|
هێزێکی زۆر رژێم له کرمانشان
و شاره‌کانی ده‌ورو به‌ر به‌ره‌و پاوه ره‌وانه کراون
دوو هێلی کۆپته‌ر رژێم ئاماده‌ی هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵک خه‌ریکی کۆنترۆلی شارن
به پێی هه‌واڵیک که هه‌رئێستا به ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یشتووه، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج
شه‌ممۆ 4.8.2005 دووکان و بازاره‌کانی شاری پاوه به پشتیوانی له راپه‌ڕینی خه‌ڵکی
شاره‌کانی سه‌قز، سنه، مهاباد و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان و بۆ شه‌رمه‌زار کردنی
کرده‌وه‌کانی جینایه‌تکارانه‌ی رژێم دژی خه‌ڵکی کوردستان، به ته‌واوی داخراون.
رژێم له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵک و بۆ پێشگیری له خۆپێشاندانیان هێزێکی پۆشته‌و
په‌رداخ له کرمانشان و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌ره‌و شاری پاوه هێناوه. دوو
هێلیکۆپته‌ر رژێم بۆ کۆنترۆل و کرده‌وه‌ی جینایه‌تکارانه له حاڵی گه‌ڕان له سه‌ر
شاری پاوه‌ن.
13 شه‌هید و 200 بریندار له شاری سه‌قز
به پێی دوایین هه‌واڵه‌کان، لانی که‌م 13 که‌س له خه‌ڵکی سه‌قزی راپه‌ریو به هۆی
ته‌قه‌ی جینایه‌تکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی شه‌هید و زیاتر له 200 که‌س بریندار
بوون. ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی ئه‌وشاره گیراون که به پێی هه‌واڵه‌کان له
کاتی لێپرسینه‌وه و بازجوییان ئه‌شکه‌نجه دراون و ته‌وهینیان پێ کراوه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێرای مه‌حکووم کردنی جینایه‌ته‌کانی کۆماری
ئیسلامی له سه‌رکوتی حه‌ره‌که‌تی مه‌ده‌نی و ئارامی خه‌ڵکی کوردستان پشتیوانی و
هاوده‌ردی خۆی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕێ و داوا له کۆر و کۆمه‌ڵه
ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هێزه‌کانی ئازادیخوازی ئێران ده‌کا، چیدی رێگه نه‌ده‌ن
کۆماری ئیسلامی به که‌یفی خۆی قه‌ڵاچۆی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران بکات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
پاریس 4.8.2005 |