|
دۆستانی به‌ڕێز!
نامه‌ی ئێوه رووناكبیران‌و خوێندكارانمان كه روو له رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانی
دژ به كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و له‌وانه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بڵاوكردبۆوه، خوێنده‌وه. هه‌ستی به‌رپرسایه‌تیی ئێوه له به‌رامبه‌ر یشتمان‌و
خه‌ڵك‌و هه‌روه‌ها بیروڕای ئازادیخوازانه‌و ئاشتیخوازانه شیاوی رێزلێنانه.
سڵاوتان بۆ ده‌نێرین‌و هه‌وڵه‌كانتان بۆ پێكهێنانی یه‌كیه‌تی له‌نێوان رێكخراوه
ئێرانییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌رز راده‌گرین.
پێویسته وه‌بیری بێنینه‌وه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێوه‌ندییه‌كی
دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌یه‌و
هه‌میشه هه‌وڵی داوه ئه‌و رێكخراوانه لێك نزیك بكاته‌وه‌و تا ئه‌و شوێنه‌ی كه
بكرێ رێكخستنێك له‌م هێزانه پێك بێت كه لایه‌نێكی به‌ربڵاو له رێكخراوه
ئازادیخواز‌و دێموكراتیكه‌كان له‌خۆ بگرێ، تا ئێستاش له درێژه‌دان به‌م هه‌وڵه
پێداگره. چونكه له‌و بڕوایه‌دایه كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی رێژیم
جیایی‌و پڕشوبڵاوی هێزه ئوپۆزیسیۆنه‌كانی رێژیمه.
به‌ڕای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ته‌نیا پێكهێنانی یه‌كیه‌تی له‌نێوان
رێكخراوه‌كانی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و خه‌باتی هاوبه‌ش بۆ رووخاندنی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی، ناتوانێ بێته هۆی وه‌دیهێنانی ئامانجه ئازادیخوازانه‌كان‌و
دابین كردنی دێموكراسی له پاش رووخانی رێژیم، كارێك كه له ساڵی 1357دا ئه‌زموون
كرا‌و ئاكامی ته‌نیاجێ‌نشین بوونی رێژیمێكی دیكتاتۆر‌و كۆنه‌خواز به‌جێی رێژیمێكی
نادێموكراتیك بوو. به‌م پێیه هه‌ر یه‌كیه‌تی‌یه‌ك ده‌بێ به له‌به‌رچاو گرتنی
دوو بنه‌مای گرینگ دامه‌زرێ، یه‌كه‌م به مه‌به‌ستی خه‌باتی هاوبه‌ش بۆ
رووخاندنی كۆماری ئیسلامی‌و دواتر به ئامانجی هێنانه سه‌ركاری رێژیمێكی
دێموكراتیك كه بتوانێ وه‌ڵامده‌ری ویسته دێموكراتیكه‌كانی گه‌لانی ئێران بێ.
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه وڵاتی ئێمه ئێران، وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه،
پێكه‌وه ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تی پێك دێنن به مافی
به‌رابه‌ر‌و دابین كردنی مافه سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی هه‌ركام له‌وانه یه‌كپارچه‌یی
ئێران مسۆگه‌رده‌كا. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سیستمی دێموكراتیك‌و
فیدراڵ بۆ وڵاته‌كه‌مان به شیاوده‌زانێ‌و بۆ به‌دیهێنانی خه‌بات ده‌كا‌و له‌م
رێڕه‌وه‌دا ئاماده‌بوونی خۆی بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه
به دێموكراسی‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی به‌رابه‌ری ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران به واتای راسته‌قینه‌ی باوه‌ڕیان هه‌یه راده‌گه‌یه‌نێ‌و ئاماده‌یه كه
له پێناوی پێكهێنانی وه‌ها یه‌كیه‌تی‌یه‌ك‌و هه‌روه‌ها هاوڕایی له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایانه‌ی كه ئامانجه‌كانی ئاماژه‌پێكراو ده‌سته‌به‌ر بكات‌و ده‌ره‌نجامی
هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمێكی دێموكراتیك، كه به‌ڵێنده‌ری رێوشوێنه‌كان‌و په‌سندكراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماف‌و ئازادییه مرۆڤانی‌یه‌كان دابێ،
هه‌وڵی زیاتر له‌پێش بدا.
سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌و هه‌موو ئازادبیران‌و ئازادیخوازان به ئاوات ده‌خوازین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
9/10/1384 |