|
1) رۆژی 16/5/84 له گه‌ڕه‌كی
كه‌ڵه‌كه‌جاڕ له شاری سنه لاوێكی ته‌مه‌ن 22ساڵه به ناوی "زانیار علی نژاد"
كوڕی "محی ا‌لدین" به‌ده‌ست هێزه ئینتیزامیه‌كان كوژراو لاوێكی دیكه‌ش بریندار
بوو.
2) له سه‌رجه‌می ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه له شاری جوانڕۆ به تاوانی به‌شداریی
له خۆپێشاندانه‌كان دا گیراون و سه‌ر له ده‌یان كه‌س ده‌ده‌ن، 12 كه‌سیان به
تاوانی رێبه‌ری كردنی ئه‌و خۆپێشاندانانه پاش ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر بۆ شوێنێكی
نادیار گۆزراونه‌ته‌وه‌و له چاره‌نووسیان هه‌واڵێك له ده‌ست دا نیه.
3) ئه‌و كه‌سانه كه له جه‌ره‌یانی خۆپێشاندانه‌كانی سنه‌دا گیراون زیاتر له
200 كه‌س بوون كه 180 كه‌سیان له لایه‌ن دادگوسته‌ری یه‌وه بۆ هه‌ركام وه‌سیقه‌ی
20میلیۆن تمه‌ن دانراوه.
4) رۆژی 17/5/84 هێشتا حكوومه‌ت نیزامی له شاری كامیاران دا به‌ره‌وامه‌و
ئیجازه ناده‌ن زیاتر له 2 كه‌س پێكه‌وه راوه‌ستن. له سه‌ر هه‌موو كووچه‌و
كۆلاَنه‌كان مه‌ئموورانی گاردی ویژه دامه‌زراون.
5) به پێی هه‌واڵ شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو ئاڵۆزه‌و هێزه‌كانی رێژیم له حاڵی
ئاماده‌باش دان.
سكرتاریای حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
17/5/1384 |