|
ـ خۆپیشاندانی خه‌ڵكی
كامیاران له درێژه‌ی راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستان دا
ـ درێژه‌ی خۆپیشاندان خه‌ڵك له سنه‌و گیان له ده‌ست دانی لاوێك له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا
ـ روودانی تێكهه‌ڵچونی نێوان خه‌ڵك‌و هێزه‌كانی رێژیم له سنه‌دا
1ـ رۆژی 17/5/1384 خه‌ڵكی نیشتمان په‌روه‌ری شاری كامیاران بۆ ده‌ربڕینی
پشتیوانی له راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی شاره‌كانی تری كوردستان‌و هه‌روه‌ها
ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تیی خۆیان به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌كانی ئه‌م دوایی‌یانه‌ی
رێژیم له دژی گه‌لی كورد، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و ده‌ستیان كرد به دانی
دروشمی دژی رێژیم.
هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم كه ده‌یانویست پێشگیری له جووڵانه‌وه‌ی
ئیعتیرازیی خه‌ڵكی كامیاران بكه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دا به‌ره‌وروو بوون‌و خه‌ڵكیش
ناره‌زایه‌تی‌و كاردانه‌وه‌ی خۆیان به شكاندنی شووشه‌و په‌نجه‌ره‌ی بانكه‌كانی
"سپه"و میللی نیشان دا.
جێی باسه كه خۆپیشاندانی بوێرانه‌ی خه‌ڵكی كامیاران تا كاتژمێر 1ی شه‌و
درێژه‌ی كێشا‌و هه‌روه‌ها هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم به ده‌یان كه‌س له
خۆپیشانده‌رانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
2ـ لاوێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی "شاهۆ ئه‌مجه‌دی" كه پێشتر له خۆپیشاندانی
قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی سنه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، رۆژی 17/5/1384، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی
دڕندانه‌و بێ‌به‌زیی‌یانه‌ی هێزه دژی گه‌لی‌یه‌كانی رێژیم دا گیانی له‌ده‌ست
دا.
3ـ ئێواره‌ی رۆژی 17/5/1384 له گه‌ڕه‌كه‌كانی "غه‌فوور" و "25ی شه‌هریوه‌ر"ی
سنه‌دا له نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه‌كانی رێژیم دا تێكهه‌ڵچوون رووی‌دا كه له
ئاكامی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا لاوێكی ته‌مه‌ن 13ساڵ‌و هه‌روه‌ها 2 مه‌ئمووری
رێژیم بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له نێوان به‌شێك له هێزه‌كانی رێژیم دا كه له به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی
جامیعه‌ی سنه‌دا جێگیر بوون، سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وت له به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران
دا ناكۆكی‌و دوو ده‌سته‌یی پێك هات كه به‌و هۆیه‌وه له نێوانیان دا تێكهه‌ڵچوون
هاته ئاراوه‌و له ئاكام دا 2 كه‌سیان لێ بریندار بوو.
سكرتاریای حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
18/5/1384 |