|
كومیته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له ناوه‌ندی ئورووپا، بانگه‌وازێكی بۆ هه‌موو
ئێرانی‌و كورده‌كانی نیشته‌جێی ئورووپا‌و رێكخراو‌و ئازادیخوازان به ناوی خۆی‌و "كومیته‌ی
حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران له ناوه‌ندی ئوروپا" بلاَو كردۆته‌وه كه
رۆژی 19ی ئاگوستی 2005 خۆپێشاندانێك له بروكسێل له به‌ر پارلمانی ئورووپا وه‌ڕێ
ده‌خرێ.
له‌و پێوه‌ندییـه‌دا بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین كه حیزبی
دیمۆكراتی كوردستانی ئێران ئۆرگانێك یا كومیته‌یه‌كی به‌و ناوه كه له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا
هاتووه نیه‌و بۆ پێـكهێنانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی
حیزبی دێموكرات له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت ئاگادار نه‌كراوه. بۆیه له نه‌زه‌ر ده‌فته‌ری
نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌وه بانگه‌وازێكی له‌و بابه‌ته مونته‌فی‌یه.
ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت
26/5/1384 ـ 17/8/2005 |