|
سه‌عات 30/6ی ئێواره‌ی ڕۆژی
دوو شه‌ممۆ 10ی گه‌لاوێژی ساڵی 1384ی هه‌تاوی خه‌ڵكی قاره‌مانی شاری سنه
به نیشانه‌ی ئیعتڕاز به ڕه‌فتاری دژی گه‌لیانه‌و سه‌ركوتكه‌رانه‌ی هێزه‌كانی
ڕێژیم ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد، سه‌رده‌شت، پیرانشار، شنۆ و دیوانده‌ره‌و
بانه و له ته‌ئیدی حه‌ره‌كه‌ته ئیعتڕازی‌یه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شارانه دوكان و
بازاڕه‌كانیان به ته‌واوی داخست و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی سه‌فه‌ری، پاركی
ئیستقلال، 6ی به‌همه‌نی پێشوو، تاجی پێشوو، فیرده‌وسی، شاپووری پێشوو، فه‌ره‌حی
پێشوو، وه‌كیل، مه‌یدانی نبووه‌ت، ژانده‌رمه‌ری، نمه‌كی و محه‌لله‌ی به‌رده‌شت
و به دانی دروشمی دژی ڕێژیم و لایه‌نگری له بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی
ئێران به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك: نه‌مان بۆ
كۆماری ئیسلامی ئێران، بژی حیزبی دێموكڕات، ئازادی ئازادی ، قاسملوو قاسملوو
ڕێگات درێژه‌ی هه‌یه و سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب بێزاری خۆیان له ڕێژیمی كۆماری
ئیسلامی ده‌ربڕی و هاوپێوه‌ندی خۆیان له گه‌ڵ خه‌ڵكی باقی شاره‌كانی
كوردستان نیشان دا.
ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ئیعتڕازی‌یه‌ی خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری سنه له حاڵێكدا به‌ڕێوه
چوو كه هێزه‌كانی ڕێژیم له‌و شاره له حاڵی ئاماده‌باشی ته‌واو دابوون و هێزی
یارمه‌تی ده‌ریش له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و كرماشان ڕه‌وانه‌ی سنه كرابوون و
گاردی ویژه‌ی كرماشانیش له‌و شاره جێگیر كرابوو.
ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ئیعتڕازی‌یه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه وه‌ك باقی حه‌ره‌كه‌ته
ئیعتڕازی‌یه‌كانی ئه‌م دوایانه له شاره‌كانی كوردستان كه‌وته به‌ر هێرشی هێزه‌كانی
ڕێژیم و ته‌قه له خه‌ڵك كرا. له ئاكامی ته‌قه كردنی هێزه‌كانی ڕێژیم دا 3 كه‌س
له خه‌ڵكی شاری سنه كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار كران.
به نیشان دانی خشوونه‌ت و توند‌و تیژی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێژیمه‌وه
خۆپێشانده‌ران كه‌وتنه دیفاع و به‌رگری له خۆیان و له ڕه‌وتی ئه‌و خۆڕاگری‌یه‌دا
بنكه‌ی كه‌لانته‌ری 12 و موتورسكلیتی هێزه‌كانی ڕێژیم ئاگریان تێ به‌ردراو
شووشه و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی به‌شێك له ئیدارات و بانكه‌كانی ڕێژیم شكێندران.
پێویسته بگوترێ كه هاوكات له گه‌ڵ ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ئیعتڕازی‌یه به‌رینه‌ی
خه‌ڵكی شاری سنه، حه‌ره‌كه‌تێكی ئیعتڕازی له‌م چه‌شنه له شاره‌كانی سه‌قز و
دیوانده‌ره‌ش ده‌ستی پێ كردووه و درێژه‌ی هه‌یه.
وه‌زعی شاری سنه به ته‌واوی ئاڵۆزه‌و تا ده‌رچوونی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه
خۆپێشاندان له هه‌موو شه‌قام و چوارڕێ‌یه‌كانی شار درێژه‌ی هه‌یه.
سكرتاریای حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
سه‌عات 9ی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممۆ 10ی گه‌لاوێژی 1384ی هه‌تاوی |