|
رێژیمی كۆماری ئیسلامی
ئێران به شوێن ئیعدامی ئیسماعیل محه‌مه‌دی چالاكی سیاسیی كورد (به پێی راگه‌یه‌ندراوی
كه‌ریم محه‌مه‌دی برای ئیسماعیل محه‌مه‌دی)، حوكمی ئیعدامی سێ كه‌سی دیكه
له تێكۆشه‌رانی سیاسی به تاوانی هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ حیزبی دیمۆكراتی
كوردستانی ئێران ده‌ر كردوه.
1ـ ئه‌بوبه‌كر میرزاقادری كوڕی محه‌مه‌دساڵح خاوه‌ن ژنێك و 2 منداڵ خه‌ڵكی بۆكان
2ـ عوسمان میرزاقادری كوڕی محه‌مه‌د خاوه‌ن ژنێك و 1 منداڵ خه‌ڵكی بۆكان
3ـ قادر ئه‌حمه‌دی كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان خاوه‌ن ژنێك و 3 منداڵ خه‌ڵكی بۆكان
ئه‌و سێ كه‌سه كه له ساڵی 2005ی زایینی (1384ی هه‌تاوی)دا ده‌ستگیر كراون‌و
حوكمی ئیعدامیان ده‌رچوه، بڕیاره تا ئاخری مانگی سێپتا‌مبر ئه‌و حوكمه له
زیندانی ورمێ له سه‌ریان به‌ڕێوه بچێ.
ئێمه سه‌ره‌ڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و حوكمه زاڵمانه‌یه داوا له هه‌موو كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان، له رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییه سیاسی‌یهكان ده‌كه‌ین كه بۆ
به‌رگری له ئیعدامی ئه‌و كه‌سانه هه‌وڵی به‌په‌له بده‌نو فشار بۆ كۆماری
ئیسلامی بێنن حوكمی ئیعدامی ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران
2005/9/6 ، 15/6/1384 |