|
ژماره‌یه‌ك له چالاكه سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی سنه كه له مانگرتنی 8/5/1384 (30ی ژوئیه‌ی 2005)ی
ئوستانداریی كوردستان به‌شداربوون به لانی‌كه‌م دوو مانگ زیندان مه‌حكووم كران.
ناوی ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكانه كه حوكمی ناعادیلانه‌ی زیندانیكرانیان به‌سه‌ر
داسه‌پاوه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
1ـ ئیجلال قه‌وامی (رۆژنامه‌نووس‌و چالاكی سیاسی)، 2ـ د.روئیا تلووعی (نووسه‌ر‌و
چالاكی بواری مافی مرۆڤـ)، 3ـ سه‌عید ساعیدی (نووسه‌ر‌و ره‌خنه‌گر)، 4ـ ئازاد
زه‌مانی (چالاكی مافی مرۆڤـ)، 5ـ مادیح ئه‌حمه‌دی (رۆژنامه‌نووس)، 6ـ خوسره‌و
ئیلاهی (چالاكی سیاسی).
به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی گه‌یشتوون، رێژیم خه‌ریكی ده‌ستگیركردن‌و زیندانی‌كردنی
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له مانگرتنه‌كه‌دا به‌شداربوون. به گه‌یشتنی ناوی
ده‌سگیركراوه‌كانی دیكه، بیروڕای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌موو ئازادیخوازانی ئێرانی‌و جیهان،
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤـ، راگه‌یه‌نه گشتی‌و جیهانی‌یه‌كان ده‌خوازێ زیاتر له‌وه
سه‌باره‌ت به سه‌ركوت، كوشتار‌و ئازاری نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێران دووره‌په‌رێز
نه‌بن. ئێمه داوا له رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤـ‌و راگه‌یه‌نه
جیهانی‌یه‌كان ده‌كه‌ین به ناردنی هه‌یئه‌تگه‌لێك بۆ به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به
سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان‌و وه‌زعی بریندار‌و ده‌سگیركراوه‌كانی رووداوه‌كانی
ئه‌م دواییانه‌و هه‌روه‌ها پێشێلكردنی به‌ربڵاوی مافه‌كانی خه‌ڵكی كورد، لانی‌كه‌م
ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ده‌سڕاگه‌یشتن به سه‌ره‌تایی‌ترین مافه مرۆییه‌كانی یارمه‌تی
بده‌ن.
ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
9/8/2005 |