|
كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ
یه‌كشه‌ممه 29/8/1384ی هه‌تاوی فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی
رێژیم (كلانتری 13) له گه‌ڕه‌كی پشت ته‌پی شاری مه‌هاباد به ماشینێك وه‌دوای
ژنێك ده‌كه‌وێ‌و موزاحیمه‌تی بۆ پێك دێنێ. ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌بێته هۆی دژكرده‌وه‌و
ناڕه‌زایه‌تیی لاوێك به ناوی شێركۆ ئه‌مینی كوڕی عه‌لی‌به‌گ‌و له ئاكام دا ده‌مه‌قاڵه
له نێوان ئه‌و لاوه‌و فه‌رمانده‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌دا دروست ده‌بێ‌و ئه‌و به‌كرێگیراوه
لاوه‌كه ده‌داته به‌ر گولله ده‌ی‌كوژێ. پاش خولقانی ئه‌م جینایه‌ته ژماره‌یه‌كی
زۆر له لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌م شاره هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و پایه‌گایه‌و ماشینی
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئاور تێ به‌ر ده‌ده‌ن.
ئێستا بارودۆۆخی شار نائارامه‌و هێزه‌كانی رێژیم هه‌موو شوێنه‌كانی شاریان بۆ
نموونه سه‌رقه‌بران‌و گه‌ڕه‌كی پشت ته‌پ گرتووه‌و پێش به هه‌ر جموجۆڵێكی خه‌ڵك
ده‌گرن.
سكرتاریای كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
29/8/1384 |