|
به دوای پێش بینی‌و گومانه
دوور‌ودرێژه‌كان سه‌بارت به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نۆهه‌می سه‌رۆك كۆماری
له ئێران، سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌ممه 25/6/2005ی زایینی راگه‌یاندرا كه
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد شاره‌داری تاران به نزیكه‌ی 17 میلیۆن ده‌نگ له
خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌ر ركه‌به‌ره‌كه‌ی هاشمی ره‌فسه‌نجانی دا
سه‌ركه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه‌و ده‌چێته كۆشكی سه‌رۆك كۆماری. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
له راپرسی‌یه‌كانی پێشوو له نێوان ئه‌و هه‌شت پاڵێوراوه‌ی سه‌رۆك كۆماری‌دا له
خوارترین پله‌دابوو. له هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌كه‌م دا نزیكه‌ی 5 ملیۆن‌و له
خولی دووهه‌م دا زیاتر له سێ به‌رابه‌ری ئه‌و واته 17 میلیۆن ده‌نگی وه‌ده‌ست
هێناوه.
به‌هۆی خه‌رج كردنی هه‌زینه‌یه‌كی زۆر‌و نایاسایی، كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سڕۆیشتوویی‌و
ده‌ستێوه‌ردانی كوڕی خامه‌نه‌یی، به‌سیج، هێزه نیزامی‌و ئینتیزامی‌یه‌كان‌و .
. . كه به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵات مافی ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنیان
نیه، ئامارسازی‌و زۆر فرت‌و فێڵی دیكه كه كۆماری ئیسلامی له به‌ڕێوه‌بردنیان
دا شاره‌زایی‌و ئه‌زموونی به‌رچاوی هه‌یه، كه‌سێك له سندووقه‌كانی ده‌نگدان
سه‌ری ده‌رهێنا كه له ریزی توندره‌وترین مۆره‌كانی قۆڵی كۆنسێرڤاتیڤه‌و وه‌ك
هه‌واڵنێری "ئیلنا" بڵاوی كردۆته‌وه دوای سه‌ركه‌وتن رایگه‌یه‌ندوه كه "ئێمه
پێمان ئه‌سپێردراوه كه كۆماری ئیسلامی له جیهان دا په‌ره بده‌ین".
ئه‌و قاڵبۆوه‌یه‌ی له ویلایه‌تی فه‌قیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنێكی
شیاودا بۆ سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵنه‌بژێردراوه به‌ڵكوو له پیلانی كوشتنی دوكتور عه‌بدولره‌حمان
قاسملوو سكرتێری گشتیی ئه‌وكاتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و عه‌بدوڵڵای
قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه‌ش دا ده‌ستی هه‌بووه.
ئه‌م قه‌تڵه له ساڵی 1989 له شاری ڤییه‌ن پێته‌ختی ئوتریش‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
دا كه به‌ڕواڵه‌ت به مه‌به‌ستی وتووێژ سه‌باره‌ت به داخوازییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌و له‌سه‌ر بانگهێشتنی كۆماری ئیسلامی رێك
خرابوو به ده‌ست تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌نجام درا.
شاهیدی رووداوه‌كه ئاشكرای كردوه كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كاره تیرۆریستییه
دوو گرووپ ئاماده كرابوون، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه به‌رپرسی
پێكهێنانی پێوه‌ندی‌یه‌كانی نێوان گرووپی تیرۆر‌و گرووپی به‌ناو وتووێژكه‌ری
به ئه‌ستۆه‌بوو بۆخۆشی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی تیمی دووهه‌م واته تیمی
تیرۆر بووه‌و ئه‌ركی وه‌ده‌ستهێنانی چه‌ك‌و چۆڵی پێویستی گرووپه‌كانیشی به
ئه‌ستۆه‌بووه. پێویست به ئاماژه كردنه كه به‌شداریی ئه‌و له‌م عه‌مه‌لیاته
تیرۆریستییه‌دا ته‌نیا تاوان‌و كرده‌وه‌ی ئه‌و نیه له كوشتن‌و كوشتار دا، به‌ڵكوو
تاوانباره به كوشتنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به تایبه‌ت كاتێك كه له رۆژئاوای
وڵات به‌رپرسایه‌تیی نیزامی‌و ده‌وڵه‌تیی به‌ئه‌ستۆوه بووه.
ئه‌و سیما ناسراوه‌ی تیرۆر‌و كوشتن نه‌ته‌نیا ناتوانێ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار نوێنه‌رایه‌تیی
خه‌ڵكی ئێرانی هه‌بێ، به‌ڵكوو شیاوی دادگایی كردنه له دادگایه‌كی بێ‌لایه‌ن‌و
دادپه‌روه‌رنه‌دا هه‌ربۆیه ئێمه مانه‌وه‌و درێژه‌كێشانی پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی
ئێران به هۆی وه‌ها كه‌سێكی تیرۆریسته‌وه به پێچه‌وانه‌ی رێوشوێنه باوه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، به هاندانی تیرۆریزم‌و سته‌م كردن له خه‌ڵكی ئێران ده‌زانین.
ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی
حیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێران له ده‌روه‌ی وڵات
27/6/2005 ـ 6/4/1384 |