|
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
رۆژی دووشه‌ممۆ، رێكه‌وتی 10/11/1384ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر 30/1/2006ی زایینی،
هه‌ر پێنج وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی دایمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
له سه‌ر ناردنی راپۆرتی په‌روه‌نده‌ی ناو‌كیی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
رێككه‌وتن. ئه‌و رێكه‌وتنه رێگای خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی
شوورای حوكامی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی كه له رۆژه‌كانی 2و 3و
4ی مانگی فێوریه‌ی ساڵی 2006 له شاری ویه‌ن، پێته‌ختی ولاَتی ئۆتریش پێكهات،
دوای وتووێژێكی چڕ‌وپڕ سه‌رئه‌نجام بڕیارنامه‌ی پێنج وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی دایمی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئاڵمان دوای هێندێك ده‌سكاری به په‌سندی شوورای حوكام
گه‌یشت. به پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه كه 27 ولاَت له كۆی 35 وڵاتی ئه‌ندام، ده‌نگی
ئه‌رێ‌و 3 وڵات ده‌نگی نه‌و 5 وڵاتیش ده‌نگی سپییان پێ دا، راپۆرتی په‌روه‌نده‌ی
ناو‌كیی ئێران ده‌درێ به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. ئه‌وه چه‌ند ساڵه كه یه‌كیه‌تیی
ئورووپا‌و ئه‌مریكا له رێگای ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن
له رێگای وتووێژه‌وه به‌رگری له دروست كردنی چه‌كی ناوكی له لایه‌ن ئێرانه‌وه
بكه‌ن. زۆرجار ئێران رایگه‌یاندوه كه مه‌به‌ستی له ده‌ستپیِڕاگه‌یشتن به "تكنولوژی"
ناوكی كه‌ڵك وه‌رگرتنی ئاشتیخوازانه‌یه نه به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوكی، به‌لاَم
لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌نهێنی‌و په‌نامه‌كی‌و دوور له چاوی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ناوكی ئه‌و گومانه‌ی له نێو كۆمه‌ڵگای جیهانی‌دا به‌هێز كردوه كه
ئێران راستییه‌كان ده‌شارێته‌وه.
پشتیوانی له تیرۆریزم‌و گرووپه تیرۆریستیه‌كان، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، سه‌ركوتو
زه‌بروزه‌نگ بۆ سه‌ر هاووڵاتیان، ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه له
ژێر دروشمی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی و موخالفه‌ت كردن له‌گه‌ڵ ره‌وتی
ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا روخسارێكی پڕمه‌ترسیی بۆ سه‌ر سوڵح‌و ئاشتی
له رێژیمی كۆماری ئیسلامی دروست كردوه. بۆیه كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌تایبه‌ت
رۆژئاوا به توندی دژی ته‌یاربوونی ئێران به چه‌كی ناوكینو پێیانوایه ئێرانی
خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، ئاشتی جیهانی به توندی ده‌خاته مه‌ترسی‌یه‌وه.
وتووێژه‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی وڵاتانی بریتانیا، ئاڵمان‌و فه‌ڕانسه به نوێنه‌رایه‌تی
ئورووپا‌و به پشتیوانیی ئه‌مریكا تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئێران بێننه سه‌ر ئه‌و
رێگایه كه دڵنیایی‌یه‌كی ته‌واو به كۆمه‌ڵگای جیهانی و ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ناوكی بدا كه به‌ڕاستی به نیازی دروستكردنی چه‌كی ناوكی نیه. به‌تایبه‌ت
دوای هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم،
ئه‌و گومانه‌ی لای كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌هێزتر كردوه.
سه‌رئه‌نجام وه‌ك باس كرا رۆژی 4/2/2006، ئه‌نجومه‌نی حوكامی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ناوكی بڕیاری ناردنی راپۆرتی په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانی بۆ ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش دا كه له‌خۆی‌دا نیشانده‌ری بێزاریی كۆمه‌ڵگای جیهانی‌یه به نیسبه‌ت
ئێران، به‌تایبه‌ت وڵاتانی بڕیاربه‌ده‌ست. له‌و نێوه‌دا هه‌ڵوێستی ولاَتانی
روسیه‌و چین جێگه‌ی سه‌رنجه، تا پێش رێكه‌وتنی له‌نده‌ن ئێران به پشتیوانی ئه‌و
دوو وڵاته دڵگه‌رم بوو. به‌لاَم وادیاره كه پێوه‌ندییه بازرگانیه‌كانو به‌رژه‌وه‌ندی
ئابووری كه ولاَتانی ناوبراو‌و ته‌نانه‌ت ئورووپایی‌یه‌كانیش له ئێران‌دا هه‌یانه
نه‌یتوانیوه له به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه كه ئێرانی ته‌یار به چه‌كی ناوكی
بۆ سه‌ر ئاشتیی جیهان دروستی ده‌كا، زاڵ بێ. له هه‌مان كاتدا ئه‌و بڕیاره ده‌ربڕی
ئه‌و راستی‌یه كه ئێران رۆژ له‌دوای رۆژ له كۆمه‌ڵگای جیهانی‌دا ته‌ریكتر ده‌بێته‌وه‌و
زیاتر له په‌راوێز ده‌خرێ.
گومان له‌وه‌دا نیه هه‌ر ئاكامێك له ئه‌سپاردنی په‌روه‌نده‌ی ناوكی ئێران به
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكه‌وێته‌وه به‌رپرسایه‌تی‌یه‌كه‌ی
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رێژیمی دژی گه‌لی‌و دژی مرۆیی كۆماری ئیسلامی، كه به
سیاسه‌تی قه‌یران خوڵقێنی‌و لێنه‌زانیی خۆی چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئێرانی تووشی
ئاڵۆزی كردوه‌و داهاتوویه‌كی تاریك‌و نادیاری له به‌رده‌م داناون.
گونجاوترین رێگا بۆ رزگاری له‌و هه‌لومه‌رجه ناخۆش‌و دژواره كه گه‌لانی ئێران
تووشی بوون، تێكۆشانی هه‌مووانه بۆ رووخانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و هێنانه
سه‌ركاری نیزامێكی گه‌لیی‌و دێموكراتیك كه هه‌م ئێران بتوانێ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا
جێگای شیاوی خۆی به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌و هه‌م گه‌لانی ئێران به مافه‌كانی خۆیان
بگه‌نو به ئازادی بژین‌و هه‌م كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له مه‌ترسی دێوه‌زمه‌ی
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران رزگاری بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
16/11/1384 (2006/2/5) |