|
له رۆژی جومعه 14ی گه‌لاوێژه‌وه
هه‌موو رێگاكانی ورودی‌و خروجی شاری پاوه بۆ كرماشان و نه‌وسوود له لایه‌ن
هێزه‌كانی رێژیمه‌وه به توندی كونترۆڵ ده‌كرێ‌و پۆستی تایبه‌تیی لێ دانراوه‌و
هاتوچۆكان به ته‌واوی له‌ژێر چاوه‌دێری دان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو
له خه‌ڵكی پاوه ده‌ستگیرو ره‌وانه‌ی زیندان كراون و چه‌ند كه‌سێكیان بێ سه‌رو
شوێن كراون. كێ به‌ركێ وه‌رزشی كه قه‌رار بوو له‌م شاره به‌ڕێوه بچێ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌و
ته‌جه‌موعی زیاتر له 3 كه‌س بلاَوه‌ی پێ ده‌كرێ.
له جوانڕۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممۆ 16/5/1384 به دوای وه‌ڕێ خرانی حه‌ره‌كه‌تێكی
ئێعتیرازی خه‌ڵك، زیاتر له 40 كه‌س ه‌ستگیرو زیندانی كراون. شار به ته‌واوی
میلیتاریزه‌یه.
له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له ئوستانه‌كانی ئازه‌ربایجان، كوردستان،
كرماشان و ئیلام، دوكان و بازاڕه‌كان به ته‌واوی‌و له هێندێ شوێنیش نیوه ته‌عتیل
بوون و له هه‌موو ئه‌و شار‌و شوێنانه‌ش كه ئیمكانی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌بوو و
حه‌ره‌كه‌تی ئێعتیرازی به‌ڕێوه چووه دروشمی دژی رێژیم و دروشمی لایه‌نگری
له بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و حیزبی دێموكرات دراوه.
سكرتاریای حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
16/5/1384 |