|
شه‌وی 7ی گه‌لاوێژی ساڵی
1384ی هه‌تاوی هێزه‌كانی رێژیم له دۆڵی نجنێ سه‌ر به شارستانی بانه چه‌ند
كاسبكارێكی خه‌ڵكی ناوچه‌یان دایه به‌ر ده‌سترێژی چه‌كه‌كانیان‌و كه‌سێكیان به
ناوی حه‌كیم ناسراو به حه‌كیمه سوور كوشت‌و كه‌سێكی دیكه‌یان به ناوی لوقمان
نه‌سروڵڵاهی كوڕی سه‌ید عه‌وڵا خه‌ڵكی بانه بریندار كرد. هه‌ر چه‌ند خه‌ڵكی
ناوچه زۆر هه‌وڵیان دا كه هێزه‌كانی رێژیم ئیجازه بده‌ن برینداره‌كه بگه‌یه‌ننه
نه‌خۆشخانه، به‌ڵام هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی نه‌ك خۆیان له‌و كاره بوارد به‌ڵكوو
تیری خه‌لاسیان له برینداره‌كه دا‌و ئه‌ویشیان كوشت.
بۆ ئیعتیراز به‌م ره‌فتاره‌ی هێزه‌كانی رێژیم‌و به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له
حه‌ره‌كه‌ته ئیعتیرازی‌یه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌هاباد، سه‌رده‌شت،
پیرانشار‌و شنۆ خه‌ڵكی شاری بانه سه‌ر له به‌یانی رۆژی 8ی گه‌لاوێژ رژانه
سه‌ر شه‌قام‌و چواررێ‌یه‌كانی شار‌و دروشمی دژی رێژیم‌و دروشمی پشتیوانی له
جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی كوردیان دا.
هێزه‌كانی رێژیم له بانه‌ش هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر خه‌ڵك‌و خۆپیشانده‌ران‌و كه‌وتنه
ئازار‌و ئه‌زیه‌تی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی بڵاوه پێ‌كردنیان، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئه‌م
حه‌ره‌كه‌ته ئیعتیرازی‌یه تا شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو. شار ئێستا حاڵه‌تێكی ته‌واوی
نیزامیی به خۆیه‌وه گرتوه‌و هێزه‌كانی رێژیم به‌رده‌وامن له سه‌ركوتی خه‌ڵكی
شاری بانه.
له شاری سنه‌ش له ساعه‌ت 10ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی 8ی گه‌لاوێژه‌وه تا ئێواره‌ی
ئه‌و رۆژه مانگرتنێك له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانه‌وه له‌به‌ر
ئوستانداریی ئوستانی كوردستان به‌ڕێوه چوو. مه‌به‌ستی خوێندكاران هه‌ر وه‌ك له
پلاكاردانه‌دا كه به ده‌ستیانه‌وه بوو ده‌ر ده‌كه‌وت ئازادیی ئه‌و زیندانی‌یانه
بوو كه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو دوابه‌دوای حه‌ره‌كه‌ته ئیعتیرازی‌یه‌كانی
شاره‌كانی مه‌هاباد، سه‌رده‌شت، شنۆ، پیرانشار ده‌ستگیر كراون.
ئێواره‌ی رۆژی 8ی گه‌لاوێژ خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره‌ش به ئیعتیراز به سه‌ركوتی
خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه‌و به مه‌به‌ستی
ئازاد كردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی شاره‌كانی مه‌هاباد، سه‌رده‌شت، شنۆ، پیرانشار،
حه‌ره‌كه‌تێكی ئیعتیرازیی ئارامیان وه‌رێ خست كه ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ه‌ش له‌گه‌ل
هێرشی هێزه‌كانی رێژیم به‌ره‌وروو بوو.
ئێستا وه‌زعی شاره‌كانی كوردستان به گشتی ئاڵۆزه‌و له لایه‌ن هێزه‌كانی
رێژیمه‌وه به توندی میلتاریزه كراون. هێزه‌كانی رێژیم‌و ده‌زگا ئیتیلاعاتی‌یه‌كان
هه‌روا درێژه به ئه‌زیه‌ت‌و ئازاری خه‌ڵك‌و ده‌ستگیركردن‌و ره‌وانه‌ی زیندان
كردنی خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
به سه‌رنج دان به وه‌زعی شاره‌كانی كوردستان داوا له بیروڕای گشتی‌و كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌كان ده‌كه‌ین زیاتر سه‌رنج بده‌نه سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌یانه‌ی
رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به ده‌ست هێزه‌كانی رێژیمی كۆماری
ئیسلامی ئێران‌و له پێوه‌ندی‌یه‌دا بێ‌ده‌نگ‌و بێ ته‌فاوه‌ت نه‌بن.
سكرتاریای حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
9/5/1384 |