|
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
به‌شوێن زنجیره ناڕه‌زایه‌تی‌و خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له
ماوه‌ی نزیك به یه‌ك مانگ‌ونیوی رابردوودا، رێژیمی كۆماری ئیسلامی له‌جیاتی
وه‌ڵامدانه‌وه به ئیعترازی خه‌ڵكی كوردستان‌و بایه‌خدان به داخوازه‌كانیان وه‌ك
سیاسه‌تێكی هه‌میشه‌یی په‌نای برده به‌ر سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌ییانه‌و له
ئاكامی ئه‌و سه‌ركوتكردنه‌دا، به ده‌یان كه‌س كوژراون‌و به سه‌دان كه‌س بریندار‌و
ده‌ستگیر كراون.
ده‌ستگیركراوه‌كان به تاوانی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه هێمنانه‌كاندا له
لایه‌ن هێزه ئینتیزامی‌و ئیتلاعاتی‌یه‌كانه‌وه به توندترین شێوه كه‌وتوونه‌ته
به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار. له نێو ده‌ستگیركراوه‌كان دا كه‌سانێك وه‌ك خاتوو روئیا
تلووعی، چالاك له بواری دیفاع له مافی ژنان له كوردستان، سه‌عید ساعیدی‌و
ئیجلال قه‌وامی‌و مادێح ئه‌حمه‌دی‌و ئازاد زه‌مانی، رۆژنامه‌نوس ده‌بینرێن. سه‌عید
ساعدی‌و ئیحلال قه‌وامی له رۆژی 22ی گه‌لاوێژ به‌رانبه‌ر 13/8/2005 به
ئیعتراز به ده‌ستگیر‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانی‌یه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له
خواردن. ناوبراوان به توندترین شێوه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جیسمی‌و رۆحی‌دان‌و
له وه‌زعییه‌تێكی ناله‌باردا ده‌ژین‌و گیانیان كه‌وتوه‌ته مه‌ترسی‌یه‌وه.
وێڕای مه‌حكوومكردنی كرده‌وه دژه مرۆڤانه‌كانی رێژیم داوا له هه‌موو كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان، رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤـ، لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و
هه‌موو رێكخراوه سیاسی‌و مرۆڤدۆسته‌كان ده‌كه‌ین كه بۆ رزگاریی به‌ندكراوه
سیاسی‌یه‌كان به‌گشتی‌و روئیا تلووعی، سه‌عید ساعیدی، ئیجلال قه‌وامی، مادێح ئه‌حمه‌دی‌و
ئازاد زه‌مانی به‌تایبه‌تی هه‌وڵ بده‌ن‌و فشار بخه‌نه سه‌ر رێژیمی كۆماری
ئیسلامی‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌و باره‌وه به‌رز بكه‌نه‌وه. دیفاع له‌و
زیندانی‌یه سیاسی‌یانه دیفاع له مافی ئینسان‌و دیفاع له ئازادی‌و دێموكراسی‌یه.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
22/8/2005 ، 31/5/1384 |