|
12ی گه‌لاوێژی 1384 به‌رانبه‌ر
3ی ئووتی 2005
هه‌روه‌ها له یه‌كه‌مین راگه‌یه‌ندراوی
هاوبه‌شی خۆماندا رامانگه‌یاند به‌یانیی ئه‌مڕۆ له درێژه‌ی جووڵانه‌وه‌ی
ئیعترازی خه‌ڵك له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستانی ئێران‌دا، خۆپیشاندان‌و
رێپێوانی خه‌ڵكی سه‌قز به هۆی سه‌ركوتی توند‌وتیژانه‌ی حكوومه‌تی‌یه‌كانه‌وه
له‌خوێن گه‌وزا. به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له شوێنی تێكهه‌ڵچوونه‌كانه‌وه
وه‌رگیراون، خۆپیشاندان‌و رێپێوان ده‌ورووبه‌ر كاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌ستی پێ‌كرد.
ئورگانه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی حكوومه‌ت له توندوتیژییه‌كی بێ‌وێنه‌دا له‌گه‌ڵ
خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون‌و به‌ره‌وڕووی خۆپیشانده‌ران ده‌ستڕێژییان كرد. به هۆی
ئه‌م هێرشه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراون‌و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر
ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه‌دا تووڕه ده‌بن‌و په‌لامار ده‌به‌نه سه‌ر نماده‌كانی
رێژیم له شاردا‌و ئاگریان تێ به‌رده‌ده‌ن. دادگوسته‌ری‌و دادگای ئینقلاب، فه‌رمانداری،
موخابرات، بانكه‌كانی سادرات، میلله‌ت، توجاره‌ت‌و فروشگای قودس له‌و ناوه‌ندانه‌ن
كه یان به به‌ردباران تێكدران یان ئاگریان تێ‌به‌ردراوه. ئێستا تێكهه‌ڵچوون له
گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ڵۆ، چوارڕای ئازادی، كه‌ریم ئاوا، به‌ردبڕان‌و شه‌هره‌ك دا
درێژه‌ی هه‌یه. تا ئێستا له ئاكامی ده‌ستڕێژی پاسداره‌كاندا 11 كه‌س كوژراون
كه ناوی چوار كه‌سیان بریتی‌یه له: محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی، مامۆستای ده‌بیرستان،
فه‌رزاد محه‌ممه‌دی قوتابی، عه‌بباس ره‌مه‌زانزاده ته‌مه‌ن 55 ساڵ‌و شاكری.
هێزه‌كانی رێژیم له سه‌ركوتی خه‌ڵكدا له تیرباری قورس‌و هێلیكوپتێر كه‌ڵكیان
وه‌رگرتووه‌و ئێستا سێ هێلیكوپتێر به‌سه‌ر شاردا ده‌گه‌ڕێن. ژماره‌ی
برینداربووانی ئه‌م سه‌ركوته له 100 كه‌س تێپه‌ڕیوه. پاسداره‌كان برینداربووانی
ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان له نه‌خۆشخانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. بۆ
سه‌ركوتی ئه‌م خۆپیشاندانه رێژیم هێزی له ناوچه‌كانی تری كوردستانه‌وه بۆ سه‌قز
هێناوه. كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی 26 ساڵ حكوومه‌تی دیكتاتۆرانه‌ی خۆی‌دا
هێشتا نه‌یتوانیوه فێر بێ كه بۆ هه‌میشه به زۆری چه‌ك ناتوانرێ خه‌ڵك بێده‌نگ
بكرێ‌و كوردستان هێمن رابگیردرێ. ته‌ناهی‌و هێمنی بۆ كوردستان‌و ناوچه‌كای تری
ئێران به مه‌رجێ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان داخوازی‌یه دادپه‌روه‌رانه‌كانی
خه‌ڵك قبووڵ بكه‌ن‌و ئه‌مه شتێكه كه كۆماری ئیسلامی نه دوێنێ لێی تێگه‌یشتووه‌و
نه ئه‌مڕۆش لێی تێ‌ده‌گا‌و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێ به‌یانیش زۆر دووره
كه توانای تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌ی هه‌بێ.
ئێمه وێڕای هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داخوازی‌یه دادپه‌وه‌رانه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستانی ئێران‌و ده‌ربڕینی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری گیان به‌ختكراوه‌كان‌و
قوربانی‌یه‌كانی ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه، خوازیاری ئازادی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای
سه‌رجه‌م به‌ندكراوه سیاسی‌یه‌كان به‌تایبه‌تی دوكتور روئیا تلوعی‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی
دیكه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستانین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران ـ ئه‌كسه‌رییه‌ت
كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران |