|
رێژیمی جینایه‌تكاری كۆماری
ئیسلامی‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، بۆ هه‌موان روونه كه ئه‌گه‌ر تا دوێنێكه به‌جیا
خه‌ڵكی كوردستانیان خستبۆوه به‌ر ئامانجی گوشاره نیزامی‌و ئابوورییه‌كان به
مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره فه‌رهه‌نگی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان، زۆری پێ
نه‌چوو كه نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب‌و توكمه‌نیان یه‌ك له‌دوای یه‌ك به ماشینی سه‌ركوتكه‌ری
ئاخوندی، به بیانووگه‌لی بێ‌بنه‌ما، به توندترین شێوه كوشتوبڕ كرد، له كاتێك
دا داخوازییه‌كانی ئه‌وان شتێك جیا له جێبه‌جێ‌كردنی نێوه‌ڕۆكی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و
مافه‌كانی مرۆڤـ نیه.
هاونیشتمانان!
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا له به‌لوچستان هێزه نیزامییه‌كانی رێژیم
بۆ تێكشكاندنی داخوازییه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ هێزه‌كانی خۆیان به‌سیج
كردوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی بێ‌تاوانیان ده‌ستبه‌سه‌ر‌و شه‌هیدكردوه‌و تا
ئێستاش ئه‌م سه‌ركوت كردنه درێژه‌ی هه‌یه.
به دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتۆرێكی سووكایه‌تی هێنه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی تورك،
كه له راگه‌یه‌نه‌ی فه‌رمیی "ایران"دا چاپ ببوو، چه‌ند رۆژێكه سه‌رجه‌م توركه‌كانی
: شاره‌كانی ته‌ورێز، ورمێ، مه‌راغه، مه‌ره‌ند، زه‌نجان‌و.... به شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌و له‌گه‌ڵ په‌لاماری هێزه ئینتیزامییه‌كانی
رێژیم دا به‌ره‌وڕوو بوون، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ژماره‌یه‌ك له هاونیشتمانان بریندار
بوون‌و ه‌ستبه‌سه‌ركراون.
له زانكۆكانی ته‌ورێز‌و تاران دا خوێندكارانی خه‌باتگێڕ پشتیوانی‌یان له
داخوازییه ره‌واكانی خه‌ڵك كردوه‌و كرده‌وه‌ی هێزه‌كانی رێژیمیان مه‌حكووم
كردوه.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی به‌پێی سیاسه‌ته دژی‌گه‌لییه‌كانی خۆی، له ماوه‌ی
ساڵانی رابردوودا بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی به شێوه‌یه‌كی جۆراوجۆر
سه‌ركوت كردوه‌وو ئه‌وانی هه‌ڵواسراو به بێگانه‌كانه‌وه له قه‌ڵه‌م داوه، له
كاتێك دا بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئێران‌و جیهان روون بۆته‌وه كه ئه‌م رێژیمه شه‌ڕخوازو
پارێزه‌ری تیرۆر‌و دژی ئازادییه، بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئاشتی‌و ته‌ناهیی
ناوچه‌ی بردۆته ژێر پرسیار‌و له مه‌ترسیی خستووه.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ، كه رێكخراوێكی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانه له قۆناغی هه‌ستیاری ئێستادا پشتیوانیی بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆی له
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كانی تورك، به‌لووچ‌و عه‌ره‌ب، له رێڕه‌وی بردنه‌پێشی
دێموكراسی‌و مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، ده‌كاو له سه‌رجه‌م ئازادیخوازه‌كان،
رووناكبیران‌و رێكخراوه دێموكراته ئێرانییه‌كان‌و ئورگانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
به تایبه‌ت رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كا، بۆ بردنه سه‌ری
پێوانه مرۆڤانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رێژیمی تیرۆریست په‌روه‌ری ئیسلامی مه‌حكووم
بكه‌ن‌و پێش به كرده‌وه دژی مرۆڤانییه‌كانی بگرن‌و له داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واو مرۆڤانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌م قۆناغه‌ی مێژوودا چاوه‌ڕ‌وانی له ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
ئه‌وه‌یه كه ریزه‌كانی خۆیان یه‌كگرتووتر‌و پته‌وتر بكه‌ن‌و بۆ پشتیوانی كردن
له یه‌كتر هه‌ڵسن‌و سیاسه‌ته دووبه‌ره‌كیی خولقێنه‌كانی رێژیم پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
"كۆنگره دواتر هه‌واڵ‌و رووداوه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه به هاونیشتمانان راده‌گه‌یه‌نێ"
هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ
22/5/2006 |