|
رۆژی 22ی پووشپه‌ڕی 1384ی
هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 13ی ژولای 2005ی زایینی، به بۆنه‌ی شازده‌یه‌مین
ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و هاوڕێیانی له ڤیه‌ن، پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش به ده‌ستی
تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی، جارێكی دیكه خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌ی
جۆراوجۆر ئه‌م كرده‌وه دزێوه‌ی رێژیمیان مه‌حكووم كرد‌و بێزاریی خۆیان له‌و
رێژیمه ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی به‌وره‌ی مه‌هاباد‌و به‌تایبه‌ت لاوانی ئه‌م شاره له رۆژی 18ی پووشپه‌ڕه‌وه
به‌رامبه‌ر به 9ی ژوولای، كۆمه‌ڵێك خۆپیشاندانیان له شوێنه جیاجیاكانی شاردا
وه‌ڕێ خست كه تێی‌دا هه‌زاران كه‌س له كاتژمێر 9ی شه‌و تا 12ی شه‌و به لایه‌نگری
له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و به مه‌به‌ستی مه‌حكوومكردنی كۆماری
ئیسلامی دروشمیان گوته‌وه‌و به به‌ردوداره‌وه به‌گژ هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی
رێژیم دا چوونه‌وه.
رۆژی 22ی پووشپه‌ڕیش، ته‌واوی دوكانه‌كانی شار داخران‌و رێژیمیش هه‌زاران كه‌س
له هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی له ده‌وروبه‌ری شار‌و شوێنه جیاجیاكانی شاردا دامه‌زراند.
به‌داخه‌وه تا ئێستا یه‌كێك له هه‌ڵسووڕێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان به ناوی كه‌مال
ئه‌سفرام، كوڕی قادر ناسراو به "شوانه" سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی 18ی پووشپه‌ڕ
(9ی ژوولای) كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی رێژیم‌و به‌سه‌ختی بریندار كرا‌و
له‌باتی گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه برایه ئه‌ماكن‌و به هۆی شكه‌نجه‌ی دژی‌گه‌لی‌یه‌كانه‌وه
به شێوه‌یه‌كی دڕندانه گیانی لـێ‌ئه‌ستێندرا‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش له به‌شدارانی
ئه‌و زنجیره خۆپێشاندانانه، ده‌ستگیركران‌و به‌ره‌و زیندانه ره‌شه‌كان راپێچ
كران.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
22ی پووشپه‌ڕی 1384 (13ی ژوولای 2005) |