|
پێنجی ره‌زبه‌ری 1384 به‌رانبه‌ر
27/9/2005
پاش كێشه‌و هه‌رایه‌كی زۆر له
ئاكامدا، شوورای نێونه‌ته‌ویی وزه‌ی ئه‌تۆمی به په‌سند كردنی بڕیارنامه‌ی
پێشنیار كراوی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، رێگه‌ی ناردنی په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمیی
ئێرانی بۆ شورای ئه‌منییه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌كان كردوه. ئه‌م بڕیارنامه له
نێوان 35 ئه‌ندامی شورادا ته‌نیا له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی وێنێزوئیلا به‌ره‌وروو بوو‌و
به 22 ده‌نگی به‌ڵێ‌و 12 ده‌نگی بی‌لایه‌ن په‌سند كرا.
هیچ كام له‌و وڵاتانه‌ی كه مافی ویتۆیان هه‌یه دژایه‌تی‌یان له‌گه‌ڵی‌دا نه‌كرد.
به‌م پێیه به په‌سندكرانی ئه‌م بڕیارنامه‌یه، تیغی سیاسه‌تی ته‌حریم ملی ده‌سه‌ڵاتدارانی
بێ‌عه‌قڵی رێژیمی گرتۆته نیشانه كه به جێ‌به‌جێ كردنی زۆرتر له هه‌ر شتێك
ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانه كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسی‌یه‌وه.
بردنی په‌روه‌نده بۆ شورای ئه‌منییه‌ت به‌و هۆیه‌وه‌یه كه به‌رپرسایه‌تیی
پاراستنی ئاشتی‌و وته‌ناهیی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌م ئۆرگانه سپێدراوه‌و حكوومه‌تی
ئێران به چالاكی‌یه ناوكی‌یه‌كانی خۆی هێمنایه‌تیی جیهان ده‌خاته مه‌ترسی‌یه‌وه.
بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتنی ئێران له چالاكی‌یه‌كی‌یه ناوكی‌یه‌كانی خۆی ئه‌مه یه‌كه‌مجاره
كه به سه‌رۆكی ئاژانس بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به كه‌سه‌كان، ناوه‌نده‌كان‌و به‌ڵگه‌كان
له‌وانه كارگا نیزامی‌یه‌كانی ئێران، ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر له ده‌سه‌ڵاتی سروشتیی
خۆی دراوه. هه‌روه‌ها له ئێران داوا كراوه كه هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌میشه‌یی‌و ته‌واوی
سه‌رجه‌م چالاكی‌یه‌كانی پێوه‌ندیدار به پیتاندنه‌وه قبووڵ‌و جێ‌به‌جێ بكا.
به‌رگری به‌رپرسانی رێژیم له مافی پیتاندنی ئوران‌یۆم بۆ دابین كردنی سووته‌مه‌نی
ناوكی كه له ژێر ناوی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان دا به‌ڕێوه
ده‌چێ، له‌گه‌ڵ قازانجه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دا ناته‌بایه. به‌ر له هه‌موو شتێك
بوون‌و درێژه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م حكوومه‌ته‌و سیاسه‌ته گێچه‌ڵاویی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌و
سه‌ركوتكه‌رانه نێوخۆیی‌یه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئێرانی خستۆته مه‌ترسی‌یه‌وه‌و
له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی‌دا دایناوه. ئه‌م حكوومه‌ته نایاسایی‌و ناباوه به
یارمه‌تیی سه‌ركوت‌و سه‌رنێزه‌و پاڵپشتی مافیای نیزامی‌و ماڵًی له ده‌سه‌ڵات
دا ماوه‌ته‌وه.
پێش هه‌موو شتێك له‌م ده‌وره‌دا، وته بزوێنه‌ره‌كانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد سه‌ركۆمار،
موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و لاریجانی به‌رپرسی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
خه‌ڵكی ئێرانی خستۆته مه‌ترسی‌یه‌وه. ئه‌وانه ئه‌ونده ناشیانه‌و بێ‌عه‌قڵانه
قسه‌یان كرد كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانیان دژبه‌رانی په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمیی
ئێران بۆ شورای ئه‌منیه‌ت بكه‌نه مه‌وافق‌و بێ‌لایه‌ن. كاتێك كه رۆژنامه‌ی به
ته‌واوی به‌ستراوه به حكوومه‌ته‌وه، كه‌یهان به وشك مێشكی‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نێ
كه "بردنی په‌روه‌نده بۆ شورای ئه‌منییه‌ت نه ته‌نیا به زه‌ره‌ری وڵاته‌كه‌مان
نابێ، به‌ڵكو ده‌سكه‌وتگه‌لێكی جێگای سه‌رنجیشی ده‌بێ "چ پێویستی‌یه‌ك به"
پیلانی بێگانه هه‌یه".
به‌رپرسایه‌تیی سه‌ره‌كی قه‌یرانی ناوكیی ئێران له ئه‌ستۆی كۆماری ئیسلامی‌یه.
یه‌كه‌مین قوربانیانی سیاسه‌ته گێچه‌ڵاویی‌یه‌كانی حكوومه‌تیش خه‌ڵكی ئێرانن.
ئه‌م قه‌یرانه له‌گه‌ڵ ئه‌م حكوومه‌ته ناته‌بایه له‌گه‌ڵ جیهانی به
شارستانیه‌ت دا له دایك بووه‌و كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی له ده‌سه‌ڵاتیش كه‌وتن‌و
هه‌ڵسانی به‌رده‌وامی ده‌بێ. رێگا چاره‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی كاتیی قه‌یران،
گوشاری نێوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ی ناوكیی حكوومه‌ت
و هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندنی ئیورانیۆم له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه. ئه‌م
رێژیمه له ماوه‌ی ساڵیانی ته‌مه‌نی خۆی دا نیشانی داوه كه جیا له زمانی
زۆر‌و گوشار به هیچ بنه‌مایه‌كی تر به‌ڵێنده‌ر نیه. بۆ ملكه‌چ كردنی كۆماری
ئیسلامی بۆ قبووڵ كردنی بنه‌ما ناسراوو قبووڵ كراوه جیهانی‌یه‌كان پێویستی‌مان
به بزاڤێكی به‌ربڵاو‌و هاوبه‌ش له راده‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا هه‌یه.
ئێمه خوازیاری جیهانێكی پاككراو له چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كانین. رۆژهه‌ڵاتی ناڤین
یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یه كه حكوومه‌ته بنه‌ڕه‌تخوازه‌كان ئه‌وه‌یان كردۆته ئه‌نبارێكی
باروتی پۆشته كرا‌و به ئه‌تۆم. بێ داماڵینی وڵاتانی ناوچه له چه‌كه مه‌رگ
هێنه‌ره‌كان، جیهان روخساری ئاشتی‌و ته‌ناهی به خۆوه نابینێ.
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران (ئه‌كسه‌رییه‌ت)
كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران |