|
ئه‌ندامانی به‌ڕێزی رێبه‌رایه‌تیی
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران (ئه‌كسه‌رییه‌ت)!
نوێنه‌رانی به‌ڕێزی كۆنگره!
پیرۆزبایی دۆستانه‌ی ئێمه به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌تانه‌وه قبووڵ
بكه‌ن. هیوادارین ئه‌م كۆنگره‌یه له به‌ئاكام گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی كار‌و هه‌روه‌ها
گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی هه‌ڵسه‌نگێندراو له رێڕه‌وی بردنه‌پێشی بزاڤی هه‌قخوازانه‌ی
خه‌ڵكی ئێران دا سه‌ركه‌وتوو بێ.
كۆنگره‌ی ئێوه له بارودۆخێك دا به‌ڕێوه‌ده‌چێ كه وڵاتی ئێران له سه‌رده‌مێكی
چاره‌نووسسازدایه. دیاریكردنی ئه‌حمه‌دی‌نژاد به سه‌ركۆماریی ئێران‌و كابینه‌ی
به‌ته‌واوی نیزامی ـ ئه‌منییه‌تیی ئه‌و و له وته‌یه‌كدا یه‌كده‌ستبوونی حكوومه‌ت
له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه هه‌ڵهاتنی په‌لامارێكی نوێ‌و ئیستبدادێكی
روون تره بۆ له‌ژێرپێنانی ئه‌و كه ماف‌و ئازادییانه‌ش كه رۆڵه‌كانی گه‌لانی
ئێران به نرخی هه‌زاران شه‌هید‌و زیندانیی ئه‌شكه‌نجه‌دراو له ماوه‌ی نزیك به
27 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی دواكه‌وتووانه به‌سه‌ر ئێران دا وه‌ده‌ستیان هێناوه. سه‌ركوتی
دڕندانه‌و خستنه‌به‌ر ده‌ستڕێژی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی كوردستان له
خۆپیشاندانه‌كان‌و مانگرتنه‌كانی یه‌ك مانگ‌ونیوی رابردوودا له شوێنه‌واره نه‌گبه‌تباره‌كانی
ئه‌م په‌لاماره‌یه. هه‌نووكه سه‌دان كه‌س له لاوانی كورد له به‌ندیخانه به‌دناوه‌كانی
رێژیم دا له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی‌و جه‌سته‌یی‌دان. تاوانی هه‌موویان
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له زوڵم‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی رێژیم‌و سه‌رهه‌ڵدانی بانگی
مافه له‌ژێرپێ‌نراوه‌كانیان بووه.
چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر شایه‌تی كوشت‌وبڕی برا عه‌ره‌به راپه‌ڕیوه‌كانی باشوو‌و
گوشارهێنان بۆ خه‌ڵكی تورك زمانی ئازه‌ربایجان بووین. چه‌وسانه‌وه، هه‌ڵاواردن،
سه‌ركوتی داخوازییه سیاسی‌یه دێموكراتیكه‌كانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی ئێران‌و
ئه‌و سووكایه‌تی‌یه جۆراوجۆرانه‌ی كه پێیان ده‌كرێ چیدی قبووڵ ناكرێ.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كانی ئێران له ده‌ور
ته‌وه‌رێكی یه‌كگرتوو و جێگای په‌سنددا كۆبكرێنه‌وه تا پوتانسییه‌لی شۆڕشگێڕیی
ئه‌وان له پێناو رووخاندنی رێژیم‌و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك كه
تێی‌دا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی دڵخوازانه‌و دوور له زۆر‌و
هه‌ژمونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گرووپێك به‌سه‌ر ئه‌وانی‌تردا، ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ‌بكه‌ن.
له وته‌یه‌ك دا ئێران به مانای راسته‌قینه‌ی وشه بۆ هه‌موو ئێرانی‌یه‌كان بێ.
ئێمه ئه‌م ته‌وه‌ره له شێوه‌ی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك‌و فیدراڵ‌دا ده‌زانین كه
تێی‌دا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی به شێوه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر له ته‌نیشت یه‌كدا
خه‌ریكی ژیان‌و بنیاتنان ده‌بن.
فیدراڵیزم شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌كانه
كه رێكخراوه چه‌په‌كان ئه‌وه به به‌شێك له پڕنسیپه‌كانی خۆیان ده‌زانن‌و له
جیهانی پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆدا شایه‌تی سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م ئه‌زموونه له
وڵاتانی حیهان داین. رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران (ئه‌كسه‌رییه‌ت)یش به‌پێی
ئه‌م پڕنسیپه له‌مێژینه‌یه باوه‌ڕێكی قورسیان به شێوه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر
بنه‌مای جوغرافیایی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و جیاله‌مه‌ش ناتوانێ بێ.
به‌ڵام باوه‌ڕبوون له رێسایه‌ك له‌پاڵ پڕوپاگاندا‌و هه‌وڵدان له پێناوی به‌دیهاتنی‌دا،
لایه‌نی كرده‌كی به‌رین‌و هه‌مه‌لایه‌نه به‌خۆوه ده‌گرێ، ئێمه زۆرتر له هه‌ر
كاتێكی رابردوو ته‌بلیغی ئه‌م دروشمه‌و هه‌وڵدان له رێی به‌كرده‌وه وه‌دیهێنانی‌دا
پاش رووخانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌پێویست ده‌زانین‌و له‌و باوه‌ڕه‌داین كه
هێنانه‌ئارای ئه‌م دروشمه‌و ته‌بلیغ كردن بۆی له نێوان خه‌ڵكدا باشترین ته‌وه‌ره
بۆ یه‌كیه‌تیی هێزی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له رێژیم‌و هیوادان به نه‌ته‌وه
چه‌وساوه‌كانی ئێران.
هیوادارین كه كۆنگره‌ی نۆهه‌می ئێوه به خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی وردی ئه‌م
بابه‌ته‌و په‌سندكردنی، هه‌نگاوێكی گرینگ له رێگه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی بزاڤی
سه‌رانسه‌ری ئێران دا بهاوێژێ‌و به‌م جۆره هه‌موو پێكه‌وه موژده‌ی
ئالتێرناتیڤێكی دێموكراتیك‌و روون به خه‌ڵكی ئێران بده‌ین. دڵنیاین كه وه‌ها سه‌ركه‌وتنێك
باوه‌ڕی گه‌لانی ئێران بۆ لای رێكخراوی ئێوه راده‌كێشێ.
ده‌ستتان ده‌گوشین‌و له چاوه‌ڕوانی ئاكامه سه‌ركه‌وتووانه‌كانی گۆنگره‌كه‌تان
داین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
5/6/1384 ، 27/8/2005 |