‌ری
كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كا كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن‌و به‌م چه‌شنه
بۆ جارێكی دیكه په‌یامێكی روون‌و ئاشكرا بۆ بیر‌وڕای گشتیی جیهانی بنێرن كه
خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و نیزامه‌یان له ته‌واوه‌تی خۆی‌دا ره‌ت كردۆته‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
14/2/1384 (4/5/2005) |