|
سه‌عات 30/8ی پێش نیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممۆ ڕێكه‌وتی 3ی گه‌لاوێژی 1384ی هه‌تاوی خه‌ڵكی شاری خۆڕاگری
شنۆ به ئیعتڕاز به ده‌ستگیر كرانی زیاتر له 200 كه‌س له شاره‌كانی مهاباد،
پیرانشار و مه‌ریوانه‌وه بۆ مه‌حكووم كردنی ڕه‌فتاری هێزه‌كانی ڕێژیم له پێوه‌ندی
له گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه كردنی ده‌ستگیرو زیندانی كراوه‌كانی مهاباد و به تالاَن
بردنی كه‌ل و په‌لی نێو ماڵ و دوكانه‌كانی خه‌ڵك، دوكان و بازاڕاره‌كانی شاریان
داخست و حه‌ره‌كه‌تێكی ئیعتڕازی ئارامیان وه‌ڕێ خست. به دروشمی دژی ڕێژیم
بێزاری خۆیان له كۆماری ئیسلامی ئێران نیشان دا و به دانی دروشمی
ئازادیخوازانه پشتیوانی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران و حیزبی دێموكرات ده‌ربڕی.
هێزه‌كانی ڕێژیم ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد‌و دوو كه‌س له خۆپیشانده‌ران به ناوه‌كانی
حیدر عبدالله زاده و عمر امینی كوڕی شێخ محمد شه‌هید و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان
بریندار كردووه. هێزێكی زۆر له شاره‌كانی میاندوئاو و ورمێ به‌ره‌و شاری شنۆ
وه‌ڕێ كه‌وتوون. خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی شاری شنۆ له وه‌زعێكی زۆر ناله‌باردان
و كه‌وتوونه به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی.
سكرتاریای كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
3/5/1384 |