|
چوارشه‌ممه 12ی گه‌لاوێژی
1384 به‌رانبه‌ر 3ی ئووتی 2005
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له شاری سه‌قزه‌وه گه‌یشتوون، له درێژه‌ی
جووڵانه‌وه‌ی ئێعترازیی خه‌ڵك له شاره جۆراوجۆره‌كانی كورستاندا كه پاش
كوژرانی یه‌كێك له لاوانی مه‌هابادی به ناوی شوانه ئه‌سفه‌ره‌م، له ساڵڕۆژی
تیرۆری دوكتور قاسملوودا، سه‌ره‌تا له رۆژی 18ی پووشپه‌ڕ له مه‌هاباد‌و دواتر
له شاره‌كانی پیرانشار‌و بۆكان‌و سه‌رده‌شت‌و مه‌ریوان‌و سنه درێژه‌ی كێشا, ئه‌مڕۆ
به‌یانی خه‌ڵكی سه‌قز بۆ ده‌ربڕینی هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كانی
دیكه‌ی كوردستاندا‌و نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له دژی كرده‌وه سه‌ركوتكه‌رانه‌كانی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و داخوازی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌م جینایه‌تانه به‌تایبه‌ت
ناساندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ره‌كیی كوشتنی شوانه ئه‌سفه‌ره‌م‌و ئازادكردنی
به‌ندكراوه سیاسی‌یه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م
رۆژانه‌ی دوایی، رژانه شه‌قامه‌كان‌و ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان. هێزه‌كانی
رێژیم بۆ ترساندنی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به‌ڕووی به‌شداربوون له‌م
خۆپیشاندانه هێمنانه‌یه‌دا ده‌ستڕێژییان كرد. ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه
بریندار بوون‌و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌م كرده‌وه دڕندانه‌یه‌ی
حكوومه‌ت، خه‌ڵكی تووڕه كرد‌و كاردانه‌وه‌و به‌ربه‌ره‌كانێی خۆیان نیشان دا. به‌پێی
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه گه‌یشتوون به هۆی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌وه زۆربه‌ی ئیداره
ده‌وڵه‌تی‌یه‌كان‌و بانكه‌كان ئاگریان تێ به‌ردراوه‌و بازاڕه‌كان‌و دووكانه‌كانی
شار داخراون. له كاتی راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا تێكهه‌ڵچوون‌و خۆپیشاندان له
شاری سه‌قزدا درێژه‌ی هه‌یه. له راگه‌یه‌ندراوه‌كانی دواتردا، هه‌واڵـی ته‌واو
به ئاگاداری هه‌موولایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران ـ ئه‌كسه‌رییه‌ت
كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران |