|
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان!
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی
سێزده‌هه‌می حیزب، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممۆ، رێكه‌وتی 30ی جۆزه‌ردانی
ساڵی 1384ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 20ی ژوئه‌نی 2005ی زایینی، پێنجه‌مین
پلینۆمی خۆی به به‌شداریی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌سڵی، جێگران‌و موشاویرانی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێك هێنا.
پێنجه‌مین پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به ده‌قیقه‌یه‌ك به بێده‌نگی وه‌ستان بۆ
رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی به كار كرد‌و سه‌ره‌تا به‌رنامه‌و ده‌ستووری
كاری پلینۆم خرایه به‌رباس.
پاش په‌سندكرانی ده‌ستووری كاری پلینۆم، هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا
هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لێكدانه‌وه‌ی سیاسیی
ده‌فته‌ری سیاسیی پێشكه‌شی به‌شدارانی پلینۆم كرد. ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه له
ماوه‌ی چه‌ند دانیشتنی پلینۆم‌دا كه‌وته به‌رباس‌و به‌شدارانی پلینۆم چالاكانه
له باسی پێوه‌ندیدار به‌م لێكدانه‌وه‌یه‌دا به‌شدارییان كرد‌و سه‌رئه‌نجام
لێكدانه‌وه‌كه له‌لایه‌ن به‌شدارانی پلینۆمه‌وه په‌سند كرا.
له لێكدانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا ئاماژه به وه‌زعی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌گشتی‌و
سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێست‌و پێوه‌ندی‌یه‌كانی وڵاتانی لایه‌نگری دێموكراسی‌و مافی
مرۆڤ به‌تایبه‌تی كرابوو‌و هاوده‌نگی‌و هاوكاریی نێوان وڵاتانی ئورووپایی‌و
ئا‌مریكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داكۆكی‌كردن له دێموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ به
هه‌ڵوێستێكی شیاو له چوونه‌پێشی ره‌وتی دێموكراسی‌دا هه‌ڵ‌سه‌نگێندرابوو.
لێكدانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی، ره‌وتی رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی
به وردی خستبۆه به‌رباس‌و ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه به‌گشتی‌و پێكهاتنی حكوومه‌تێكی
گه‌لی له عێراقی فیدراڵ‌دا به‌تایبه‌تی، به هه‌نگاوێكی دیكه له چوونه‌پێشی
ره‌وتی دێموكراسی له ناوچه‌دا هه‌ڵ‌سه‌نگاندبوو.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردستانی عێراقدا پلینۆم یه‌كڕیزیی هێزه سیاسی‌یه‌كانی
كوردستانی عێراقی به‌تایبه‌تی یه‌كده‌نگی‌و هاوكاریی پارتی دێموكراتی
كوردستان‌و یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستانی به به‌ردی بناغه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی
كورد له‌و پارچه‌یه له كوردستان دانا، كه بوو به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی
پارلمانی كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌ركۆماری
له عێراق‌و زۆر پۆستی گرینگی دیكه بۆ كورد. پلینۆم وێڕای پیرۆزبایی له به‌ڕێز
جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان، داوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه پیرۆزانه‌دا بۆ به‌ئاوات
خواستن.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، لێكدانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی وێڕای ئاماژه‌كردن
به درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌و گیر‌وگرفتانه‌ی له
نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕوویه، پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه كه
هیچكام له داخوازه ئه‌سڵی، سیاسی‌و بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و گه‌لانی
ئێران له سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا نایه‌نه
دی. لێكدانه‌وه‌كه هه‌ڵبژاردنی نۆهه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماریشی به
شانۆسازی‌یه‌كی دیكه‌ی رێژیم دانابوو‌و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به‌رانبه‌ر
به‌م هه‌ڵبژاردنه‌و خۆبواردنیان له چوون بۆسه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدانی به هه‌ڵوێستێكی
شیاو نرخاندبوو. له‌و لێكدانه‌وه‌یه‌دا وه‌ڕێ‌خرانی شه‌پۆلێكی دیكه له
فشارهێنان بۆسه‌ر خه‌ڵك‌و سه‌ركوتی زیاتری ئازادی‌یه‌كان‌و ئازادیخوازان پاش هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك كۆماری تازه، پێشبینی كرابوو‌و له هه‌مان كاتدا زه‌مینه‌ی خه‌باتێكی
به‌رینتر‌و تێكڕایی‌تری گه‌لانی ئێران ئاماژه‌ی پێ‌كرابوو. هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا،
له لێكدانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا پێویستیی هاوكاری‌و هاوخه‌باتیی هێزه
سیاسی‌یه سه‌رانسه‌ری‌یه‌كانی ئێران به‌گشتی‌و هێزه سیاسی‌یه‌كانی گه‌لانی
زۆرلێكراوی وڵاته‌كه‌مان به‌تایبه‌تی پێی له‌سه‌ر داگیرابۆوه‌و نزیكی‌و
هاوكاریی هه‌رچی زیاتر‌و پته‌وتری ئه‌و هێزانه خرابووه به‌رچاو. هه‌ر له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا پێكهاتنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ به كارێكی به‌سوود
دانرابوو‌و پێویستیی به‌رینتركردنه‌وه‌و زیاتر وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌م كۆنگره‌یه پێی
له‌سه‌ر داگیرابۆوه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زعی كوردستاندا، لێكدانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی قامكی
له‌سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیان‌و خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان دانابوو‌و به
چاوی رێزه‌وه سه‌یری تێكۆشان‌و فیداكاری‌یه‌كانی خه‌ڵكی كردبوو. هه‌ر له‌و
پێوه‌ندی‌یه‌دا پێویستیی هاوكاریی زیاتر‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسی‌یه‌كانی
كوردستانی ئێران گرنگی‌یه‌كی تایبه‌تی پێ‌درابوو. له‌و باره‌وه پلینۆم ده‌فته‌ری
سیاسیی راسپارد كه هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته درێژه بدا بۆ ئه‌وه‌ی
هێزه سیاسی‌یه‌كانی كوردستان بتوانن خه‌باتێكی هاوبه‌ش له دژی كۆماری
ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه به‌رن‌و خاوه‌نی یه‌ك هه‌ڵوێست بن‌و به یه‌ك ده‌نگ
بدوێن.
پلینۆم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ده‌نگ بانگه‌وازی حیزب‌و لایه‌نه سیاسی‌یه‌كانی
كوردستانه‌وه هاتنی خه‌ڵكی كوردستان سه‌باره‌ت به خۆبواردن له به‌شداریكردن له
هه‌ڵبژاردنی نۆهه‌مین ده‌وره‌ی سه‌ركۆماری‌و ئه‌و بێ‌ته‌فاوه‌تی‌یه زه‌ق‌و به‌رچاوه‌ی
به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵبژاردنه له خۆیان نیشان دا، به پێویستی زانی سوپاس‌و
پێزانینی خۆی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكا كه جارێكی دیكه‌ش له‌و
رێگایه‌وه بیزاریی خۆیان له به‌رامبه‌ر رێژیم‌دا ده‌ربڕی. پلینۆم ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
خه‌ڵكی كوردستانی به هه‌ڵوێستێكی شۆڕشگێڕانه‌و ئازادیخوازانه دانا‌و داوای
له خه‌ڵكی كوردستان كرد كه له ده‌وره‌ی دووهه‌می ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا هه‌ر
ئه‌و هه‌ڵوێسته بگرن.
له لێكدانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا پێ له‌سه‌ر پێوه‌ندیی دۆستانه‌و برایانه‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ هێزه سیاسی‌یه‌كانی پارچه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان داگیرابۆوه‌و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی
عێراقی به‌رز نرخاندبوو‌و پاراستنی ئه‌م پێوه‌ندییانه‌ی به ئه‌ركی هه‌موو لایه‌ك
دانابوو.
پلینۆم له به‌شێكی دیكه‌ی كاره‌كانی خۆی‌دا به‌رنامه‌و گه‌ڵاڵه‌ی شێوه‌ی
كاری ئۆرگانه‌كانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خسته به‌رباس‌و به تێكڕای ده‌نگ
په‌سندی كرد‌و به‌رپرسانی به‌شه ئه‌سڵی‌یه‌كانی كاره‌كانی حیزبی ده‌ستنیشان
كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كاری پلینۆمدا‌و به پێی ئیختیارێك كه كۆنگره به كۆمتیه‌ی
ناوه‌ندیی دابوو، دوو هاوڕێی دیكه، وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات هه‌ڵ‌بژێردران.
پلینۆم بۆ ته‌كمیلی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب، هاوڕێ‌یه‌كی دیكه‌ی له
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی وه‌ك ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵ‌بژارد.
پێنجه‌مین پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له به‌شی كۆتایی كاره‌كانی خۆی‌دا چاوی
به ئاییننامه‌ی ئورگانه‌كانی سه‌ربه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌دا خشانده‌وه‌و به
هێندێ ورده ده‌سكاری‌یه‌وه په‌سندی كردنه‌وه.
پلینۆم به سه‌رنجدان به وه‌زعی گشتیی ناوچه‌و بوونی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ
تێكۆشان‌و چالاكی‌نواندنی زیاتر، چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگ‌و تایبه‌تیی بۆ ئورگانه‌كانی
حیزب ده‌ستنیشان كرد‌و بۆ جێبه‌جێ‌كردنیان راسپارده‌ی پێویستی دا به ده‌فته‌ری
سیاسی.
پلینۆم پاش به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رنامه‌و ده‌ستووری كاره‌كانی خۆی، نیوه‌ڕۆی
رۆژی چوارشه‌ممه، 1ی پووشپه‌ڕی 1384ی هه‌تاوی له فه‌زایه‌كی پڕ له شادی‌و
هیواداری‌دا، سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
2ی پووشپه‌ڕی 1384ی هه‌تاوی (23ی ژوئه‌نی 2005ی زایینی) |