|
لاوێكی خه‌ڵكی شاری بانه
به ناوی شه‌فیع سوهه‌یلایی، كوڕی مه‌لاحامید سیاومه له خۆپیشاندانه‌كانی
شاری سنه‌دا له لایه‌ن هێزه ئینتیزامی‌یه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرابوو و بۆ ماوه‌یه‌ك
بنه‌ماڵه‌كه‌ی له چاره‌نووسی بێ‌خه‌به‌ر بوون تا شه‌وی 1/6/84 كه له لایه‌ن
ئیتلاعاتی شاری بانه‌وه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاگادار كران كه ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان وه‌رگرنه‌وه.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌رمی له‌ت له‌ت كراوی كوڕه‌كه‌یان فیلم‌و عه‌كس هه‌ڵنه‌گیردرێ
به‌زۆر بنه‌ماڵه‌كه‌یان ناچار كرد هه‌ر ئه‌و شه‌وه ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان له گوندی
سیاومه به‌خاك بسپێرن.
له‌گه‌ڵ مه‌حكووم كردنی ئه‌و جینایه‌ته‌و سه‌ره‌خۆشی‌كردن له بنه‌ماڵه‌كه‌یان
بۆ جارێكی دیكه داوا له هه‌موو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان، رۆژنامه‌نووسان،
رووناكبیران‌و. . .ده‌كه‌ین له ئاست ئه‌و جینایه‌ته كه دڵنیاین ئاخرجینایه‌تی
رێژیم نابێ، بێ‌ده‌نگ نه‌بن.
كومیته‌ی راگه‌یاندنی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
3/6/1384 ، 25/8/2005 |