|
هه‌ڤاڵـی به‌ڕێز كاك ئیسماعیل
عومه‌ر
سه‌رۆكی پارتی یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كورد له سوریه
له‌گه‌ڵ سڵاوێكی برایانه!
به بۆنه‌ی به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان به ناوی ده‌فته‌ری
سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له جه‌نابت‌و
ئه‌ندامانی كۆنگره‌و له رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه له ئه‌ندامان‌و دۆستانی پارته‌كه‌تان
ده‌كه‌ین.
هیوادارین كۆنگره‌كه‌تان له به‌جێ‌گه‌یاندنی ئه‌ركه سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی‌دا
كه له دروشمه‌كانی كۆنگره‌دا به‌رجه‌سته ببوونه‌وه سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ست
هێنابێ‌و حیزبه‌كه‌تان له پرۆسه‌ی دێموكراسیخوازیی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ته‌ئسیری
به‌رچاوی هه‌بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جارێكی‌تر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و
برایانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌تان پێ‌داده‌گرێ‌و ئاره‌زووی سه‌ركه‌وتنی
زیاترتان له پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی كورد له سوریه
بۆ ده‌خوازێ.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
25ی مای 2005 |