|
هاوڕێیانی به‌ڕێز له
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیدائیانی گه‌لی ئێران!
به‌شداربوانی هێژای رێزگرتن له یاد‌و بیره‌وه‌ریی بیژه‌ن جه‌زه‌نی!
ئێستا رێز له یاد‌و بیره‌وه‌ریی مرۆڤێكی مه‌زن ده‌گرین كه 30ساڵ له‌مه‌وپێش، به‌وپه‌ڕی
دڵئاوایی‌یه‌وه ژیانی به‌خشیه ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری‌و سه‌ره‌نجام له رۆژی
29ی خاكه‌لێوه‌ی 1354دا به تاوانی پێداگرتن له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كانی له لایه‌ن
دڵڕه‌شانه‌وه گولله‌باران كرا. به‌ڵام یاد‌و بیروه‌ری‌یه‌كانی، وه‌ك رابردوو
بزوێنه‌ری ئه‌و لاوانه‌یه كه ناچنه ژێر باری سته‌می ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر
خه‌ڵكی ئێران‌دا‌و خوازیاری پیكهاتنی گۆرانكاریی بنه‌ڕه‌تین له پێوه‌ندی‌یه
سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا.
هاوڕێیانی هێژا!
یاد‌و بیره‌وه‌ریی خه‌باتكارانی گیانبه‌ختكردوو له رێگای ئازادی‌دا، هه‌موومان
هان ده‌دا بۆ دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك، چونكه نیشتمانه‌كه‌مان ژان به
گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی‌یه‌وه ده‌گرێ‌و ده‌بێ وه‌ها گۆڕانكاری‌گه‌لێ بێته هۆی
لێكگه‌یشتن‌و یه‌كیه‌تیی له‌نێو هه‌موو ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی كه دڵیان بۆ ئازادی
لێ ده‌دا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به رێزه‌وه یادی خه‌باتكاری كۆڵنه‌ده‌ر "بیژه‌ن
جه‌زه‌نی" ده‌كاته‌وه‌و هه‌نووكه‌ش له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی پێوه‌ندیی دۆستانه
له‌گه‌ڵ رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیدائیانی گه‌لی ئێران، پێداده‌گرێته‌وه‌و
هیواداره له داهاتوویه‌كی نه‌زۆر دووردا، هه‌تاوی ئازادی له نیشتمانه‌كه‌مان‌دا
هه‌ڵ بێ‌و یادی شه‌هیدانی رێگای ئازادی له خاكی نیشتمان‌و به به‌شداریی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بكرێته‌وه.
به هیوای ئه‌و رۆژه
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران |