|
ـ ترسی رێژیم له ته‌شه‌نه‌ی
ناره‌زایه‌تی بۆ شاره‌كانی كرماشان‌و ئیلام
ـ له شاره‌كانی كوردستان شه‌وانه لاوه‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن
ـ به‌رێ كردنی هێزی كۆمه‌كی بۆ شاری بۆكان له رێگای هه‌وایی‌یه‌وه
1ـ رێژیمی كۆماری ئیسلامی ترسێكی زۆری لێ نیشتوه كه ته‌شه‌نه‌ی ناره‌زایه‌تی‌یه‌كانی
گه‌لی كورد بگاته شاره‌كانی كرماشان‌و ئیلام. بۆیه له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ئاماده‌باشی
ته‌واوی به هێزه ئینتیزامی‌یه‌كان له‌و شارانه داوه، به توندی هاتوچۆی خه‌ڵكی
خستۆته ژێر چاوه‌دێری. له‌سه‌ر پردی قه‌ره‌سوو ده‌روازه‌ی وروودی ئه‌و شاره
زۆر به توندی خه‌ڵك كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵكی ناچارن بۆ چوونه نێو شار رێگه‌ی
دیكه هه‌ڵبژێرن. له شاری ئیلام‌یش هێزه ئینتیزامی‌یه‌كان كه ته‌قویه‌تیش كراون،
هاتوچۆی خه‌ڵكیان خستۆته ژێر چاوه‌دێری‌و به‌رگری له كۆبوونه‌وه‌ی لاوان ده‌كه‌ن.
2ـ له شاره‌كانی كوردستان هێزه ئینتیزامی‌و ئیتیلاعاتی‌یه‌كان شه‌وانه هه‌ڵ
ده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كان‌و لاوه‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یان به‌ن.
بۆ ته‌قویه‌تی هێزه ئینتیزامی‌یه‌كان رێژیم هێزی كۆمه‌كی له شاره‌كانی دیكه‌وه
هێناوه بۆ بۆكان‌و بۆ به‌رگری له به‌رخورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌ر رێ
له رێگای هه‌وایی هێزه‌كانی ته‌قویه‌ت كردوه.
سكرتاریای حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
20/5/1384 |