|
به دوای حه‌ره‌كه‌ته
ئیعتڕازی‌یه‌كانی شاره‌كانی مهاباد، سه‌رده‌شت، پیرانشار، شنۆ ، بانه، سنه‌و
دیوانده‌ره و به پشتیوانی له‌و حه‌ره‌كه‌تانه‌و به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی
له سیاسه‌ت و ڕه‌فتاڕه‌كانی ڕێژیم ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی ئه‌م شارانه و ده‌ستگیر،
زیندانی و ئیعدام كردنی ژماره‌یه‌ك له ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد، خه‌ڵكی شاری
خۆڕاگری سه‌قز سه‌عات 30/9ی پێش نێوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممۆ 12ی گه‌لاوێژی
1384ی هه‌تاوی پاش داخستنی دوكان و بازاڕه‌كانی شار ڕژانه سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌كانی
شار‌و خۆپێشاندانێكی هێمنانه‌یان وه‌ڕێ خست.
خۆپێشانده‌ران به دانی دروشمی دژی ڕێژیم و پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی كورد له
كوردستانی ئێران ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی خۆیان هه‌ڵبڕی. ئه‌و خۆپێشاندانه كه
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی شاری سه‌قز تێیدا به‌شدار بوون وه‌ك حه‌ره‌كه‌ته
ئیعتڕازی‌یه‌كانی باقی شاره‌كانی كوردستان و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به خوێن
كێشرا و كه‌وته به‌ر هێرشی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
خۆپێشانده‌ران له دژ كرده‌وه به جینایه‌ته‌كانی هێزه‌كانی ڕێژیم و كوشتنی خه‌ڵك
هێندێ له شوێنه ئیداری‌یه‌كانی ڕێژیم وه‌ك فه‌رمانداری، شاره‌داری ناحی‌یه‌ی
2، بانكی میلله‌ت، بانكی قه‌رز ئه‌لحه‌سه‌نه و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌یان دایه به‌ر
هێرش و چه‌ند ماشێنی هێزه ئینتزامی‌یه‌كانیان ئاگر تێ‌به‌ردا.
هێزه‌كانی ڕێژیم زۆر به خه‌ستی ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد‌و ده‌ستیان له ئه‌نجام
دانی هیچ جینایه‌تێك نه‌گێڕاوه، له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی
ڕێژیم دا ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شار كوژران كه چه‌ند كه‌سیان به‌م ناوانه
ناسراون: فرزاد محه‌ممه‌دی، شادمان محه‌ممه‌دی، ئاغای شه‌ریعه‌تی ده‌بیری ده‌بیرستانه‌كانی
سه‌قز و كاك عه‌بباس 75 ساڵه. زیاتر له 200 كه‌سیش بریندار بوون. هیلی كۆپتیر به‌رده‌وام
به ئاسمانی شاردا سووڕانه‌وه‌و هێزه‌كانی ڕێژیم له ناو شاریان یارمه‌تی داوه.
هێزێكی زۆر له هه‌مه‌دان و كرماشانه‌وه پێك هاتوو له 200 ماشێن له تیپی ویژه‌ی
"امیر المومنین" ڕه‌وانه‌ی شاری سه‌قز كراون. شار به ته‌واوی شه‌ڕلێدراوه‌و
حكوومه‌ت نیزامی‌یه‌كی توند به‌ڕێوه ده‌چێ، كارمه‌ندانی ئیدارات له ئیداره‌كانیان
ماونه‌وه‌و ڕێگای چوونه‌وه ماڵیان پێ نادرێ و هه‌ر كه‌س و هه‌ر جموجۆلێك ده‌درێته
به‌ر گولله.
هێزه‌كانی ڕێژیم وێڕای سه‌ركووتی خه‌ڵك ده‌ستیان دایه هێندێ حه‌ره‌كه‌تی
نیفاق ئه‌نگیزانه‌ی وه‌ك ئاگر تێ‌به‌ردانی حوسینیه‌ی شار بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكی
باوێنه نێوان دانیشتووانی شاره‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ك پێشتریش له ڕه‌وتی حه‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی
شاری سنه‌دا ئاگریان له پاساژی حه‌میدی به‌ردا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك زیانی وێ
بكه‌وێ. ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی هێزه‌كانی ڕێژیم پاساو هه‌ڵناگرێ و به توندی مه‌حكووم
ده‌كرێ.
تا كاتی ده‌رچوونی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه خه‌به‌ری‌یه ( سه‌عات 7ی ئێواره) شار
هه‌روا ئاڵۆزه‌و خه‌ڵك له ژێر سه‌ركوتی هێزه‌كانی ڕێژیم دان.
پیًویسته بگوترێ دوێنێ سێ شه‌ممۆ 11ی گه‌لاوێژیش خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به
نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ڕێژیم و بۆ پشتیوانی كردن له حه‌ره‌كه‌ته
ئیعتڕازی‌یه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو له ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له شاره‌كانی
كوردستان هه‌موو دوكان و بازاڕه‌كانیان داخست. هه‌رچه‌ند ده‌زگا ئیتلاعاتی‌یه‌كان و
هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕێژیم له مه‌ریوان فشار بۆ ئیتحادی‌یه ئه‌سناف هێنا كه
خه‌ڵك ناچار به كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان و بازاڕ بكه‌ن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و خه‌ڵك
نه‌چوونه ژێر فشار و وه‌لاَمی هێزه‌كانی ڕێژیمیان نه‌دایه‌وه.
به گوێره‌ی دوایین هه‌واڵی گه‌یشتوو 4 كه‌س له ده‌ستگیر كراوه‌كانی حه‌ره‌كه‌ته
ئیعتڕازی‌یه‌كانی شاری مهاباد به هۆی هێزه‌كانی ڕێژیم له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا
گیانیان له ده‌ست داوه، یان ئیعدام كراون و ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی مهاباد
كراوه‌ته‌وه.
سكرتاریای حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
12/5/1384 |