|
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان!
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
به خۆشحاڵی‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب، سه‌عات 9:30ی
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژه شه‌ممۆ، رێكه‌وتی 7ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1384ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر
به 29ی ئۆكتۆبری 2005ی زایینی، شه‌شه‌مین پلینۆمی خۆی به به‌شداریی ئه‌ندامانی
ئه‌سڵی، جێگران‌و موشاویرانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێك هێنا‌و پاش سێ رۆژ كاری
به‌رده‌وام، سه‌عات 7:30ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممۆ، 9ی خه‌زه‌ڵوه‌ر كۆتایی
به كاره‌كانی هێنا.
شه‌شه‌مین پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راوه‌ستانی
به‌شداران بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان به‌گشتی‌و شه‌هیدانی ئه‌م
دوایانه‌ی حه‌ره‌كه‌ته ئێعتیرازی‌یه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌ستی پێ‌كرد.
پاشان ده‌ستووری كاری پلینۆم خرایه به نه‌زه‌ری به‌شدارانی پلینۆم‌و پاش
په‌سندكرانی ده‌ستووری كار‌و بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی پلینۆم، هاوڕێی به‌ڕێز‌و
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسیی له‌سه‌ر وه‌زعی ئێران‌و كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن
ده‌فته‌ری سیاسی‌یه‌وه پێشكێش كرد.
له لێكدانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زعی سیاسیی
ئێران‌دا زۆربه‌ی مه‌سه‌له گرینگه‌كان‌و ئاڵوگۆڕه‌كانی وڵات‌و یه‌ك له‌وان
هه‌ڵبژێرانی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد وه‌ك سه‌ركۆماری رێژیم‌و
مه‌به‌سته‌كانی رێژیم له دیاریكردنی مۆره‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی ـ نیزامی بۆ
سه‌ركۆماری‌و یه‌كده‌ستكردنی ناوه‌نده بڕیارده‌ره‌كانی رێژیم‌و ئاكام‌و
ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستنیشانكردنه له نێوخۆی وڵات‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات،
به‌ڕوونی‌و به وردی ئاماژه‌یان پێ كرابوو. لێكدانه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه
كردبوو كه به دانانی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد وه‌ك سه‌ركۆمار، رێژیم سیمای واقیعیی
خۆی به دنیای ده‌ره‌وه نیشان دا‌و ده‌ری‌خست كه گاڵته‌ی چاكسازی‌و
ئیسلاحته‌له‌بی به‌شێك له رێژیم كۆتایی پێ هاتوه‌و ره‌وتی گه‌ڕانه‌وه بۆ
سه‌رده‌می دامه‌زرانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێ كردۆته‌وه. ئه‌و
ره‌وته‌ش هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ری توند‌وتیژی نواندنی رێژیم به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك‌و
سه‌ركوتی ئازادیخوازانی لـێ ده‌كه‌وێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌و گومانه‌شی
ره‌وانده‌وه كه گۆیا به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی كۆماری ئیسلامی بیر له
ئیسلاحات‌و چاكسازی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش به نۆره‌ی خۆی یه‌كده‌ستیی خه‌ڵك
له به‌رانبه‌ر رێژیم‌دا مسۆگه‌رتر‌و مه‌یدانی خه‌بات دژی رێژیم به‌رینتر
ده‌كاته‌وه.
له لێكدانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و گیر‌وگرفتانه
كرابوو كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له نێوخۆ‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕوویه، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ئه‌تۆمیی رێژیم له‌گه‌ڵ ئاژانسی
نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیی وڵاتانی رۆژئاوایی‌و یه‌كهه‌ڵوێستییان
به‌رانبه‌ر به رێژیم كه‌وتبووه به‌ر باس‌و به وردی شی كرابۆوه. له
لێكدانه‌وه‌كه‌دا به‌له‌به‌رچاوگرتنی وه‌زعی گشتیی وڵات‌و سیاسه‌ت‌و
هه‌ڵوێسته‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و سووربوونی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان
له‌سه‌ر خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی، ئاسۆی خه‌بات روونتر له جاران به‌دی
كرابوو‌و، هیوا به یه‌كده‌نگی‌و یه‌كگرتوویی گه‌لانی ئێران پتر خۆی نواندبوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا لێكدانه‌وه‌كه پێویستیی هاوخه‌باتیی هێزه
سیاسی‌یه‌كانی ئێران له‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌تی‌یه‌دا به كارێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر
دانابوو، هه‌ر بۆیه به‌هێزكردن‌و به‌رینتركردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراڵ وه‌ك ئه‌ركێكی گرینگ ده‌ستنیشان كرابوو.
لێكدانه‌وه‌كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زعی گشتیی كوردستاندا ئاوڕی له‌سه‌ر
لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیان‌و خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان دابۆوه، به‌تایبه‌ت
حه‌ره‌كه‌ته ئێعتیرازی‌یه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه له‌م
ساڵانه‌ی دوایی‌دا هه‌م له باری یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌م
به‌رینی‌و به‌رده‌وامیی حه‌ره‌كه‌ته‌كه بێ‌وێنه بوو، به‌شێوه‌یه‌كی گرینگ‌و
شوێندانه‌ر له خه‌باتی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی كوردستان دانا. حه‌ره‌كه‌تێك كه هه‌م
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شار‌و ناوچه‌كانی كوردستانی گرته‌وه‌و هه‌م بۆ زیاتر له
مانگێك درێژه‌ی كێشا‌و هه‌م داخوازی‌یه سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی گه‌لی
كورد تێی‌دا ره‌نگی دابۆوه.
پلینۆم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به‌رین‌و شوێندانه‌ره‌دا جارێكی
دیكه‌و به‌ناوی خۆی‌و هه‌موو تێكۆشه‌رانی حیزبه‌وه سوپاس‌و پێ‌زانین،
ئه‌مه‌گناسی‌و قه‌درزانیی خۆی پێشكێشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كرد‌و ئه‌و
یه‌كده‌نگی‌و یه‌كگرتوویی‌و فیداركای‌یه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی له
خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌دا به‌هیوابه‌خش زانی.
هه‌روه‌ها سڵاوی نارد بۆ گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه له‌م
حه‌ره‌كه‌تانه‌دا گیانیان لـێ ئه‌ستێدرا‌و رێزی تایبه‌تیی بۆ بوێری‌و خۆڕاگریی
هه‌موو ئه‌وانه هه‌بوو كه به تاوانی ئازادی‌و مافخوازی ره‌وانه‌ی
زیندانه‌كانی رێژیم كراون.
پلینۆم هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌تیی خۆی بۆ هه‌موو ئه‌ندامان‌و لایه‌نگران‌و
دڵسۆزانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌ربڕی كه له‌و حه‌ره‌كه‌ته
ئێعتیرازیانه‌دا ده‌وری به‌رچاویان بینی‌و له جۆشدانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه‌دا
نه‌خشی كاریگه‌ریان گێڕا.
لێكدانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له‌سه‌ر وه‌زعی ئێران‌و كوردستان له‌لایه‌ن
به‌شدارانی پلینۆمه‌وه كه‌وته به‌رباس‌و پاش ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنی باسه‌كه،
په‌سند كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كاری پلینۆم‌دا، هاوڕێی به‌ڕێز كاك ته‌یموور مسته‌فایی
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، راپۆرتێكی وردی له‌سه‌ر وه‌زعی ته‌شكیلاتیی حیزب
پێشكێشی به‌شدارانی پلینۆم كرد. له‌و راپۆرته‌دا خاڵه به‌هێز‌و لاوازه‌كانی
كاری ته‌شكیلاتی به‌وردی‌و واقیعبینی‌یه‌وه ده‌ستنیشان كرابوون.
به‌شدارانی پلینۆم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م راپۆرته‌شدا چالاكانه به‌شداری
باسه‌كه بوون‌و را‌وبۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی‌و راپۆرته‌كه‌یان واقیعبینانه
هه‌ڵ‌سه‌نگاند‌و له‌سه‌ر پێویستیی به‌هێزتركردن‌و چالاكتركردنی به‌شی
ته‌شكیلاتیی حیزب‌و هه‌روه‌ها كار‌وباری راگه‌یاندنی حیزب پێیان داگرته‌وه‌و بۆ
به‌جێ هێنانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ش پلینۆم راسپارده‌ی تایبه‌تیی خۆی به ده‌فته‌ری
سیاسی دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كانی پلینۆم‌دا، هاوڕێی به‌ڕێز كاك شاهۆ حوسه‌ینی
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، راپۆرتێكی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له كار‌وباری ته‌شكیلاتی‌و دیپلۆماسی‌و راگه‌یاندن‌و باقیی
ئه‌ركه‌كانی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كار‌وباری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی
پێشكێش به پلینۆم كرد. له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به‌و كار‌و ئه‌ركانه كرابوو كه
به ئه‌نجام گه‌یشتون‌و ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ده‌ستنیشان كرابوون كه بۆ به ئه‌نجام
گه‌یاندنیان به‌رنامه‌ڕێژی كراوه.
پلینۆم پاش باس له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌و په‌سندكردنی، راسپارده‌ی خۆی بۆ باشتر‌و
چالاكتركردنی ئۆرگانه‌كانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به ده‌فته‌ری سیاسی دا.
بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كاری پلینۆم، ته‌رخان كرابوو بۆ باسێكی سیاسیی ده‌فته‌ری
سیاسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورد به‌گشتی، كه ئه‌و باسه
له‌لایه‌ن سكرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشكێش به پلینۆم كرا. له‌و باسه‌دا دۆزی
كورد له بیر‌وڕای گشتی‌و له روانگه‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی‌و ناوچه‌یی‌یه‌وه،
شی كرابۆوه‌و دۆزی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان به‌جیا خرابۆه
به‌رچاو‌و، خاڵه به‌هێز‌و لاوازه‌كانی خه‌باتی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
هه‌ر پارچه‌یه‌ك ده‌ستنیشان كرابوون‌و، سه‌رئه‌نجام ئاسۆی سه‌ركه‌وتن‌و
به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی كورد زۆر روونتر له جاران خرابۆه به‌رچاو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی عێراق‌و
ده‌وری هێزه سیاسی‌یه‌كانی كورد له‌و پارچه‌یه له كوردستان‌و شوێندانانی
له‌باری له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كانی عێراق‌و سه‌قامگیركردنی دێموكراسی له‌و
وڵاته‌دا به‌رز نرخێندرا‌و به چاوی رێزه‌وه سه‌یری كرابوو. له‌و باسه‌دا
پێویستیی هاوكاری‌و پێوه‌ندیی برایانه‌ی هه‌موو هێزه سیاسی‌یه‌كان له هه‌موو
پارچه‌كانی كوردستان به ئه‌ركێكی نیشتمانی‌و كوردپه‌روه‌رانه زانرا‌و
هه‌نگاونان له‌و باره‌وه به ئه‌ركی هه‌موو لایه‌ك دانرابوو. به‌شدارانی پلینۆم
له‌و بڕگه‌یه‌ش له كاری پلینۆم‌دا، چالاكانه به‌شداری باسه‌كان بوون‌و بۆچوونی
ده‌فته‌ری سیاسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كی
كوردستان‌و وه‌زعی هێزه سیاسی‌یه‌كانی كوردی له پارچه‌كانی دیكه‌ی
كوردستانی به دروست‌و واقیعبینانه هه‌ڵ‌سه‌نگاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی كاری پلینۆمدا‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌رك‌و سه‌لاحییه‌تێك كه
كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب به كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌سپاردبوو، سێ كه‌س له
هاوڕێیانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی به ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵ‌بژێران.
به‌شی كۆتایی كاره‌كانی پلینۆم ته‌رخان كرابوو بۆ پێ‌داگری‌و سووربوون له‌سه‌ر
ئوسووڵ‌و پرنسیپه‌كانی حیزب‌و چالاكتركردنی تێكۆشانی ئۆرگانه‌كان له بواره
جۆراوجۆره‌كاندا. به‌شدارانی پلینۆم به تێكڕایی‌و به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی
ته‌واوه له‌و بوارانه‌شدا را‌وبۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی‌و راسپارده‌و
پێشنیاره‌كانی پلینۆمیان به ده‌فته‌ری سیاسی دا.
پلینۆمی شه‌شه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێ‌كرا، سه‌عات 7:30ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممۆ، 9ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1384ی هه‌تاوی، پاش به ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌رك‌و
ده‌ستووری كاری دیاریكراوی، كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
10/8/1384ی هه‌تاوی (1/11/2005ی زایینی) |