|
ماڵپه‌ڕی "بازتاب" له رۆژی
19ی رێبه‌ندان‌دا له زمانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی له ته‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی
ئێران بۆ ئاشكرا كردن‌و له داوخستنی ئه‌ندامانو لایه‌نگرانی "هێزه دژبه‌ر و
جیایی‌خوازه‌كان"و سه‌رئه‌نجام دوایی‌هێنان به ژیانی ئه‌م تاقمانه له‌و وه‌زعه
نوێیه‌ی ئێران‌دا هه‌واڵی‌دا.
ناوه‌رۆكی ئه‌م بلاَوكراوه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خا كه رٍِێژیمی كۆماری ئیسلامیی
ئێران به نیازه ناكامیی خۆی له كێشه‌كانی پڕۆژه‌ی ناوكی له گه‌ڵ جیهان
بكاته به‌هانه‌یه‌ك بۆ ده‌ستگیركردنو زیندانی كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی
كورد‌و باقی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران، به‌و به‌هانه‌یه كه ئه‌وانه له‌م
كاته ئه‌سته‌مه‌دا ده‌یانه‌وێ"به دنه‌دانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل" ناوچه‌كه
بشێوێنن.
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه كه:
1ـ ماڵپه‌ڕی بازتاب له ژێر چاوه‌دێری موحسین ره‌زایی‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ كه
بۆخۆی یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ڕێژیمه‌و ئاگای له پیلانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی هه‌یه.
2ـ ئه‌زموونی ڕابردوو نیشانی داوه هه‌ر كاتێك ڕێژیم له گه‌ڵ قه‌یرانێكی گه‌وره
به‌ره‌و ڕوو ده‌بێ و بۆی چاره‌سه‌ر ناكرێ، بۆ چه‌واشه كردنی خه‌ڵك مه‌ترسی
دوژمنێكی ده‌ره‌كی ( ئه‌مریكا و ئیسرائیل) زه‌ق ده‌كاته‌وه بۆ زه‌برو زه‌نگی
زیاتر له سه‌ر خه‌ڵك به گشتی و ڕۆژنامه‌نووس و ئازادیخوازه‌كان به تایبه‌تی.
جێی خۆیه‌تی ئه‌م خه‌به‌ره‌ی ماڵپه‌ڕی " بازتاب" وه‌ك پیلانێكی تازه سه‌یری
بكرێ و ئه‌و مه‌ترسی‌یه هه‌ست پێ ده‌كه‌ین كه ژماره‌یه‌كی زیاتر له خه‌ڵكی
مافخوازی كورد و باقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی ده‌ستگیر بكرێن و بخرێنه زیندان و
ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت تیرۆر بكرێن. بۆیه خه‌ڵكی ئازادیخوازی كورد‌و
باقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی له‌و مه‌ترسی‌یه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ین
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و ڕێكخراوه ناحكوومی‌یه‌كان ئه‌م پیلانه به شێوه‌یه‌كی
به‌ربلاَو له‌قاو بده‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له ڕێكخراوه‌كانی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ، كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه دێموكرات
و مافپه‌روه‌ره‌كان و حكوومه‌ته دێموكراته‌كان ده‌كه‌ین كه به زه‌خت خستنه سه‌ر
كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ر به جێ‌به‌جێ كردنی ئه‌و پیلانه‌ی ڕێژیم دژی خه‌ڵكی
ئازادیخواز‌و ڕۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران بگرن‌و، ئه‌وان له به‌رانبه‌ر
هێرشی نوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ته‌نێ نه‌هێڵنه‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
23/11/1384ی هه‌تاوی ـ 12/2/2006ی زایینی |