|
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
دووی رێبه‌ندانی 1384ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی ژانویه‌ی 2006ی زایینی شه‌سته‌مین
ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی جومهووریی كوردستان له شاری مه‌هابادی
خوێناوییه. شه‌ست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژی 2ی رێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاویدا
شاری مه‌هاباد شاهیدی دامه‌زرانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی له
مێژووی پڕكاره‌ساتی خه‌ڵكی كوردستاندا بوو كه ئه‌گه‌رچی ته‌نیا یازده مانگ له
سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستا، بهلاَم بوو به چرای رووناككه‌ره‌وه‌ی به‌رپێی تێكۆشه‌رانی
رێگای رزگاریی گه‌لی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا. به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه
به ناوی كومیته‌ی ناوهندیو تێكڕای ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، دامه‌زرێنه‌رو میراتگری كۆماری كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی
پێشكێشی كۆمهلاَنی خه‌ڵكی كوردستان‌و ئازادیخوازانی سه‌رانسه‌ری ئێران‌و هه‌موو
ئۆگرانی ئازادی‌و دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری له ناوچه‌ی رۆژههلاَتی نێوهڕاستو
جیهاندا ده‌كه‌ین.
دامه‌زرانی كۆماری كوردستان كه به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك به گرنگترین رووداوی
مێژووی پڕ له شانازیی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان تا كۆتایییهكانی سه‌ده‌ی
بیسته‌م داده‌نرێ، به‌رهه‌می ده‌یان ساڵ قوربانیدان‌و نیشانه‌ی تامه‌زرۆیی
كۆمهلاَنی گه‌لی كورد بۆ ئازادی‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووس‌و به‌ڵگه‌ی
وشیاریی رێبه‌رایه‌تیی نوێی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردی ئێران بوو
كه له حیزبی دێموكراتی كوردستان به پێشه‌وایه‌تیی قازی محه‌ممه‌دی نه‌مردا
خۆی ده‌دیته‌وه. ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد‌و لێزانانه‌ی پێشه‌وا قازی
محهممهدو هاوڕێكانی بوو كه رێگای خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌ڵكوه‌رگرتن له
هه‌لومه‌رجی دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی بتوانن له به‌شێكی
هه‌رچه‌ند بچووكی كوردستاندا ئاواتی له‌مێژینه‌ی كۆمهلاَنی گه‌لی كورد وه‌دی
بێنن‌و یه‌كه‌مین حكوومه‌تی مۆدێڕنی كوردی دامه‌زرێنن.
راسته كۆماری كوردستان له‌جێدا بۆ دابینكردنی مافه نهتهوایهتییهكانی
گه‌لی كورد دامه‌زرابوو. بهلاَم به پێوانه‌كانی دنیای پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆش
حكوومه‌تێكی مۆدێڕن بوو. رێبه‌رانی ئه‌و كۆماره‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه
پێشه‌وای شه‌هید به قووڵی له مانا‌و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵێكی مۆدێڕن‌و
پێشكه‌وتوو تێگه‌یشتبوون.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك وه‌سه‌ر مێژووی دوورودرێژی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ینه‌وه
چه‌ندین نموونه‌ی پڕ له شانازی له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی دهسهلاَت له به‌شه
جۆراوجۆره‌كانی كوردستانماندا دێنه به‌رچاو، بهلاَم كۆماری كوردستان یه‌كه‌مین
دهسهلاَتی كوردییه كه به كرده‌وه بۆ جێگیر كردنی دێموكراسی‌و دهسهلاَتی
خه‌ڵكی‌و دامه‌زراندنی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌نگاوی
هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. به شانازییه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌و دێموكراسییه كه له‌و
ماوه كورته‌ی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی جومهووریی كوردستاندا سه‌قامگیر ببوو هه‌تا
ئه‌مڕۆش له كه‌متر كۆمه‌ڵێكی رۆژههلاَتی نێوه‌ڕاستدا نموونه‌ی به‌ر چاو
ده‌كه‌وێ.
كۆماری كوردستان حكوومه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو، بهلاَم ئاسۆی دیتنی له‌وه
بهرئاوهلاَتر بوو كه ته‌نیا بۆ دابینكردنی مافه نهتهوایهتییهكانی گه‌لی
كورد تێبكۆشێ. ئه‌و كۆماره‌و حیزبه رێبه‌ره‌كه‌ی به‌رنامه‌یان بۆ پێشخستنی
كۆمه‌ڵ له بواره جۆراوجۆره ئابووری، كۆمهلاَیهتیو فهرههنگییهكاندا هه‌بوو
و باشتر كردنی ژیانی چین‌و توێژه هه‌ژارو كهمداهاتهكانیان له ریزی پێشه‌وه‌ی
ئامانجه‌كانیاندا دانابوو. كۆمار حكوومه‌تێكی ناوچه‌یی بوو. بهلاَم هیچكاتێك
هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ئێرانی له به‌ر چاو ون نه‌بوو و به پێی
توانا بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندیی برایهتیو هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی
ئێران‌و هێزه نیشتمانپهرهوهرهكانیان له هه‌وڵدا بوو. پێكهێنانی به‌ره‌ی
یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران‌و
به‌تایبه‌تی په‌یمانی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نیشتمانیی ئازه‌ربایجان
به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م ئیددیعایهن. سه‌ره‌نجام كۆماری كوردستان
حكوومه‌تی ته‌نیا به‌شێك له كوردستانی ئێران بوو. بهلاَم هه‌م رێبه‌رایه‌تیی
حیزبی دێموكرات‌و كۆمار ئه‌و حكوومه‌ته‌یان به مڵكی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد له
ئێران‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دهزانیو هه‌م كۆمهلاَنی گه‌لی كورد له
هه‌موو جێگایه‌كی كوردستان به ئومێده‌وه چاویان بڕیبووه ئه‌و كۆماره ساوایه.
ده‌زانین كه بۆ رێوڕه‌سمی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان نوێنه‌رانێك له كوردی
پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بانگهێشتن كرابوون‌و شاهیدی له‌دایكبوونی
یه‌كه‌مین حكوومه‌تی كۆماریی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوون. بهلاَم پێش
دامه‌زرانی كۆماریش، ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له هاتنی بارزانییهكانو
ئه‌فسه‌رانی ئازادیخوازی كوردی سوپای عێراق كرا، نوێنگه‌ی ئه‌و گیانه
نهتهوهیییه بوو كه به سه‌ر بیر‌و لێكدانه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی
كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا زاڵ بوو. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و خزمه‌ته
بێدریغه كه كورده‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له هه‌موو بواره‌كانی
فێركاری، فهرههنگیو نیزامی‌دا به كۆماری كوردستانیان كرد نیشانه‌ی ئه‌وه
بوو كه هه‌موویان ئه‌و حكوومه‌ته به ئی خۆیان دهزاننو به چاوی ئومێده‌وه بۆ
دواڕۆژێكی زۆر گه‌شتر ده‌ڕوانن. له‌و نێوه‌دا ناكرێ به‌تایبه‌تی ئیشاره به
نه‌خشێك نه‌كرێ كه تێكۆشه‌رانی بارزانی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ركرده‌ی
ناوداری كورد مه‌لا مسته‌فا بارزانی له پاراستنی كۆماری كوردستان‌و
ده‌سكه‌وته‌كانیدا وه‌ئه‌ستۆیان گرتبوو. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه
بارزانییهكانو ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كانی كوردستانی عێراق كه نه‌خشێكی
گرنگیان له مه‌شقپێكردن‌و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆماردا گێڕا، رێكوپێكترین
به‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون‌و هه‌ر له‌و كاته‌شدا ئه‌وه‌ی له
توانایاندا بوو له خزمه‌تی كۆماری كوردستانیاندا دانابوو. هه‌ر بۆیه‌ش بوو كه
رێبه‌رایه‌تیی كۆمار گرنگترین مه‌ئموورییه‌ته‌كانی پێدهسپاردنو نه‌ك به
هێزێكی یارمه‌تیده‌ر، به‌ڵكوو به به‌شێكی كاریگه‌ر له كادری پاراستنی
حكوومه‌تی كوردستانی ده‌ژماردن. له‌خۆڕا نه‌بوو كه له ته‌نیا چه‌ند پله‌ی
ژه‌نراڵی كه له كۆماری كوردستاندا به‌خشران یه‌كێكیان پێشكێشی مه‌لا مسته‌فای
بارزانی كرا.
ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان كورت، بهلاَم پڕ له ده‌سكه‌وت‌و شانازی بوو. گرنگترین
ده‌سكه‌وتی كۆمار بێگومان هه‌ر ئه‌وه بوو كه گه‌لی كورد له به‌شێكی
نیشتمانه‌كه‌یدا چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته‌وه گرت‌و حكوومه‌تێكی گه‌لی‌و
دێموكراتی دامه‌زراند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێندێ ده‌سكه‌وتی وه‌ك په‌ره‌پێدانی
زمان‌و ئهدهبو فه‌رهه‌نگی كوردی، پێكهێنانی هێزێكی رێكوپێكی چهكدارو
داهێنانی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه، به‌شداركردنی ژنان له ژیانی سیاسیی
كۆمه‌ڵی كوردهواریداو پێكهێنانی یه‌كیه‌تییه‌كانی ژنان‌و لاوان‌و به‌گشتی
هه‌وڵی گه‌شه‌پێكردنی وشیاریی سیاسی له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا له خزمه‌ته
به‌رچاوه‌كانی حكوومه‌تی كوردستانن.
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
به‌داخه‌وه ته‌نیا یازده مانگ دوای 2ی رێبه‌ندانی 1324 به پیلانی هاوبه‌شی
ئیمپریالیزم‌و كۆنه‌په‌رستی كۆماری كوردستان رووخا‌و ئه‌ركی به‌جێگه‌یاندنی
ئه‌ركه‌كانی بۆ نه‌وه‌ی دواتر به‌جێهێشت. له سه‌ر هۆیه‌كانی رووخانی كۆماری
كوردستان زۆر شت گوتراوه‌و نووسراوه. زۆرجار هه‌وڵ دراوه به‌رپرسایه‌تیی
تێكچوونی كۆمار بخرێته ئه‌ستۆی پشتیوانه ده‌ره‌كییه‌كه‌ی كۆمار، واته
یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تیی پێشوو. بهلاَم به باوه‌ڕی ئێمه ئه‌مه ساده
كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌و ده‌رچوون له ژێر باری به‌رپرسایه‌تییه. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی گومان ناكرێ كه هه‌م پشتیوانیی حكوومه‌تی سۆڤیه‌ت له حكوومه‌تی
كوردستان، له دامهزرانو به‌ره‌وپێشچوونی كۆماردا كاریگه‌ر بووه‌و هه‌م پشت
تێكردنیو سات‌و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئێران له سه‌ر ئیمتیازی
نه‌وتی شیمال شوێنی له سه‌ر رووخانی كۆماری كوردستان هه‌بووه، ئێمه
پێمانوایه هه‌م دامه‌زرانی كۆمار به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می ویستی
رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی كورد بووه‌و هه‌م به‌شی بنه‌ڕه‌تیی به‌رپرسایه‌تیی
رووخانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی رێبه‌رایه‌تی كۆماری كوردستان‌و حیزبی
دێموكراتی كوردستان. ره‌نگه بتوانین گرنگترین هۆیه‌كانی رووخانی كۆماری
كوردستان له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه:
نه‌بوونی هێزێكی كارامه‌و پۆشتهوپهرداخو به‌توانای چه‌كدار كه بتوانێ
به‌رامبه‌ر به په‌لاماری سوپای ئێران راوه‌ستێ‌و پارێزگاری له كۆمار بكا،
نه‌بوونی بناخه‌یه‌كی پته‌وی ئابووری‌و ماڵی، قایم نه‌بوونی به‌ره‌ی
نێوخۆیی‌و بوونی هێندێك هێزو عه‌شیره‌ت كه ته‌نانه‌ت له ده‌ورانی دهسهلاَتی
كۆماریشدا پێوه‌ندییان به دهسهلاَتی مهركهزییهوه هه‌بوو، به‌رته‌سكیی
مه‌ڵبه‌ندی نفووزی حكوومه‌تی كوردستان‌و له‌ویش زیاتر ئامادهنهكرانی ته‌نانه‌ت
ئه‌و به‌شه‌ش كه له ژێر كونترۆڵی كۆماردا بوو، رووخانی له نهكاوو
بێبهربهرهكانیی ته‌نیا هاوپه‌یمانی نێزیكی كۆمار، واته حكوومه‌تی
نیشتمانیی ئازه‌ربایجان، بێتوانایی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی هێزه سیاسییه‌كانی
ئێران‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه حیزبی تووده كه هیچیان بۆ پشتیوانی له دوو
حكوومه‌تی ئازهربایجانو كوردستان له‌ده‌ست نههاتو پاش هه‌مووی ئه‌مانه‌ش
متمانه به‌خۆنه‌بوونی رێبه‌رایه‌تیی كۆمار. ئه‌گینا هه‌روه‌ك رێبه‌ری شه‌هید
دوكتور قاسملوو له كتێبی چل ساڵ خه‌باتدا باسی كردوه، به‌ربه‌ره‌كانێی چه‌ند
مانگه‌ی بارزانییه‌كان نیشانی دا كه ئیمكانی خۆڕاگری هه‌بوو و دهسهلاَتی
پاشایه‌تی ئه‌و دهسهلاَته نه‌بوو كه بتوانێ به ئاسانی ئه‌و به‌ره‌نگارییه
تێكبـشكێنێ.
پێویسته بگوترێ كه ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه به هیچ جۆر بۆ به‌كه‌م گرتنی نه‌خشی
رێبه‌رانی كۆمار نیه‌و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه رێبوارانی رێگای كۆمار‌و پێش
هه‌مووشیان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌زموونی لێوهرگرنو له
دواڕۆژدا زیاتر به هێزی خۆیان پشتئه‌ستوور بن.
به هه‌رحاڵ كۆماری كوردستان رووخا. بهلاَم به پێچه‌وانه‌ی بۆچوون‌و ئاره‌زووی
دوژمنانی ئازادی، له‌گه‌ڵ رووخانی كۆمار قهلاَی وره‌و بیروباوه‌ڕی رێبوارانی
رێگای ئازادی نه‌ڕووخا. ئه‌و ئامانجانه كه كۆماری كوردستانیان بۆ دامه‌زرابوو
له دڵی رێبوارانی رێگای كۆماردا به زیندوویی مانه‌وه‌و له هه‌موو
به‌شه‌كانی كوردستاندا خه‌باتیان بۆكراو خوێنیان بۆدرا. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له
كوردستانی عێراقدا رێز‌و ئافه‌رینی هه‌موو رێبوارانی رێگای ئازادی‌و ههقو
دادپه‌روه‌ریی بۆ لای خۆی راكێشاوه، له راستیدا ته‌واوكه‌ری ئه‌ركه
نیوهچڵماوهكانی كۆماری كوردستانه، ئامانجه‌كان هه‌ر ئامانجه‌كانی كۆماری
كوردستانن، دروشمه‌كان كهمو زۆر هه‌ر دروشمه‌كانی ئه‌و كۆمارهنو ته‌نیا به پێی
هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م هێندێ ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا هاتوه‌و ته‌نانه‌ت ئالاَكهش
به كه‌مێك دهسكارییهوه (لابردنی ئارمو دانانی خۆر) هه‌ر ئه‌و ئالاَیهیه
كه له كۆماری كوردستاندا هه‌ڵكرابوو.
خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاری!
جێگای داخه كه شه‌ست ساڵ پاش دامه‌زرانی كۆماری كوردستان رێژیمێك حكوومه‌ت به
سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی دهسهلاَتی كۆمار‌و هه‌موو ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان‌و سه‌رانسه‌ری
خاكی ئێران‌دا ده‌كا كه نه‌ك هه‌ر له رێژیمی پاشایه‌تیی ده‌ورانی كۆمار
گهلیترو ئینسانیترو پێشكه‌وتووتر نیه، به‌ڵكوو به چه‌ندین پله لهدواترهو
ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ گیانی ئه‌م سه‌رده‌مه بێگانه‌یه. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا
جێگای شانازییه كه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران‌و، حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران زۆر زیاتر له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان تامه‌زرۆی گه‌یشتن به
ئامانجه‌كانی كۆمارنو، ئاماده‌ن له‌و رێگایه‌دا هه‌موو چه‌شنه فیداكارییه‌ك
بنوێنن. هه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌وان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش
چوون، به گیانی سه‌رده‌م ئاشنانو به‌شێكن له ههوڵو ته‌قه‌لای مرۆڤایه‌تیی
پێشكه‌وتوو بۆ سه‌قامگیركردنی ئاشتی، ئازادی، دێموكراسی‌و مافی مرۆڤـ‌و
دادپه‌روه‌ریی كۆمهلاَیهتیی.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به رێبازی دامه‌زرێنه‌رانی حیزب‌و كۆمار‌و له
سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د وه‌فاداره. هه‌وڵی
سه‌قامگیركردنی دێموكراسی‌و به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ك دوو
كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئامانجه‌كانی كۆمار ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر بۆ
حیزبی دێموكرات‌و له‌ویش به‌ولاوه‌تر بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئامانجن، هه‌روه‌ك
سه‌رده‌می كۆمار حیزبه‌كه‌مان له هه‌وڵی خه‌باتی هاوبهشو پێوه‌ندیی دۆستانه
له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران دایه‌و به‌تایبه‌تی بایه‌خێكی
زیاتر بۆ هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه داده‌نێ كه نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لانی
زۆرلێكراوی ئێران ده‌كه‌ن. حیزبه‌كه‌مان خۆی به‌رامبه‌ر به پته‌وكردنی به‌ره‌ی
نێوخۆیی‌و دروستكردنی پردی پێوه‌ندی‌و هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی
مه‌یدانی تێكۆشانی رزگاریخوازانه‌ی كوردی ئێران به به‌رعۆده دهزانێو له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشدا حیزبی دێموكرات شانازی ده‌كا
كه پێوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی
كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌و قه‌تیش نه‌یشاردۆته‌وه كه
كوردی ئێران‌و كوردستانی ئێران به به‌شێك له كورد‌و كوردستان دهزانێو هه‌موو
كاتێكیش ئاماده بووه‌و ئاماده‌یه بۆ خزمه‌ت به پێشكه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی كورد
له هه‌ر به‌شێكی كوردستاندا هه‌ر هاوكارییه‌ك له ده‌ستی بێ پێشكێشی بكا‌و
هه‌ر فیداكارییه‌ك له‌سه‌ری پێویست بێ درێغیی لێنهكا. له بۆنه‌ی
ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی كۆماری كوردستاندا له‌گه‌ڵ گیانی پاكی رێبه‌رانی
كۆماری كوردستان‌و هه‌موو شه‌هیدانی حیزب به‌تایبه‌تی سه‌روه‌رانی شه‌هید قازی‌و
قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمهلاَنی خه‌ڵكی كوردستان په‌یمان
نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه تا سه‌ركه‌وتنی یهكجاریو تا وه‌دیهێنانی ئاواته‌كانی
كۆماری كوردستان ئالاَی خه‌بات ههڵنهپهسێرینو له‌و پێناوه‌دا له هیچ ههوڵو
خهباتو فیداكارییه‌ك درێغی نه‌كه‌ین.
سلاَو له یادی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان
سلاَو له گیانی پاكی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمار‌و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د
به‌رقه‌رار بن ئاواته پیرۆزه‌كانی كۆماری كوردستان
بڕووخێ دیكتاتۆری‌و كۆنه‌په‌رستی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی |