|
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
كۆمه‌لاَنی خه‌باتگێری خه‌ڵكی كوردستان!
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان!
لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ،!
له جه‌ره‌یانی حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازی‌یه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به دوای
كوژرانی لاوێكی مه‌هابادی به ناوی كه‌ماڵ ئه‌سفه‌رام ناسراو به " شوانه‌ی سه‌ید
قادری" به ده‌ستی هێزه دژی گه‌لی‌یه‌كانی ڕێژیم له 18ی پووشپه‌ڕ و به بۆنه‌ی
22ی پووشپه‌ڕ شانزده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوو، كه نیزیك به ده
ڕۆژ درێژه‌ی كێشا زیاتر له 200 كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م شاره له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان
و ده‌زگا ئیتلاعاتی‌یه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی
زیندان كران. ئه‌م ژماره‌یه له خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد چه‌ند ڕۆژه زۆر به توندی
و بێ ڕه‌حمانه كه‌وتوونه‌ته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕووحی و جیسمی و ئه‌وپه‌ڕی
سووكایه‌تیان پێ كراوه‌و له گه‌ڵ چاره‌نووسی نادیار به‌ره‌و ڕوو كراون.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و
ڕه‌فتاره دژی گه‌لیانه‌ی ڕێژیم، داوا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆست و لایه‌نگرانی
مافی مرۆڤ، له سه‌رانسه‌ری جیهان و ڕێكخراوه سیاسی‌یه ئێرانی و كوردستانی‌یه‌كان
ده‌كا كه به‌رانبه‌ر به گیان و چاره‌نووسی ئه‌و ڕۆڵه ئازادیخوازه به‌ندكراوانه
هه‌ڵوێستی شیاو بگرن و ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بخه‌نه ژێر فشار بۆ ئازاد كردنی
ئه‌و ژماره‌یه له خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد.
هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا كه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان
به‌رانبه‌ر به ڕه‌فتاری دژی گه‌لیانه‌ی ڕێژیم ده‌رحه‌ق به ده‌ستگیر كراوه‌كانی
شاری مه‌هاباد به شێوه‌ی گونجاو ده‌رببڕن و ڕێژیم بخه‌نه ژێر فشار كه ده‌ست له
ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌كان هه‌ڵبگرێ و بۆ ئازادی ئه‌و به‌ند كراوانه هه‌نگاو
بنێن.
دیاره جیا له‌و ده‌ستگیرو زیندانی كرانی زیاتر له 200 كه‌س له خه‌ڵكی شاری
مه‌هاباد ژماره‌یه‌كیش له لاوان له شا ره‌كانی بۆكان، مه‌ریوان و پیرانشار ده‌ستگیر
كراون كه ئه‌وانیش هه‌ر خراونه‌ته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار دان.
به‌و هیوایه كه هه‌ڵوێستی شیاوی هه‌موو لایه‌ك ببێته هۆی ئازاد بوونی ده‌ستگیر
كراوه‌كان و ڕێگا به كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌درێ وا به به‌ربلاَوی و بێ ڕه‌حمانه
ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران بخاته ژێر ئه‌شكه‌نجه و له گه‌ڵ
چاره‌نووسی نادیار به‌ره‌و ڕوویان بكا.
به هیوای هه‌وڵ و هیمه‌تێكی تێكڕایی
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
3/5/1384 |