|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
ڕوانگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پێوه‌ندی
له گه‌ڵ به‌ره‌دا |
|
5/7/1384 ، 27/9/2005
هه‌ر چه‌ند هاوكاری و هاوهه‌نگاوی
له نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا هه‌میشه وه‌ك هۆیه‌كی بنه‌ڕه‌تیی
به‌ره‌و پێش چوونی ڕه‌وتی جوولاَنهوهی كورد له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان خۆی
نواندوه، بهلاَم له‌م دواییانه‌دا باس له پێك هێنانی ئیئتلاف یان به‌ره‌یه‌ك له
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كورد پتر بۆته باسی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و لایه‌نه سیاسییه‌كان.
ئاشكراشه به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه كه پێویستیی پێكهاتنی ئیئتلاف یان به‌ره‌یه‌ك
له نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كورد له كوردستانی ئێران دا خۆی باسێكی موسبه‌ت
و پێك هاتنه‌كه‌ی هه‌نگاوێكی گرینگه له ڕه‌وتی جوولاَنهوهی كورددا، هێندێ
كه‌س و لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان به داهێنه‌ر و ڕچه شكێنی ئه‌م ڕێگایه له قه‌ڵه‌م
بده‌ن و لایه‌نی دیكه به خه‌تابار و كه‌مته‌رخه‌م دابنێن.
تێگه‌یشتن له‌و ڕاستییه كه هه‌ر ئیئتلافێك یان پێكهێنانی هه‌ر به‌ره‌یه‌ك
پێویستیی به زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار هه‌یه كارێكی دژوار‌و پێویستیی به
بۆچوونێكی سیاسی تایبه‌تی نییه‌و ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ش شتێك نییه بێجگه له‌وه كه
ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی كه باس له به‌ره ده‌كه‌ن و به پێویستیێكی هه‌نووكه‌یی
بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێرانی ده‌زانن كه‌ش و هه‌وایه‌كی سالم و
دۆستانه به سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیان دا حاكم بكه‌ن.
جیا له‌وه مه‌به‌ست له پێكهێنانی به‌ره یان هه‌ر ئیئتلافێكی سیاسیی دیكه له
ڕوانگه‌ی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌وه كه ده‌یانه‌وێ به‌ره‌یه‌ك یان ئیئتلافێكی
سیاسیی دیكه به یه‌كه‌وه پێك بێنن ته‌نیا و ته‌نیا ده‌بێ ئه‌وه بێ كه هێزو
تواناكانی هه‌موو ئه‌و هێزو لایه‌نانه به مه‌به‌ستی خه‌باتێكی هاوبه‌ش دژی
دیكتاتۆری و بۆ گه‌یشتن به ئازادی و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران بخرێنه سه‌ر یه‌ك و هه‌موو ئه‌و هێزو لایه‌نانه به پێی به‌رنامه‌یه‌كی
هاوبه‌ش بتوانن بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی و ئیداره‌ی كوردستان دوای
كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ بده‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه به دروست بزانین و ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه ئاماژه‌ی پێ
كرا بۆ پێك هاتنی به‌ره یا هه‌ر ئیئتلافێكی سیاسیی دیكه به پێویستیی هه‌نووكه‌یی
دابنێین، ئه‌وده‌م ده‌بێ ئه‌و پرسیاره بكه‌ین كه ئایا زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری
ئه‌وتۆ بۆ پێكهێنانی به‌ره له ئارادایه؟ ئایا كه‌ش و هه‌وایه‌كی به ڕاستی
سالم و دۆستانه به سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی
كوردستانی ئێران دا حاكمه؟ ئایا هه‌موو به یه‌ك مه‌به‌ست ده‌ڕواننه پێكهاتنی
به‌ره‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ته‌نیا قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی كورد‌و بزوتنه‌وه‌ی
كورد له كوردستانی ئێرانیان له‌به‌رچاوه یان به دوور له‌وه ته‌نیا به مه‌به‌ستی
دیكه‌ی وه‌ك قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی ڕێكخراوه‌یی مه‌سه‌له‌یه‌كی له‌و
بابه‌ته تاقیب ده‌كه‌ن؟
له كه‌س و له خودی ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێرانیش شاراوه نیه
كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بێ له به‌رچاو گرتنی بیروباوه‌ڕی
ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران و چه‌ندو چۆنی ئه‌و هێزانه له گه‌ڵ
هه‌مووان پێوه‌ندییه‌كی سالم و دۆستانه‌ی هه‌یه. ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ هه‌ر
كامیشیان كه‌م و زۆر جۆره هاوكارییه‌كیشی له بواری جۆراوجۆردا هه‌بووه‌و
هه‌میشه‌ش پێی له سه‌ر ئه‌وه داگرتوه كه ئه‌م پێوه‌ندییه دۆستانه‌یه،
دۆستانه‌تر، قووڵتر و په‌ره‌گرتووتر بكا. له گه‌ڵ هیچ كام له‌و هێزانه‌ش ده‌نگ
دابڕین و ته‌حریم كردنی نییه. مه‌به‌ستیشی له پێكهێنانی به‌ره یا هه‌ر
ئیئتلافێكی دیكه ته‌نیاو ته‌نیا قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی كورد‌و یه‌كگرتوویی و
هاوخه‌باتیی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران بووه‌و به دوای ئه‌وه‌دا
نهكشاوه خۆی له ڕێگای ئه‌م ئیئتلاف یان به‌ره‌وه ده‌ربخا یان له‌م ڕێگایه‌وه
ئیعتبارێكی زیاتر وه ده‌ست بێنێ و له ڕاستییش دا پێویستیی به‌وه نیه.
كه‌وابوو ئه‌و نیاز پاكییه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ئه‌و
پێوه‌ندییه سالم و دۆستانه‌یه‌ی كه له گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان
هه‌یه‌تی، ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی بۆ ڕه‌خساندوه كه بۆ پێك هاتنی ئیئتلاف یان
به‌ره‌یه‌ك له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران كه خۆی جۆرێك یا بڵێین
شكڵێكی په‌ره گرتووی پێوه‌ندییه‌كانی ئێستایه‌تی شوێن دانه‌ر بێ. هه‌ر له‌و
پێوه‌ندیه‌دا بووه كه زیاتر له 8 ساڵ له‌مه‌و به‌ر گهلاَڵهی هاوكاریی بۆ
هێزه سیاسییه‌كان نارد‌و له‌و كاته‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام نه‌ك به بانگه‌وازو
كاری ته‌بلیغی به‌ڵكوو به كرده‌وه و دیالۆگ و دانیشتن له گه‌ڵ ئه‌و هێزانه
هه‌وڵی داوه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌یشتن به ئیئتلاف و سه‌ره‌نجام
به‌ره‌یه‌ك بڕه‌خسێنێ. بهلاَم داخوا هێزه‌كانی دیكه‌ش هه‌ركام خاوه‌نی
پێوه‌ندییه‌كی سالم و دۆستانه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه حیزبی دێموكرات له گه‌ڵ
هه‌مووانی هه‌یه، هه‌ن؟
شاراوه نییه كه به داخه‌وه فه‌زایه‌كی سالمی ئه‌وتۆ له نێوان باقیی هێزه
سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران دا پێك نه‌هاتوه كه بتوانێ بێ گیروگرفت
هه‌مووان له ژێر چه‌تری ئیئتلافێك یان به‌ره‌یه‌ك دا كۆ بكاته‌وه. نه ته‌نیا
ئه‌وه بهلًكوو ئاماده نین بۆ باس له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی بچووكتر له‌وه‌ش،
دانیشتنی هاوبه‌شیان هه‌بێ. هه‌ر بۆیه‌ش بێجگه له یه‌كیه‌تیی شۆڕشگێرانی
گه‌لی كوردستان، هه‌ر لایه‌ك ئاماده‌یه به ته‌نیا له گه‌ڵ حیزبی دێموكرات
ئیئتلاف بكا یان به‌ره‌یه‌ك پێك بێنێ بهلاَم له گه‌ڵ جه‌معێكی زیاتر و
به‌ره‌یه‌كی به‌رین تر ڕووی خۆش نیشان نادا. ئه‌وه‌ش لهحالێكدایه كه حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و بڕوایه‌دایه كه چه‌ندی بكرێ هێزی زیاتر له‌و
یه‌كگرتنه‌دا به‌شدار بێ.
له وه‌زعێكی وه‌هادا چۆن ده‌كرێ لایه‌نێك چاوه‌ڕوان بێ به بلاَوكردنهوهی
بانگه‌وازێك هه‌مووان به ده‌نگییه‌وه بچن؟
ئێستا به خستنه ڕووی ئه‌م ڕاستییانه، به ڕاستی ده‌كرێ بڵێین زه‌مینه بۆ پێك
هێنانی به‌ره‌یه‌ك له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران ئاماده‌یه؟!
ده‌كرێ بڵێین به بێ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌م و مژه‌ی كه به سه‌ر پێوه‌ندیی
نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران دا زاڵه هه‌روا به خێرایی
به‌ره‌یه‌ك پێك دێ؟ ده‌كرێ له‌و بڕوایه‌دا بین كه به‌بێ به‌یه‌كه‌وه بوون و
به یه‌كه‌وه دانیشتن و ڕاوێژكردنی جه‌معی ده‌توانین به‌ره‌یه‌ك پێك بێنین كه
ئه‌و به‌ره‌یه زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ پێوه‌ندیی دۆستانه له نێوان هێزه
سیاسییه‌كان دا پێك بێنێ؟! یا به پێچه‌وانه ده‌بێ پێوه‌ندییه‌كان لانی كه‌م
ئاسایی بكرێنه‌وه، زه‌مینه‌ی له‌بار پێك بێ و له سه‌ر ئه‌و زه‌مینه له‌باره
و له‌و كه‌ش و هه‌وا دۆستانه‌یه‌دا به‌ره یان ئیئتلافێك پێك بێ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییه بخه‌ینه ڕوو كه له ڕۆژانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان و
ڕاپه‌ڕینه بهشكۆكهی ئه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو شاره‌كان دا،
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه
دۆستانه‌یه‌دا كه له گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران هه‌یه‌تی،
نامه‌یه‌كی بۆ هه‌موو ئه‌و هێزانه نارد‌و داوای كرد كه دانیشتنی جه‌معی و چه‌ند
قۆڵی بكه‌ین و له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ئیعتڕازییانهدا
هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش و هاوكاریی پێویستمان هه‌بێ و جیا له یه‌كیه‌تیی
شۆڕشگێرانی گه‌لی كوردستان باقیی هێزه‌كانی دیكه وهلاَمی ڕه‌دیان دایه‌وه،
به هاسانی ده‌توانین وهلاَمی ئه‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ینه‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌میشه باوه‌ڕی به یه‌كگرتن و هاوكاریی
هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران هه‌بووه بهلاَم به واقیع بینییه‌وه
ڕوانیویه‌ته مه‌سه‌له‌كان و باس له به‌ره‌و هه‌ر ئیئتلافێكی دیكه‌ش نه بۆ
ته‌بلیغ و خۆ پێوه ڕانان به‌ڵكوو هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و واقیع بینییهدا
سه‌یر ده‌كا.
له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وه‌زعه‌ش دا پێویستیی هاوكاری و یه‌كگرتنی هێزه
سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران ئه‌وه‌نده ڕوون و ئاشكرایه و ئه‌وه‌نده گرینگ و
پڕ بایه‌خه كه ناكرێ و نابێ گیروگرفت و كۆسپه‌كان تا سه‌ر ڕێگای پێ بگرن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه بۆ گه‌یشتن به‌م
مه‌به‌سته گرینگه نابێ به ته‌واوی ناهومێد بین، بهلاَم ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ
كۆسپه‌كان له سه‌ر ڕێگا لاببردرێن، زه‌مینه له‌باره كه به ئاسایی بوونه‌وه‌ی
پێوه‌ندیی نێوان هێزه‌كان پێك بهێنرێ.
كه‌وابوو له جیاتی ئه‌وه‌ی له سه‌رێ ڕا بۆ خوارێ ده‌ست پێ بكه‌ین، له
خواره‌وه بۆ سه‌رێ ده‌ست به كارین، پێوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه‌و ده‌ورێك
له هاوكاری و پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی هه‌ر لایه‌نێك له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه
ته‌جروبه بكرێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وته بگرینه به‌ر، ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ بگه‌ن و واقعیهتهكان
به‌وجۆره كه هه‌ن له به‌رچاو بگیرێن ده‌توانین بڵێن به‌ره به‌ره، به‌ره‌و پێك
هێنانی ئیئتلاف یان به‌ره چووین و دڵنیا بین كه هه‌ر ئیئتلافێك یان به‌ره‌یه‌ك
له سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری له‌و بابه‌ته پێك بێ به‌رده‌وام تر‌و شوێن
دانهرتر ده‌بێ و به پێچه‌وانه‌ش به‌ره‌یه‌كی بێ زه‌مینه ئه‌گه‌ر پێكیش بێ
له گه‌ڵ مه‌ترسیی لێك هه‌ڵوه‌شان به‌ره‌و ڕوو ده‌بێ و ئه‌مه‌ش كه‌م هیوایی
كۆمهلاَنی خه‌ڵكی به به‌ره به‌دوادا دێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئیمهیل بکه‌ن::. | |
| | | | |