|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
بانگه‌واز بۆ پشتگیری له
خۆپیشاندانی بێرلین به دژی لێدوانه‌كانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد
ئێمه به‌درۆخستنه‌وه‌ی كاره‌ساتی كوشتووبڕی یه‌هوودییه‌كان
مه‌حكووم ده‌كه‌ین! |
|
دووشه‌ممه 26ی به‌فرانباری
1384
به ده‌ستپێشخه‌ریی حیزب‌و بنیاته مه‌ده‌نی‌و دێموكراتیكه‌كانی ئاڵمان، رۆژی
پێنجشه‌ممه 26ی ژانویه، رۆژێك پێش له یادكردنه‌وه‌ی "هولۆكۆست"، ژینۆسایدی یه‌هوودییه‌كان
له لایه‌ن فاشیزمی هیتلێرییه‌وه، له بێرلین دا خۆپیشاندانێكی به‌رین له دژی
ره‌گه‌زپه‌رستی به‌ڕێوه‌ده‌چێ. له‌م خۆپیشاندانه‌دا حیزبه سیاسی‌یه‌كان،
كلیساكان، كۆمه‌ڵه دینی‌یه‌كان، سه‌ندیكاكان، یه‌كیه‌تی‌یه‌كان، نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه
جۆراوجۆره‌كانی دانیشتووی ئاڵمان‌و هێزه مه‌ده‌نی‌یه‌كانی دیكه‌ش به‌شدار ده‌بن.
سه‌رجه‌م ئه‌م بنیاتانه لێبڕاوانه هه‌وڵ ده‌دن كه به هێنانه‌مه‌یدانی فره‌تری
خه‌ڵك، هاواری به‌ربه‌ركانێ له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زپه‌رستی‌و به‌درۆخستنه‌وه‌ی كاره‌ساته
مرۆڤانی‌یه‌كانی دووهه‌مین شه‌ڕی جیهانی له‌دژی یه‌هوودییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی به‌رز رابگرن.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خۆپیشاندانه بۆ ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی ئورووپا ده‌رفه‌تێكی
له‌باره تا نیشانی بده‌ن كه لێدوانه‌كانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد، سه‌رۆكی كۆماری
ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به وه‌درۆخستنه‌وه‌ی كوشتووبڕی یه‌هوودییه‌كان له
لایه‌ن ئاڵمانی نازییه‌وه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕو كولتووری مرۆڤدۆستانه‌ی ئێرانی‌یه
ئازادیخواز، دێموكرات‌و ئاشتی‌خوازه‌كان دا نامۆیه، ده‌نگ‌و قسه‌ی سه‌ركۆماری
ئیسلامی ده‌نگی خه‌ڵكی ئێمه نیه‌و ئێمه بیره‌وه‌ریی تاڵی میلیۆنان مرۆڤـ كه
له ئوردوگاكان، كوركانی مرۆڤـ سووتاندنی ئاشوئیتس، داخائۆ، بوخنوالد،...و دیوه‌كانی
گازدا كۆمه‌ڵ‌كوژ كران، هیچكات له‌بیر ناكه‌ین. چۆن ده‌توانرێ هه‌زاران وێنه،
فیلمی دیكیۆمێنتی، شایه‌ته زیندووكانی به‌جێماو له سه‌رده‌می فاشیزم، بیره‌وه‌رییه‌كان‌و
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه سه‌لمێنه‌ری جینایه‌تی نازییه‌كان له دژی یه‌هوودییه‌كانه،
له‌به‌رچاو نه‌گیرێن، به‌درۆ بخرینه‌وه‌و ته‌واوی ئه‌م جینایه‌ته ده‌سكردو ئه‌فسانه
له‌قه‌ڵه‌م بدرێ. به‌درۆ خستنه‌وه‌ی وه‌ها كاره‌ساتێك جینایه‌تی دووقات له‌دژی
مرۆڤایه‌تی‌یه.
ئازادیخوازان!
له خۆپیشاندانی 26ی ژانویه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ین تا نه‌هێڵین ده‌سكاری بیرگه‌ی
مێژووی نه‌ته‌وه‌كان بكه‌ن‌و مرۆڤایه‌تیی ئێمه زامدار بكه‌ن. به‌شداری ئێمه له
خۆپیشاندانی بێرلین دا دژایه‌تی له‌گه‌ل "ئانتی‌سمیتیزم"، داكۆكی له به‌ها
مرۆڤانی‌یه‌كان‌و بایه‌خی مرۆڤه‌و نه پشتیوانی له حكوومه‌تی ئیسرائیل، له‌به‌رچاو
نه‌گرتنی كاره‌ساتی "سه‌برا"و"شه‌تیلا"و چاوپۆشی له‌و كرده‌وانه‌ی كه له
ناوچه‌دا دژی نه‌ته‌وه‌ی فه‌له‌ستین به‌ڕێوه‌ده‌چێ. مافی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بۆ
هه‌بوونی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆو ئازاد بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولایه، به‌ڵام وه‌ها مافێكی
ره‌وا نابێت له ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌هوودییه‌كان دا به‌دی بێت. هه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌ی
ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین له هه‌بوونی وڵاتی سه‌ربه‌خۆو ئازاد‌دا خاوه‌نی مافی وه‌ك
یه‌كن. خه‌ڵكی فه‌له‌ستین‌و ئیسرائیل پاش په‌نجا ساڵ شه‌ڕ، ئاواره‌یی‌و ئاڵۆزی
مافی ژیانی به‌دوور له تێكهه‌ڵچوون‌و دوژمنایه‌تییان هه‌یه. ده‌بێ هه‌بوونی
هه‌ردوو وڵات به فه‌رمی بناسرێ. قبووڵ كردنی ئه‌م راستی‌یه، تازه یه‌كه‌مین
هه‌نگاو بۆ كۆتایی هێنان به نادادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی زاڵ به‌سه‌ر ناوچه‌دایه.
ئێرانی‌یه ئازاده‌كان!
به‌شداریی ئێمه له خۆپیشاندانی بێرلین دا، خه‌باته له دوو به‌ره‌دا. له لایه‌ك
هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانێكه كه له دژی ره‌گه‌زپه‌رستی‌و "دژایه‌تیی یه‌هوودی"
راپه‌ریون‌و له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ره‌سه‌ی دژایه‌تی مه‌حكوومكردنی لێدوانه‌كانی
ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و پیشاندانی مه‌ودای ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه دایه كه ده‌سه‌ڵاتیان
له ئێران دا به ده‌سته‌وه‌یه‌و چاره‌نووسی وڵاتیان به داهاتووی خۆیانه‌وه گرێ
داوه. له بێرلین دا كۆده‌بینه‌وه كه به خه‌ڵكی جیهان بڵێین كه ئێمه ئاژاوه،
پشێوی‌و ئاڵۆزی، بۆمب‌و گولله‌و ئه‌و رووداوانه‌ی كه هه‌موو رۆژێك له به‌غداددا
ده‌یانبینین، ناوێت. ئێمه دێموكراسی، ئێرانی بێ كۆماری ئیسلامی، ئاشتی،
دۆستایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كان، هاوپێوه‌ندیی بنیاتنه‌ر، ئێران‌و جیهانێكی مرۆڤانی‌مان
ده‌وێ.
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی زه‌حمه‌تكێشانی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێران ـ كۆمه‌ڵه
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران (ئه‌كسه‌ریه‌ت) |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |