|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
داوی ئه‌منییه‌تی!
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی چاپه‌مه‌نیی
چوار رێكخراو‌و حیزبی سیاسی |
|
22ی رێبه‌ندانی 1384
هاونیشتمانه ئازادیخوازه‌كان!
رۆژی 19ی رێبه‌ندان، ماڵپه‌ڕی "بازتاب"، سه‌ر به ده‌بیری "كۆڕی دیاریكردنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام"ی كۆمار ئیسلامی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ده‌سكرد
له زاری "سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی"ی حكوومه‌ت، به‌ڕووهه‌ڵماڵراوییه‌وه
رایگه‌یاندوه كه: " له حه‌وتووی رابردوودا چه‌ند لایه‌نی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن
له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا له ئورووپا رایانگه‌یاندوه كه به له‌به‌رچاوگرتنی رای
نه‌رێنیی ئورووپا‌و ئا‌مریكا له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته بۆ
ئاڵۆزكردنی ناوچه!" له‌م هه‌واڵه سه‌رتاپا درۆیه‌دا ئاماژه به خۆشحاڵیی "سه‌رچاوه
ئه‌منییه‌تی"یه‌كه له‌م به‌ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌و بڕیاره‌كه‌ی كراروه‌و له زاری
ئه‌م "سه‌رچاوه"وه هاتووه: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه داوی هێزه ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی
كۆماری ئیسلامی بۆ كۆتایی هێنان به ژیانی ئه‌م لایه‌نانه بوو‌و ئێمه له
لوانی وه‌ها ده‌رفه‌تێكی شیاو بۆ تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵیان دا، پێشوازی ده‌كه‌ین"!
ئێمه چوار رێكخراو‌و حیزبی سیاسی راده‌گه‌یه‌نین كه:
1ـ ئه‌وه كه له ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تیی "بازتاب"دا هاتووه به ته‌واوی درۆیه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه سیاسی‌یه‌كان كه له‌م به‌ناو "هه‌واڵ"ه‌دا
ناویان براوه، پێك نه‌هاتووه.
2ـ هه‌نگاوه‌كانی ئێمه بۆ كۆتایی‌هێنان به دیكتاتۆری له ئێران، داكۆكی له
مافه‌كانی مرۆڤـ، داخوازییه‌كانی كرێكاران، خوێندكاران، ژنان، گه‌لانی چه‌وساوه
له‌باری نه‌ته‌وه‌یی‌و دژایه‌تیی روونی ئێمه له‌گه‌ل گێچه‌ڵخوازیی ناوكیی
كۆماری ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كانمان دا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه‌و
له‌پێش ده‌ستی هه‌مووان دان.
3ـ حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی كه له‌گه‌ڵ قه‌یرانگه‌لێكی توندی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی
به‌ره‌وڕوویه‌و له ناڕه‌زایه‌تیی روو له په‌ره له‌نێوان كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و،
خه‌باتی گه‌لانی چه‌وساوه له‌باری نه‌ته‌وه‌یی له وڵات دا به ته‌واوی
تۆقیوه، بۆ داپۆشینی به‌ربه‌سته‌كانی پێویستی به سازكردنی وه‌ها هه‌واڵگه‌لێكی
درۆ هه‌یه.
4ـ ئه‌م هه‌نگاوه، خۆئاماده‌كردنی رێژیم بۆ سه‌ركوتی توند‌و وه‌دواكه‌وتنی دژبه‌رانی،
ده‌رده‌خاو ئه‌ڵقه‌یه‌ك له پیلانه زنجیره‌یی‌یه‌كانی ئورگانه سه‌ركوتكه‌رو ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی
له دژی ئۆپۆزیسیۆن.
5ـ ئۆرگانه ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه هه‌وڵی به‌رگرتن له
پێكهاتنی یه‌كیه‌تی‌یه سیاسی‌یه‌كان له‌نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن دا،
خراپكردنی روومه‌تی ئه‌وان‌و جیایی‌خسته نێوان ئۆپۆزیسیۆنیان له سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی
خۆیان داناوه، له‌و هاوكارییه‌ی كه له نێوان ئێمه چوار رێكخراو‌و حیزبی سیاسی‌دا
پێكهاتووه به نیگه‌رانن‌و له‌وه‌ی كه وه‌ها یه‌كیه‌تیگه‌لێكی سیاسی له‌نێوان
هێزه پێشكه‌وتوو‌و دێموكراته‌كان دا، ده‌بنه هۆی هیواداریی خه‌ڵك، تووڕه‌ن.
ئێمه چوار رێكخراو‌و حیزبی سیاسی راده‌گه‌یه‌نین كه به ویستێكی پته‌وه‌وه، ده‌مانه‌وێ
درێژه به خه‌بات له دژی حكوومه‌تی سه‌ركوتكه‌ری كۆماری ئیسلامی، به
شێوازێكی یه‌كگرتووتر له‌پێش، بده‌ین‌و به هه‌نگاوگه‌لێكی قایمه‌وه له‌رێگه‌ی
به‌رین كردنی ئه‌م یه‌كیه‌تی‌یه سیاسی‌یه‌دا بچینه پێش.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران (ئه‌كسه‌رییه‌ت)
كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |