|
پاش ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی
رێژیم له شاری سنه هیچ وه‌ڵامێكیان به داخوازی‌یه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی
مانگرتووان نه‌دایه‌وه، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی سنه ناڕه‌زایه‌تیی
خۆیان له به‌رامبه‌ر بێ‌سه‌رنجی به‌رپرسانی رێژیم‌دا ده‌ربڕی، به‌تێكڕا دووكان‌و
بازاڕیان داخست‌و ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان. به كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له پاركی
ئیستقلال‌و چه‌ند شه‌قامی سه‌ره‌كی‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی ئینیتزامی
له شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر‌و ناوه‌نده‌وه بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك به‌ڕێ كراون. زۆربه‌ی
شه‌قامه‌كانی شاریان گه‌مارۆ دا‌و هاتووچۆیان له شه‌قامه‌كانی 6ی به‌همه‌ن، تاج،
فێردۆسی، نمه‌كی، شاپوور، وه‌كیل، نه‌بوه‌ت، ژاندارمێری، قه‌تارچیان، گه‌ڕه‌كی
ده‌رده‌شت‌و مه‌یدانی كوردستان كه ناوه‌ندی خۆپیشاندان‌و تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس‌و
جلوبه‌رگ شه‌خسی‌یه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دا بوو، قه‌ده‌غه كرد. له تێكهه‌ڵچوونی
شه‌قامی فێردۆسی‌دا به هۆی هێرشی هێزه‌كانی ئینتیزامی‌یه‌وه، ژماره‌یه‌ك له
خۆپیشانده‌ران بریندار بوون. له پاش ئه‌وه شار ئاڵۆز بوو، خه‌ڵكی تووڕه كه‌لانته‌ری
ژماره 12و ژماره‌یه‌كی زۆر ماشینیان ئاگر تێ‌به‌ردا.
جێی باسه كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی سنه به‌مه‌به‌ستی
پشتیوانی له خه‌ڵكی مه‌هاباد‌و شاره‌كانی تری كوردستان مانیان گرت. نوێنه‌رانی
خه‌ڵك له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رێژیم‌دا داخوازی‌یه‌كانیان كه بریتی بوو
له دادگایی‌كردنی ئه‌شكه‌نجه‌كه‌ران‌و بكوژانی لاوی خه‌باتگێڕی مه‌هابادی به
ناوی شوانه ئه‌سفه‌ره‌م‌و لابردنی كه‌شوهه‌وای حكوومه‌ت نیزامی له شاره‌كانی
كوردستان‌و ئازادكردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌م دواییانه، به ئاگاداری ئه‌وانی
گه‌یاند‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام بوون كه به‌داخه‌وه له لایه‌ن به‌رپرسانی رێژیمه‌وه
به توندوتیژی‌و سه‌ركوت وه‌ڵام درایه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ڕبرینی مه‌ده‌نییانه‌ی
خه‌ڵك به‌ده‌ستی مه‌ئمووره‌كانی هێزی ئینتیزامی بوو به هۆی ئاڵۆزی‌و پشێوی
شاری سنه‌و كوژران‌و برینداربوونی خه‌ڵك. به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان له‌تێكهه‌ڵچوونی
سنه‌دا شه‌ش كه‌س كوژرا‌و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار بوون‌و پشێوی‌و ئاڵۆزی سه‌قز‌و
دیوانده‌ره‌شی گرتۆته‌وه.
ئێمه وێڕای مه‌حكوومكردنی سیاسه‌تی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی رێژیم له كوردستان، له
ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داخوازی‌یه مرۆڤایه‌تی‌و دادپه‌روه‌رانه‌كانیان
پشتیوانی ده‌كه‌ین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی خه‌لقی ئێران
رێكخراوی فیداییان ـ ئه‌كسه‌رییه‌ت
كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
10ی گه‌لاوێژی 1384 ، 1ی
ئووتی 2005 |