|
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران!
له یه‌ك ساڵی رابردوودا ره‌وتی خه‌باتی گه‌لانی ژێرسته‌می ئێران بۆ گه‌یشتن
به ئازادی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رینی‌و به‌رچاوی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه،
له خووزستان رۆڵه‌كانی گه‌لی عه‌ره‌ب به ئێعتیراز به گۆڕینی پێكهاته‌ی
دانیشتووانی ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كان له لایه‌ن رێژیمه‌وه زنجیره خۆپێشاندان‌و
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێكی به‌ربلاَوو درێژخایه‌نیان به‌ڕێوه‌برد، له به‌لووچستان
بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی به‌لووچ ده‌ورێكی تازه‌ی له به‌ربه‌ركانی له‌گه‌ڵ رێژیم‌و
هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ده‌ست پێ‌كردوه، رۆڵه‌كانی گه‌لی توركی ئازه‌ری له
زۆربه‌ی شاره‌كان به ئێعتیراز به سووكایه‌تی كردن به‌و نه‌ته‌وه‌یه له
رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به رێژیم‌دا، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانو حه‌ره‌كاتی ئێعتیرازیی
به‌ربلاَویان به‌ئه‌نجام گه‌یاند. گه‌لی كوردیش كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه به‌رده‌وام له خه‌باتی شێلگیری دژی ئه‌م رێژیمه‌دا
بووه‌و له ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار حه‌ره‌كه‌تی ئێعتیرازی له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
شاره‌كانی كوردستان به‌ڕێوه برد.
گه‌رچی هه‌موو ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ئێعتیرازیانه‌ی گه‌لانی ژێرسته‌می ئێران به
نیشانه‌ی بێزاری له رێژیمی كۆماری ئیسلامی له خۆیان نیشان دا له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی
بێ‌به‌زه‌ییانه‌و كوشتن‌و بریندار كردن‌و ده‌ستگیرو زیندانی كردنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو
له رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌لانه به‌ره‌وڕوو بوون، به‌م حاڵه‌ش گه‌لانی ئێران سوورن
له سه‌ر داوا ره‌واكانیانو به‌رده‌وامن له خه‌بات بۆ وه‌دی‌هێنانیان.
قووڵتر بوونه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان گه‌لانی ژێرسته‌می ئێران‌و رێژیمی دژی
ئازادیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له لایه‌كو ئه‌و یه‌كده‌نگی‌و هاوئاهه‌نگی‌یه‌ی
كه له ره‌وتی خه‌باتی دژی دیكتاتۆریی كۆماری ئیسلامیی ئێران له نێوان گه‌لانی
ژێرسته‌می ئێران‌دا به‌دی ده‌كرێ‌و ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌دا له نێوان رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه
ژێرسته‌مه‌كانی ئێران‌دا خۆی ده‌نوێنێ‌و ئه‌و پشتیوانی‌یه به‌ربلاَوو بێ‌درێغی‌یه‌ی
كه رۆڵه‌كانی هه‌ركام له نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی به‌رانبه‌ر به‌وانی‌تر له
خۆیانی نیشان ده‌ده‌ن، رێژیمی كۆماری ئیسلامیی به ته‌واوی له ته‌نگانه
خستوه‌و له‌گه‌ڵ گیروگرفتی جیددی به‌ره‌وڕووی كردوه. بۆیه‌و به له‌به‌رچاو
گرتنی ئه‌و راستی‌یه‌ی كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ رێگاچاره‌یه‌كی
ئوسوولیی بۆ حه‌للی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا نیه‌و له‌گه‌ڵ
دێموكراسی‌و دانی ئازادی به گه‌لانی ئێران بێگانه‌یه، وه‌ك هه‌میشه تێ‌ده‌كۆشێ
به رێگای حاشاكردن له بوونی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا سه‌ركوتی
خه‌باتگێڕانو رۆڵه‌كانی گه‌لانی ژێرسته‌م، ئاگری شۆڕش‌و به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌وان
دامركێنێ‌و له په‌نا ئه‌وه‌شدا به پیلانی جۆراوجۆر درز بخاته ئه‌م یه‌كگرتوویی‌یه
كه‌موێنه‌یه‌و ئه‌م هاوده‌نگو هاوهه‌نگاوبوونه‌ی گه‌لانی ژێر سته‌می ئێران.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌داو له‌م دواییانه‌دا رێژیمی كۆماری ئیسلامی گه‌لاَڵه‌ی
پیلانێكی ئه‌وتۆی داڕشتووه كه سیخوڕ‌و به‌كرێگیراوه‌كانی خۆی له نێو گه‌لانی
ئێرانداو ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی به ئیجباری له نێو ریزی هێزه‌كانی رێژیمدان به
جلوبه‌رگی مه‌حه‌للی ناوچه‌كه‌یانه‌وه ره‌وانه‌ی سه‌ركوتی حه‌ره‌كه‌ته
ئێعتیرازی‌یه‌كانی گه‌لانی دیكه‌ی ئێران بكا‌و به رۆڵه‌كانی هه‌ر گه‌لێك له گه‌لانی
ژێرسته‌م نیشان بدا كه ئه‌وه رۆڵه‌ی گه‌لانی دیكه‌ن كه بۆ سه‌ركوتو ده‌ست به‌ده‌م
داگرتنی ئه‌وان پێش هه نگاو بوون‌و به‌مجۆره نه‌ك ریزی یه‌كگرتووی گه‌لانی
ئێران تێكبدا به‌ڵكوو ئاگری دووبه‌ره‌كی‌و ناكۆكی له‌نێوان رۆڵه‌كانی گه‌لانی
ژێرسته‌می ئێران‌دا داگیرسێنێ.
له‌و باره‌وه پێویسته هه‌موو رۆڵه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه ژێرسته‌مه‌كانی
ئێران وریا‌و له سه‌ر هه‌ست بن‌و بزانن كه ئه‌و سیخوڕ‌و به‌كرێگیراوانه‌ی رێژیم ـ
جا سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئێرانی بن ـ دارده‌ستی رێژیمن‌و نه‌ك فڕیان به
سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه نیه به‌ڵكوو هه‌میشه وه‌ك كه‌واسووری به‌ر له‌شكرێ‌و
له پێش هه‌ر گه‌لێكی دیكه‌دا سه‌ركوتی ئازادیخوازانی گه‌لی خۆیان كردوه‌و دژی
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه وه‌ستاون كه گۆیا ئه‌وانیش سه‌ر به‌و
نه‌ته‌وه‌یه‌ن.
له هه‌مان كاتدا داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كرێ كه به ئیجباری له
ریزی هێزه نیزامی‌و ئینتیزامی‌یه‌كانی رێژیم‌دا جێگیر كراون‌و رۆڵه‌ی هه‌ركام له
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانین، له سه‌ركوتی هه‌ر گه‌لێك له گه‌لانی ئێران خۆ ببوێرنو
نه‌بنه دارده‌ستی رێژیمێك كه دژی هه‌موو ماف‌و ئازادی‌یه‌كی گه‌لانی ژێرسته‌می
ئێرانه‌و خۆیان شه‌رمه‌زاری گه‌لو نه‌ته‌وه‌ی خۆیان‌و باقی گه‌لو نه‌ته‌وه‌كانی
ژێرسته‌م له ئێران‌دا نه‌كه‌ن.
رۆژ رۆژی یه‌كگرتنی گه‌لانی ژێرسته‌می ئێرانه، رۆژی گه‌شه‌كردنو په‌ره‌ئه‌ستاندنی
بزووتنه‌وه‌ی گه‌لانی زۆرلێكراوی ئێرانه، با هه‌موومان یارو یارمه‌تیده‌ری ئه‌م
یه‌كگرتنه به‌وه‌ختو مێژوویی‌یه بین‌و پیلانی رێژیمی دژی گه‌لیی كۆماری
ئیسلامی بۆ زه‌برلێدان له یه‌كگرتوویی‌و هاوده‌نگیی گه‌لانی ئێران به‌ته‌واوی
پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه.
سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لانی ئێران‌و ئازادی‌و دابینبوونی
مافی نه‌ته‌وایه‌تی
سه‌رشۆڕی‌و مه‌رگو نه‌مان بۆ رێژیمی دژی گه‌لیی كۆماری ئیسلامیی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
11/3/1385
2006/6/1 |