|
به‌رێز یه‌کیه‌تیی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران
وێڕای سڵاو:
ئاگادار بووین که له ئاخر کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی
سۆسیالیست که له رۆژه‌کانی 15ـ 12ی ژانویه له کۆپنهاگ پێته‌ختی دانمارک به‌ڕێوه‌چوو،
یه‌کیه‌تیی‌یه‌که‌تان به ئه‌ندامی چاوه‌دێر له‌و یه‌کیه‌تیی‌یه‌دا وه‌رگیراوه.
بێگومان ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ئاکامی کار‌و تێکۆشانی یه‌کیه‌تیی‌یه‌که‌تان بووه له‌بواری
رێکخراوه‌یی دا و یارمه‌تی‌ده‌ر ده‌بێ له بواری شاره‌زایی لاوانی ئه‌نترناسیۆنال
سۆسیالیستی جیهان له سه‌ر کێشه‌و بێبه‌شی‌یه‌کانی لاوانی کورد له کوردستانی
ئێران.
ئێمه به‌و ده‌سکه‌وته‌ی رێکخراوه‌که‌تان دڵخۆشین و به‌و بۆنه‌وه پیرۆزبایی له
ئێوه‌و له رێگای ئێوه‌ڕا پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تیی
لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سه‌رجه‌م لاوانی کورد ده‌که‌ین.
به هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ رێکخراوه‌که‌تان.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
5/11/1384 |