|
گرینگی‌دان به زمانی دایك، گرینگدان و یارمه‌تیكردنه به
جۆاروجۆریی زمانی و فه‌رهه‌نگی و له راستیدا نیشانه‌ی رێزگرتنه له كه‌سایه‌تیی
هه‌موو مرۆڤه‌كان به بێ جیاوازی. چوون بێگومان زمان یه‌كێك له پایه‌كانی شوناسی
مرۆڤه‌و له‌په‌راوێزخستنی مانای له‌په‌راویزخستنی مرۆڤه‌كان و كه‌ڵكوه‌رنه‌گرتن له‌و
ده‌سمایه گرینگه ئینسانییه ده‌گه‌یه‌نێ.
هه‌ر له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ زمانی دایك له مادده‌ی 30ی په‌یماننامه‌ی
جیهانیی مافی منداڵدا هاتووه: منداڵانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان
مافی ره‌وای خۆیانه كه به پێی فه‌رهه‌نگ و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی- ئایینیی خۆیان گه‌شه
بكه‌ن و ده‌بێ له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانیاندا به زمانی دایكیی خۆیان بخوێنن و
بدوێن.
خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و ئازادیخوازی كوردستان
ئه‌گه‌رچی ده‌بینین زمان وه‌ك بنه‌مایه‌كی هۆویه‌تیی مرۆڤه‌كان به ئه‌ژمار دێت و
بوونی فره‌زمانی له هه‌ر وڵاتێكدا سه‌رمایه‌یه‌كی گرینگه بۆ گه‌شه‌كردن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی
زمان، به‌ڵام مخابن له وڵاتی فره نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌دا ماوه‌ی زیاتر له 80 ساڵه
نه‌ته‌وه‌كانی نیشته‌جێ له‌م وڵاته‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی شووینیستیی
حاكمانی زاڵ به سه‌ر وڵاتدا‌و سیاسه‌تی یه‌كسانسازیی هۆویه‌تی نه‌ته‌وه‌كان له ژێر
گوشار‌و تووندوتیژییه‌كی بێ وێنه‌و دژه مرۆڤانه‌دا ره‌چاو ده‌كرێ و به‌ڕێوه ده‌چێ.
چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ر بنه‌مای یه‌ك زمان ، یه‌ك فه‌رهه‌نگ و یه‌ك
میلله‌ت دانراوه‌و به كرده‌وه‌و به ئاشكرا زمان، فه‌رهه‌نگ و هوَویه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی
غه‌یره فارسی نیشته‌جێ له وڵاتی ئێران‌دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه سوكایه‌تییان
پێ ده‌كرێ. بۆ بردنه‌پێشی ئه‌م سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه، رژیمه‌كانی زاڵ به سه‌ر
وڵات‌دا له به‌ڕێوه‌بردنی هیچ چه‌شنه پیلانێكی دژی ئینسانی خۆیان نابوێرن. بۆ
رێزگرتن له زمانی دایكیمان كه هۆویه‌تی كوردبوونمانه، بۆ پێداگری و سووربوون له
سه‌ر خۆیندن و نووسین به زمانی زگماكی پێویسته ده‌ست بده‌ینه زنجیره چالاكییه‌ك
و به حاكمانی سه‌ركوتكه‌ر بسه‌لمێنین كه كوشتن، بڕین و زیندانیكردن ناتوانێ له
داوای ره‌وامان كه ویستی حاكمبوون به سه‌ر چاره‌نووسی خۆماندایه‌و خۆیندن و
نووسین به زمانی دایكی وه‌ك یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی ئه‌و ویسته ره‌واوو عادڵانه‌یه،
دوورمان بخاته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌و به مه‌به‌ستی نیشاندانی یه‌كریزیی گه‌لی كورد له ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی ده‌رحه‌ق به درێژی ئه‌م سته‌مه ناسراوه، داوا ده‌كه‌ین له رۆژی 2ی
ره‌شه‌مه، رۆژی زمانی دایك ئه‌م چالاكییانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رن:
له نێوخۆی وڵات:
1- قوتابییان، خوێندكاران و مامۆستایان له‌و رۆژه‌دا به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه
بڕۆنه قوتابخانه‌كان.
2- له زانكۆكاندا،خوێندكاران به هه‌ڵدانی پلاكاردی تایبه‌ت به‌و رۆژه بۆ هێنانه‌گۆڕی
ئه‌م داوا ره‌وایه تێ بكۆشن.
3- ئه‌ركی هاووڵاتییانی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانه كه تراكت، فایله سه‌وتی و ته‌سویرییه‌كان
و به‌یاننامه‌ی ده‌رچوو به‌م بۆنه‌یه‌وه له پانتاییه‌كی به‌رفراواندا بڵاو بكه‌نه‌وه.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات:
-رێپێوان له به‌رده‌م رێكخراوه‌كانی سه‌ر به UN و هه‌روه‌ها سه‌فاره‌تخانه‌كانی
ئێران له وڵاتانی رۆژئاوا وه‌ڕێ بخرێ و ویڕای مه‌حكوومكردنی سیاسه‌تی رژیم له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا
داوای یارمه‌تییان لێ بكرێ.
له كۆتاییدا داوا له رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران ده‌كه‌ین به به‌ڕێوه‌بردنی
چالاكیی تایبه‌ت له‌م رۆژه‌داو به هاوئاهه‌نگی و سووربوونی خۆیان له سه‌ر داوا‌و
مافه ره‌واكانیان كه زمانی دایكی، یه‌كێك له‌وانه‌یه، به گوێی خه‌ڵكی ئێران و
گه‌لانی جیهان بگه‌یه‌نن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی كوردستان
19ی رێبه‌ندانی 1388ی هه‌تاوی
8ی فێوریه‌ی 2010ی زایینی
|