|
رۆژی 22ی رێبه‌ندانی 1384ی
هه‌تاوی ـ 11ی فێوریه‌ی 2006ی زایینی، هه‌یئه‌تێكی پارتی وڵاتپارێزی
دێموكراتی باكوور كه پێكهاتبوون له "كانی یه‌ڵماز"، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی‌و
جێگری سكرتێری گشتی p.w.d له پارتی وڵاتپارێزی دێموكراتی كوردستان‌و سه‌ردار
قایا ناسراو به "سه‌بری" كادری سیاسیی پارتی وڵاتپارێزی دێموكراتی باكوور له
كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا له ناوچه‌ی سلێمانی گیانیان له‌ده‌ست دا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و كرده‌وه
تیرۆریستییه‌و ریسواكردنی هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك كه به مه‌به‌ستی سیاسی ئه‌وجۆره
جینایه‌تانه ده‌خوڵقێنێ، سه‌ره‌خۆشی‌و هاوده‌ردی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزان كانی
یه‌ڵمازو سه‌بری ده‌كاو هه‌ر له‌و كاته‌ش دا داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ئیداره‌ی سلێمانی) ده‌كا كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و
كرده‌وه تیرۆریستییه شناسایی‌و ده‌ستگیر بكا‌و بیانداته ده‌ستی عه‌داڵه‌ت.
سكرتاریای كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
24/11/1384 |