|
ڕۆژی چوار شه‌ممۆ 12ی گه‌لاوێژ
ژماره‌یه‌ك له لاوانی شاری بۆكان سه‌عات 6ی ئێوارێ له فه‌له‌كه‌ی فه‌رمانداری
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیعتڕازی‌یان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له حه‌ره‌كه‌ته
ئیعتڕازی‌یه‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێك هێناو به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی
كۆن ڕێپێوانیان ده‌ست پێ كرد. دروشمی خۆپێشانده‌ران دێموكراسی، دێموكراسی ،
فیدرالیزم فیدرالیزم، قاسملوو قاسملوو ڕێگات درێژه‌ی هه‌یه بوو.
ئه‌و ڕێپێوانه بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات تا 8ی ئێوارێ درێژه‌ی هه‌بوو. هێزه‌كانی
ڕێژیم خۆپێشانده‌رانیان دایه به‌ر هێرش و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی
زیندان كردن.
له شاری پاوه‌ش ڕۆژی پێنج شه‌ممۆ و جومعه 13 و 14ی گه‌لاوێژ خه‌ڵك به گشتیی
به ئیعتڕاز به ڕه‌فتاری ڕێژیم و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی له كوردستان و به
نیشانه‌ی پشتیوانی له حه‌ره‌كه‌ته ئیعتڕازی‌یه‌كانی ئه‌م دووایانه‌ی شاره‌كانی
كوردستان دوكان و بازاڕی شاریان داخست و ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
له سه‌قز ڕۆژه‌كانی جومعه‌و شه‌ممۆ 14 و 15ی گه‌لاوێژ دوكان و بازاره‌كانی به
ته‌واوی ته‌خته كران، خه‌ڵك له ژێر چاوه‌دێری توندی هێزه‌كانی ڕێژیم دان و
گرتنی لاوان درێژه‌ی هه‌یه.
له جوانڕۆش ڕۆژی پێنج شه‌ممۆ 13ی گه‌لاوێژ سه‌عات 7ی ئێوارێ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو
له خه‌ڵكی جوانڕۆ له پشتیوانی له حه‌ره‌كه‌ته ئیعتڕازی‌یه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كانی
كوردستان دا و به ئیعتڕاز به سه‌ركوتی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی شاره‌كانی
كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان به دروشم دان كرد.
دروشمه‌كانی خۆپێشانده‌ران بریتی بوون له : نه‌مان بۆ تیرۆریزم، مه‌رگ بۆ پیاو
كوژان، سلاَو له دێموكرات. خۆپێشانده‌ران پاش ئه‌وه‌ی كه‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه‌كانی
ڕێژیم هێرشیان برده سه‌ر بانكه‌كانی سپا و بیمه‌ی ئێران له مه‌یدانی به‌سیج و
شووشه و په‌نجه‌ره‌كانیان شكێندرا. گاردی ویژه‌ی دژی شۆڕش له سه‌ركوتی خه‌ڵك
دا به‌شدار بوون. خۆپێشاندانه‌كه تا سه‌عات 12ی پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ درێژه‌ی
كێشا.
له مه‌هاباد ئێواره‌ی ڕۆژی جومعه 14ی گه‌لاوێژ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له لاوان
له مه‌یدانی ئیستقلال ئاگریان كرده‌وه‌و بنكه‌ی هێزه‌كانی ڕێژیمیان له نیزیك
مه‌دره‌سه‌ی حه‌سه‌ن زاده به‌ردباران كرد. هێزه‌كانی ڕێژیم به ته‌قه كردن له
خۆپێشانده‌ران هه‌وڵی بلاَوه پێ كردنیان دا.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممۆ 15ی گه‌لاوێژیش سه‌ر له نوێ دوكان و بازاڕه‌كانی
شار به ئیعتڕاز به درێژه‌ی ده‌ستگیر كردنی خه‌ڵك به ته‌واوی ته‌خته كران.
سكرتاریای حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
15/5/1384 |