|
سێ كاندیدای سه‌ره‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆك كۆماری له ئێران كه له رۆژی 17ی ژوئیه‌ی ئه‌مساڵ‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ،
له عه‌مه‌لیاتی تێرۆریزمی ئیسلامی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا راسته‌وخۆ له كوشتنی عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملوو، سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، هه‌ر دوكیان سكرتێری پێشووی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، ده‌ستیان هه‌یه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌ندامی ئه‌نتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌و یه‌كێك
له هێزه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی ئۆپۆزیسۆنی رێژیمی ئێران‌و له دامه‌زرێنه‌رانی "كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ"ه كه بۆ فیدراڵیزم‌و دێموكراسی خه‌بات ده‌كا.
سێ كاندیدای سه‌ره‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری واته ئه‌كبه‌ری
هاشمیی ره‌فسه‌نجانی، موحسین ره‌زایی‌و مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد تێكه‌ڵاوی
تێرۆریزمی ئیسلامیی جیهانین.
ره‌فسه‌نجانی‌و ره‌زایی به "شایه‌تی" چه‌ند كه‌س له برپرسانی رێژیم كه له
ئێران هه‌ڵاتوون، له كوشتنه‌كانی رێستورانی میكونوس له رۆژی 17ی دیسامبری
1992دا ده‌ستیان هه‌یه. له‌و تێرۆره‌دا سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و چه‌ند كه‌س له هاوڕێیانی كوژران.
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد هاوڕێ ده‌گه‌ڵ ره‌فسه‌نجانی‌و ره‌زایی له جینایه‌تێكی
تر كه له ڤییه‌نی ئوتریش‌دا به‌رێوه‌چوو، ده‌ستیان هه‌یه. ئه‌و كرده‌وه
تێرۆریستی‌یه دژ به هه‌یئه‌تێكی كوردی له وتووێژێك‌دا كه تێیدا عه‌بدولره‌حمانی
قاسملوو به‌شدار بوو، به‌ڕێوه چوو.
دادگای بێرلین كه سێ ساڵ‌و نیوی خایاند‌و تێیدا 170 كه‌س قسه‌یان كرد، ره‌فسه‌نجانی‌و
ره‌زایی وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌و كرده‌وه تێرۆریستی‌یانه ناساند,. له‌و دادگایه‌دا
به هۆی شایه‌تی دانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران، ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی‌سه‌در‌و
یه‌كێك له مه‌ئمورانی سرویسی سیخوڕی ئێران، ئه‌بولقاسم مسباح، رۆڵی "شورای
تایبه‌تیی عه‌مه‌لیات"و چۆنیه‌تی كاره‌كان‌و به‌ڕێوه بردنی مه‌ئموریه‌ته
تێرۆریستی‌یه‌كان، شی كرانه‌وه.
شورای تایبه‌تیی عه‌مه‌لیات بۆ تیرۆری ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به دستی
ره‌فسه‌نجانی‌و موافقه‌تی خومه‌ینی‌و به‌شداری به‌رچاو‌و چالاكانه‌ی موحسین ره‌زایی
پێك هات.
له لایه‌كی تره‌وه مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد، شاره‌داری ئێستای تاران به پێی
دانپیانانی رۆژنامه‌نووسێك كه تازه له ئێران هه‌ڵاتووه‌و په‌نای بۆ ده‌ره‌وه
هێناوه، رۆڵی سه‌ره‌كی له تێرۆری 13ی ژوئیه‌ی 1989دا هه‌بوه. له‌و تێرۆره‌دا
قاسملوو‌و هاورێیانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ كێشه‌ی
كورد له كوردستانی ئێران گه‌یشتبوونه ڤییه‌ن كه به دستی تێرۆریستان كوژران.
به پێی قسه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه شاره‌داری ئێستای تاران له باڵوێزخانه‌ی
ئێران له ئوتریش، چه‌كووچۆڵی بۆ به‌رێوه بردنی ئه‌و كرده‌وه تێرۆریستی‌یه وه‌رگرتووه‌و
له‌و كاته‌دا راوێژكاری كۆماندۆی تێرۆریش بووه.
جا هه‌ر بۆیه‌وه ململانێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، ململانێ له نێوان
تێكنۆكراته‌كان‌و رادیكاڵه‌كاندا نییه، هه‌ر وه‌ك رێژیم ده‌یه‌وێ ته‌بلیغاتی بۆ
بكات، به‌ڵكوو ململانێ له نێوان چه‌ند روخساری جیاواز، به‌ڵام له هه‌مان كات‌دا
سه‌ر به سیستمی بونیادگه‌رای ئێرانه.
وێنه بۆ:
ـ ده‌فته‌ری خۆسه بورێل، سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی
ئورووپا
ـ ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسپانیا
ـ سه‌رجه‌م میدیاكان
ـ سه‌رجه‌م هێزه سیاسی‌یه‌كانی ئیسپانیایی
ـ هێندێ له رێكخراوه ناده‌وڵه‌تی‌یه‌كان (NGO)
ده‌قی یه‌كه‌می ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه
به ئیسپانیایی نووسراوه‌و نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا
كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ ئیسپانیا |