|
له یه‌ك مانگی رابردوودا
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به هۆی
بوونی بیری سیاسی‌و ئازادیخوازی له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له لایه‌ن
هێزه نیزامی‌و ده‌زگا ئیتلاعاتی‌یه‌كانی رێژیمه‌وه ده‌ستگیرو ره‌وانه‌ی زیندان
كراون كه هه‌واڵێك له چاره‌نووسی به‌شێكیان له ده‌ست‌دا نیه‌و ژماره‌یه‌كیشیان
حوكمی توند‌و زاڵمانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. بۆ نموونه: ژیان كامكار، وریا كه‌ریمی،
هیوا نوری، وه‌ته‌ن عیبادی، خالید ره‌سووڵی‌و كاوه‌ی ئه‌نوه‌ری له شاری
نۆدشه كه له 17ی خاكه‌لێوه‌ی 1384ی هه‌تاوی‌یه‌وه ده‌ستگیر كراون‌و تا
ئێستاش شوێنی زیندانی كردن‌و راگرتنیان روون نه‌بۆته‌وه‌و له چاره‌نووسیان هه‌واڵێك
له ده‌ست‌دا نیه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی مه‌هاباد كه پێشتر به تاوانی بوونی بیری
سیاسی له لایه‌ن رێژیمه‌وه ده‌ستگیرو زیندانی كرابوون حوكمی زیندانیی
درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ئه‌و زیندانیانه بریتین له ره‌زا ئه‌مینی كه
حوكمی 20 ساڵ زیندان‌و ته‌بعید بۆ زیندانی ته‌ورێز، هه‌ڵمه‌ت حه‌سه‌ن ئازه‌رپور
كه حوكمی 15 ساڵ زیندان‌و ته‌بعید بۆ زیندانی ورمێ، عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دی
ناسراو به عه‌بدوڵڵا دوستالی حوكمی 15 ساڵه‌و خالق محه‌ممه‌دزاده كه حوكمی
10ساڵ زیندان‌و ته‌بعید بۆ زیندانی مه‌راغه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌و به‌ند كراوانه چه‌ند رۆژێكه به ئیعتراز به سه‌پاندنی حوكمی ناعادڵانه
له خواردن مانیان گرتووه‌و خوازیاری پێداچوونه‌وه به‌و حوكمه ناعادڵانه‌یه‌ن
كه به سه‌ریان داسه‌پاوه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای مه‌حكووم كردنی گرتن‌و زیندانی كردنی
ئه‌و پۆله له رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد داوا له هه‌موو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و
رێكخراوه‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ‌و ئازادیخوازانی جیهان ده‌كا كه به مه‌به‌ستی
روون كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و 6 زیندانی‌یه‌و ئیعتراز به سه‌پاندنی حوكمی
ناعادڵانه به‌سه‌ر چوار زیندانی‌یه‌كه‌ی دیكه‌دا ده‌نگی ڕه‌خنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی
خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌و له‌و باره‌وه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بخه‌نه
ژێر فشار‌و رێگای پێ نه‌ده‌ن كه وا بێ په‌روا رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد به
تاوانی بوونی بیری سیاسی، ره‌وانه‌ی زیندان بكا‌و له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی نادیار
به‌ره‌و روویان بكا.
به هیوای هه‌وڵی ئینساندۆستانه‌ی هه‌موو لایه‌ك.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
25/2/1384ی هه‌تاوی |