|
شوانه‌ی سه‌ید قادر به ده‌ستی
مه‌ئمووره‌كانی رێژیم‌و هه‌روه‌ها ساڵرۆژی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوو بوو كه
هه‌تا ئه‌و رۆژانه‌ی دواییش له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌روا درێژه‌ی بووه.
هه‌تا ئێستا به ده‌یان كه‌س بریندار یا كوژراون‌و سه‌دان كه‌سیش راپێچی زیندان
كراون.
خۆپیشاندانی ئیعتیرازی نه‌ته‌وه
ژێرده‌سته‌كانی نێو ئێران له‌و مانگانه‌ی دوایی‌دا په‌ره‌ی گرتووه. خه‌ڵكی عه‌ره‌بی
ئه‌هواز له پێناو گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانیان دا له 23ی ژولای‌دا
رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان كه له ئاكامی كرده‌وه‌ی داپڵۆسێنه‌رانه‌ی رێژیم دا
ژماره‌ی بریندار بووان‌و كوژراوان هه‌روا روو له زیاد بوونه.
رێژیم بۆ سه‌ركوتی چاوه‌ڕوانكراوی خه‌ڵكی به‌لووچستان خه‌ریكی زیاد كردنی
ژماره‌ی هێزه نیزامی‌یه‌كانی خۆیه‌تی له‌و ناوچه‌یه‌دا. كۆبوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان
له به‌لووچستان بۆته هۆی ئاڵۆزی نێوان خه‌ڵك‌و هێزه‌كانی رێژیم. له‌و رۆژانه‌ی
دوایی‌دا هێزه‌كانی به‌رگریی به‌لووچستان‌و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان له ده‌وری
زاهیدان‌و چابه‌هار تێك هه‌ڵچوون.
رێژیم به ده‌ستگیركردنی تێكۆشه‌رانی سیاسیی تورك هه‌وڵی دا پێش كۆبوونه‌وه‌ی
توركه‌كانی ئازه‌ربایجان له رۆژی یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵك له قه‌ڵای
مێژوویی بابه‌ك دا بگرێ.
له ناوچه‌ی توركمه‌ن سه‌حرا رێژیم ژماره‌ی هێزه نیزامی‌یه‌كانی خۆی زیاد
كردوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌راوی سه‌ركوت‌و كوشتاری خه‌ڵكی توركمه‌ن خۆش بكا.
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان له ئێران دا به شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك
رۆژبه‌رۆژ په‌ره ده‌گرێ.
ئه‌م رێژیمه به‌و پێكهاته سیاسی‌یه‌وه وڵامده‌ری ویست‌و داخوازی نه‌ته‌وه ژێر
ده‌سته‌كان نیه. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كان بۆ ئێرانێكی فیدراڵ كه له هێز‌و لایه‌نه
سیاسی‌یه‌كانی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كانی ئێرانی فیدراڵ پێك هاتووه بۆ
رووخاندنی رێژیمی تیۆكراتیك‌و دامه‌زرانی نیزامێكی دێموكراتیك به پێكهاته‌یه‌كی
فیدراڵیه‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رابه‌ریی نه‌ته‌وه‌كان، خه‌بات ده‌كا. به پێی
ئه‌وه‌یكه كۆنگره یه‌كیه‌تییه‌كی به‌ربڵاوه له لایه‌نه سیاسی‌یه‌كانی كورد‌و
به‌لووچ‌و توركمه‌ن‌و عه‌ره‌ب‌و ئازه‌ربایجانی، ئاڵترناتیوێكی به‌هێزه بۆ گۆڕینی
رێژیم‌و پێك هێنانی نیزامێكی خه‌ڵكیانه.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كان وێڕای هه‌نگاونان بۆ رێكخستن‌و رێك‌وپێكی زیاتر له خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌لووچ، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، كورد،و فارس داوا له وڵاته
دێموكراتیكه‌كان، رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ده‌كا
كه رێژیم بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر ده‌ستگیر كراوان ئازاد
بكا‌و رێگا له بنه‌ماڵه‌كان بۆ ده‌رمان كردنی زامی برینداران نه‌گرێ‌و له به‌رامبه‌ر
ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و ویسته دێموكراتیك‌و ئازادیخوازی‌یه‌كان دا كه‌ڵك له
توند‌و تیژی وه‌رنه‌گرێ.
رێژیم گه‌یاندنی هه‌واڵ له ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان، ئه‌هواز، كوردستان، به‌لووچستان،
توركمه‌ن سه‌حرای به توندی خستۆته ژێر چاوه‌دێری‌و كۆنترۆڵه‌وه. ئێمه‌ش داوا
له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ین كه بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی مافی مرۆڤـ له
ناوچه‌كانی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان دا نوێنه‌رێكی تایبه‌ت هه‌ڵبژێرێ كه زۆر
زوو ده‌ست بكا به‌و لێكۆڵینه‌وه له‌و بواره‌دا به تایبه‌ت به شێوه‌یه‌كی به په‌له‌تر
له‌سه‌ر وه‌زعی خه‌ڵكی عه‌ره‌بی ئه‌هواز‌و كورد له كوردستان دا.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ
30ی ژولای 2005
1ـ به‌ره‌ی یه‌كگرتووی
به‌لوچستان
2ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
3ـ حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان
4ـ حیزبی پێوه‌ندیی دێموكراتیكی ئه‌هواز
5ـ رێكخراوی پارێزگاری له مافه نه‌ته‌وییه‌كانی گه‌لی توركمه‌ن
6ـ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی ئازه‌ربایجان
7ـ كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
|