|
دوابه‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و ئه‌و زنجیره خۆپیشاندانانه‌ی شار‌و ناوچه جۆراوجۆره‌كانی
كوردستانی ئێرانی گرته‌وه، فه‌زای سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگ له كوردستان تادێ
توندتر ده‌بێ. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌زگا ئهمنییهتییهكانی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی جیا له كوشتن‌و بێ‌سه‌روشوێن كردنی ژماره‌یه‌ك له
هاونیشتمانانی كوردمان، به‌رده‌وام خه‌ریكی گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێیان وایه
نه‌خشیان له وه‌ڕێ‌خستنی حه‌ره‌كه‌ته ئێعتیرازییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان دا
هه‌بووه.
به‌پێی هه‌واڵ له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌م دوو كه‌سه‌ی خواره‌وه له لایه‌ن
ده‌زگا ئهمنییهتییهكانی رێژیمه‌وه ده‌سگیر‌و ره‌وانه‌ی شوێنی نادیار كراون:
1ـ ئازاد لوتفپووری، خه‌ڵكی سنه، خوێندكار‌و چالاكی فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
یه‌كێك له وته‌بێژانی مانگرتنه‌كه‌ی به‌رده‌م پارێزگای كوردستان
2ـ ره‌حیم شیلانی، خه‌ڵكی بۆكان
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییانه‌ی كوردستان كه
پێشتر ده‌سگیر كرابوون بۆ وێنه سه‌عید ساعیدی‌و ئیجلال قه‌وامی له زیندان دا
درێژه به مانگرتن له خواردن ده‌ده‌ن.
ئێمه وێڕای مه‌حكوومكردنی دووباره‌ی ئه‌م سیاسه‌ته له‌مێژینه‌یه‌ی رێژیم،
داوا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤـ ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌م
كرده‌وه دژی مرۆڤانانه‌ی كۆماری ئیسلامی بێ‌ده‌نگ نه‌بن‌و فشار بخه‌نه سه‌ر
ئه‌م رێژیمه بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه هاونیشتمانانی كوردمان سه‌ركوت نه‌كا.
راگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
21/6/1384 (12/9/2005) |