|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
سووكایه‌تی‌كردن به هاونیشتمانانی تورك‌و ئازه‌ری مه‌حكووم
ده‌كه‌ین! |
|
رۆژنامه‌ی "ایران"، ئورگانی
فه‌رمیی هه‌واڵده‌ری "جمهوری اسلامی ایران" به چاپكردنی كاریكاتۆر‌و بابه‌تێكی
سووكایه‌تی‌هێنه‌ر، گاڵته‌ی به هاونیشتمانانی تورك‌و ئازه‌ری كردوه‌و سووكایه‌تی‌یه‌كی
كه بنه‌ماكه‌ی له‌سه‌ر سووك چاولـێ‌كردن‌و هه‌ڵاواردن دامه‌زراوه، له هه‌قی
میلیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان نواندوه. ئه‌م كرده‌وه ناشیرینه له
ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی به‌رینی خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان دا به‌ره‌ڕووبوو‌و
به‌رپرسانی رۆژنامه‌ی ناچار به داوای لێبوردن كرد. به‌ڵام ئه‌م داوای لێبوردنه
نه‌یتوانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه كه چه‌ندین ساڵه له ژێر گوشاری هه‌ڵاواردن‌و
سووكایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی‌دان، ئارام بكاته‌وه. جووڵانه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان
له به‌رامبه‌ر ئه‌م سووكایه‌تییه‌دا له زانكۆكانه‌وه ده‌ستیان پێ‌كردوه‌و له
ماوه‌یه‌كی كورت دا شاره تورك زمانه‌كانی وه‌ڵاته‌كه‌مانی له ئازه‌ربایجان
گرته‌وه. له ته‌ورێزه‌وه بگره تا ورمێ، له خۆی‌یه‌وه بگره تا ئه‌رده‌بیل،
له ئازه‌رشاره‌وه تا مه‌راغه، له هه‌موو شوێنێك دا له‌م سووكایه‌تییه تووڕه
بوون‌و ناڕه‌زایه‌تییان نیشان دا. به‌رپرسانی حكوومه‌تی له ترسی په‌ره‌گرتنی
ناڕه‌زایه‌تی‌و جووڵانه‌وه‌ی "ئێعتیرازیی" خه‌ڵك بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی وڵات،
رۆژنامه‌ی ئێرانیان داخست‌و نووسه‌ر‌و كاریكاتۆریستی رۆژنامه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركرد‌و
"سردبیر"ه‌كه‌یان بانگ كرده دادگا. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كه پیشانده‌ری "زه‌عیف"
كوشتن‌و قوربانی‌كردنی چه‌ند كه‌سێكه كه به‌رپرسایه‌تیی ده‌وڵه‌تییان نیه، به
دوور ده‌بیندرێ كه بتوانێ گڕی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك بكوژێنێته‌وه. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان
ته‌نیا به‌هۆی ئه‌م سووكایه‌تییه‌وه پێك نه‌هاتوون كه به‌م داوای لێبوردن
كردنانه‌و هه‌نگاونانی به‌رگرییانه بكوژینه‌وه.
سیاسه‌تی چه‌وسانه‌وه‌و ده‌ستدرێژی له دژی ئیتنیك‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران كه
ریشه‌ی له حكوومه‌ته‌كانی پێشتردا هه‌یه، به هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی
درێژه‌ی پێ دراوه‌و توندتر بووه. ئه‌م حكوومه‌ته جیا له‌و سیاسه‌ته سه‌ركوتكه‌رانه‌یه‌ی
كه له ته‌واوی كۆمه‌ڵگادا به‌ڕێوه‌ی ده‌با، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش تا
توانیویه‌تی چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ڵاواردنی له ناوچه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان دا په‌ره
پێ داوه، ئه‌م ناوچانه‌ی كردۆته ئه‌نباری بارووتێك كه هه‌ر هه‌نگاو‌و كرده‌وه‌یه‌كی
بزوێنه‌ر، ئه‌گه‌ر چووكه‌ش بێ، ده‌توانێ ئه‌وان بۆ راپه‌ڕین هان بدا. نالێوه‌شاوه‌یی
ده‌وڵه‌تی نوێ‌و سیاسه‌ته سه‌ده نێوه‌راستی‌یه‌كانی، گوشاره‌كانی زیاد كردوه‌و
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به راده‌ی پانتایی خاكی به‌رینی ئێران په‌ره پێ‌داوه.
رۆژێك تووڕه‌یی‌و بێزاریی خه‌ڵكی خووزستان ده‌بینین، رۆژێكی دیكه به‌لووچستان
به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵ‌ده‌سێ، رۆژی دواتر كوردستان له دژی چه‌وسانه‌وه‌و
هه‌ڵاواردن‌و نادادپه‌روه‌ری راده‌په‌ڕێ‌و ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان له به‌رامبه‌ر
سووكایه‌تی‌و سووك چاولـێ‌كردنیان دا هه‌ڵ‌ده‌سن. بێ‌گومان درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌م
ده‌ستدڕێژی‌و چه‌وساندنه‌وانه، ده‌توانێ خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری ئێران دا به‌ره‌و
راپه‌ڕین ببات.
ئه‌مڕۆ سیاسه‌ته سه‌ركوتكارانه‌كانی حكوومه‌ت وه‌ها تووڕه‌یی‌و بێزارییه‌كی له
دڵه‌كان دا خوڵقاندون كه سه‌رهه‌ڵدانی كاردانه‌وه‌گه‌لی توند‌و رادیكاڵ له نێو
به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌دا، شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نیه. هه‌رچه‌ند له‌م
رووداوه‌دا نابێ بۆ ساتێكیش ئه‌وه له بیر بكه‌ین كه تاوانباری سه‌ره‌كی،
حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌و نووكی تیژی هێرش ده‌بێ ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه بگرێته
نیشانه، به‌ڵام له هه‌مان كات دا پێویسته سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین كه رادیكاڵه
توندڕه‌وه‌كانی هه‌ردوولا به هه‌نگاو‌و كرده‌وه‌كانیان زه‌بر له داخوازییه هه‌قخوازانه‌كانی
نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی ئێران‌و خه‌بات بۆ دێموكراسی له ئێران ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر رێوشوێن‌و سیاسه‌تێكی روون‌و "ئوسووڵی" بۆ چاره‌سه‌ركردنی دادپه‌روه‌رانه‌و
دێموكراتیكی پرسی نه‌ته‌وه‌یی له وڵاته‌كه‌مان دا نه‌گیرێته به‌ر، كه له
توانای رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ده‌ره، ئه‌م پرسه حاشاهه‌ڵنه‌گره ده‌توانێ له
لایه‌ن ره‌وته دواكه‌وتووه توندڕه‌وه‌كانی نێوخۆ‌و هێزه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه كه‌ڵكی
لـێ وه‌ربگیرێ‌و ئاكامگه‌لێكی كاره‌سات خوڵقێنی بۆ وڵاته‌كه‌مان لـێ بكه‌وێته‌وه.
ئێمه رێكخراو‌و حیزبه‌كانی ئیمزاكه‌ری ئه‌م به‌یانیه‌یه وێڕای مه‌حكووم كردنی
سیاسه‌ته سه‌ركوتكارانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و كرده‌وه بزوێنه‌ر‌و
دووبه‌ره‌كی خولقێنه‌كانی به‌كرێگیراوانی، جارێكی‌تر راده‌گه‌یه‌نین كه رێگه‌چاره‌ی
"ئوسووڵی"و دادپه‌روه‌رانه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به داخوازییه‌كانی خه‌ڵك له
ناوچه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان دا به فه‌رمی‌ناسینی فره‌ئیتنیكی‌و فره‌نه‌ته‌وه‌یی،
قبووڵكردنی به‌رابه‌ریی مافی نه‌ته‌وه‌كان‌و وه‌ڵامی دێموكراتیك‌و ئاشتیخوازانه
به مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی ئه‌وان، له ئێرانێكی ئازاد‌و دێموكراتیك دایه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران (ئه‌كسه‌رییه‌ت)
كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
چوارشه‌ممه، 3ی جۆزه‌ردانی 1385، به‌رابه‌ر به
24ی مه‌ی 2006 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |